کوردیش شازاده‌ی تیاهه‌ڵکه‌وت! Kurdîş şazadey tyahellkewt
شاری لاهتی (Lahti)به‌دووری 110 کم ده‌که‌وێته باکوری ڕۆژئاوای پایته‌ختی فینلاند هێلسنکییه‌وه. به‌شێ کلتوری ئه‌م شاره‌وانییه بۆ ده‌ساڵ ده‌چێت، ساڵانه مانگی هاوین که ده‌کاته مانگی حوزه‌یرانی خۆمان، به‌رنامه‌ی هاوینه‌یان به‌ئه‌نجامدانی کارێکی هونه‌ری کۆتایی پێده‌هێنن. چه‌ند مه‌به‌ستێک له‌پشت چالاکییه‌کی واوه‌یه، یه‌کێ له‌وانه؛ هه‌لی کاردکرن بۆ ماوه‌ی مانگێک به‌لایه‌نی که‌مه‌وه بۆ خوێندکاران ده‌ره‌خسێنێت.
ده‌ستنیشانکردنی تیمی کاره‌که له‌ڕێی هه‌ڵبژاردن و ململانێوه ده‌بێت، بۆ نموونه ئه‌مساڵ له‌سێ سه‌د په‌نجا که‌س ته‌نها بیستیان به‌ختییان یار بوو.
کاردۆ عه‌باس شوان، وه‌ک گه‌نجێکی کورد له‌و تاقیکردنه‌وه ده‌رچوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ماکه‌رێکی باش (Hip Hop) بوو، له‌ئاستی شاره‌که‌ی خۆیدا چالاک و ناسراوه، دیاره سه‌رره‌شیشی و بێگانه‌یی بوونی ده‌وری له‌په‌سه‌ندکردنیدا بینیوه، هه‌روه‌ک سه‌رپه‌رشتیاری کاره‌که درکاندنی هه‌ڵبژاردنی کاردۆ په‌یوه‌ندی به‌تێکسته‌که‌وه هه‌بوو.
تێکستی نمایشه‌که، یه‌کێکه له‌وچیرۆکانه‌ی برایانی گریم که له‌زاری خه‌ڵکی ئاسایی کۆیان کردۆته‌وه، به‌ر له‌چه‌ند ساڵ عه‌زیز گه‌ردی به‌ناونیشانی چیرۆکی گوێ ئاگردان یان به‌رئاگردان له‌زمانی ئینگلیزییه‌وه وه‌ریگێرابووه بۆ کوردی.
وه‌رگێره فینلاندییه‌کان ناونیشانی چیرۆکه‌که‌یان به‌پرینسسا ڕووسونێن(Prinsessa Ruusunen) داناوه، به‌کوردی ده‌کاته پرینسیسا = کچه‌شازاده، ڕووسوونێن =سووره‌گوڵ یان گوڵه‌باخ ، ئیتر نازانم له‌وه‌رگێرانه کوردییه‌که‌دا بووه به‌چی؟
دوای کۆتایی هێنانی پرۆڤه وه‌ک ده‌رهێنه‌ره‌که‌ی ووتی؛ به‌هۆی باشی و چالاکی تیمه‌که‌وه ته‌نها شه‌ش ڕۆژی خایاندووه و کاره‌که گه‌ڵاڵه بووه. به‌رنامه وا بووه، ده‌ستکرا به‌پێشکه‌شکردن، به‌رنامه‌که وا دانرابوو، سه‌ره‌تا ده‌بێت له‌سێ شارۆچکه :
Nastola ناستۆلا 21ی6 ، Hollola هۆڵۆلا 27ی6 ، Asikkala ئاسیکالا 28ی6ی2006
له‌هه‌ر یه‌که له‌و شارانه دوو جار له‌دوو کاتی جیادا پێشکه‌ش بکرێت.
ئینجا ناوه‌ندی شار و له‌نێو گۆره‌پانی فه‌رمانگه و بینایه‌ی شاره‌وانی لاهتیدا که زیاتر له‌قه‌ڵایه‌کی کۆن ده‌چێت، له‌رۆژی 3ی 7ه‌وه تا 7ی7 ی 2006 ، ڕۆژانه سێ جار له‌سه‌ر شانۆیه‌کی گه‌رۆک نمایشیان ده‌کرد.
شانۆگه‌رییه‌که یه‌ک ده‌مژمێرونیوی ده‌خایاند، به‌تیکه‌ڵ بوونی گروپی چه‌ند نه‌فه‌ری ئه‌کته‌ران بۆ ماوه‌ی نیوده‌مژمێر له‌گه‌ڵ مناڵان ده‌ستپێده‌کات. ئه‌وه‌یش به‌خاتری ئاشنابوونی زیاتری که‌سایه‌تییه‌کانی کاره‌که.
پوخته‌ی چیرۆکه‌که، له‌کۆشکێکدا شا و شاژن ده‌بێت، منداڵیان نه‌ده‌بوو، شاژن به‌ڕێکه‌وت یارمه‌تی بۆقێکی جادوگه‌ر ده‌دات، له‌بری ئه‌و چاکه‌یه دوعا ده‌کات خوا کچێک‌یان پێببه‌خشێت. شازاده زۆر به‌ناز په‌روه‌رده ده‌کرێت، تا ڕاده‌یه‌ی بێزاری. وای لێدێت ده‌سه‌ودایره و خه‌ڵکی خۆزگه بخوازن ئه‌و کچه هه‌ر نه‌بووایه باشتر بوو، فریشته‌ی شه‌ر ئاگای له‌و قسانه ده‌بێت. له‌ته‌منی 15 ساڵیدا و له‌ڕۆژی له‌دایک بونیدا بێجگه له‌فریشته‌ی شه‌ر هه‌موو فریشته‌کانی دی بانگهێشت ده‌کرێن، هه‌ر یه‌که‌یان سیفه‌تێکی پێده‌به‌خشێت، یه‌کێ له‌گرنگترینیان نه‌مردنێتی. ئیتر له‌و کاته‌وه پرینسیسا ره‌وشتی چاک ده‌بێت و ده‌گۆڕێت. به‌ڵام فریشته شه‌ڕ له‌بۆسه‌دایه بۆ تۆڵه‌کردنه‌وه، ڕۆژێک فرسه‌ت ده‌هێنێت له‌شێوه‌ی پیرێژنێکدا ته‌شییه‌کی ئه‌فسووناوی ده‌داته ده‌ستی، ده‌بێته مایه‌ی خه‌وپیاکه‌وتنی بۆ ماوه‌ی سه‌د ساڵ.
فریشته‌ی خێر وازناهێنن، سه‌رئه‌نجام پرینسێک به‌ناوی (Beckham) که کاردۆ شوان ده‌وره‌که‌ی ده‌بینی، ده‌دۆزنه‌وه، ڕازی ده‌که‌ن بچێته ناو کۆشکه‌وه و هه‌ڵسێت به‌کارێکی وا ببێته مایه‌ی تێکشکاندنی ته‌لیسمه، به‌ڵام کاردۆ ڕووبه‌ڕووی 3 مه‌رجی شه‌رئه‌نگێزی فریشته‌ی شه‌ر ده‌بێته‌وه. سه‌رئه‌نجام ده‌توانێت به‌شازاده‌ی خه‌وتوو بگات و ماچی خۆشه‌ویستی پێببه‌خشێت و له‌خه‌وی درێژ ڕزگاری بکات، دواجار بۆ یه‌کتر ده‌بن.
که نمایشه‌که ته‌واو ده‌بوو له‌کاتی چوونه ده‌ره‌وه‌دا، بۆهه‌ر مناڵانێک په‌ره‌یه‌کی وێنه‌یداریان پێده‌درا، بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌کان وه‌ک ئیشی ده‌ست به‌کاربهینن و بببڕن، خۆیان دووباره له‌ماڵه‌وه چیرۆکه‌که بگێڕنه‌وه.
1900 بیتاقه‌ی نرخی 5 ئێرۆیی فرۆشرابوو، له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌کاربوونیان که‌ناڵی ته‌له‌فیزۆن و دوو ڕۆژنامه‌ی پڕ تیراژی چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ کارۆد وه‌ک که‌سی یه‌که‌می شانۆییه‌که کرد بوو. هه‌روه‌ها له‌ڕۆژنامه‌ی شارۆچکه‌کان ڕاپۆرته هه‌واڵیان له‌سه‌ر بڵاوکرده‌وه.
ده‌رهێنه‌ر (Kari Kyllönen)، بۆ خۆی یه‌کێکه له‌ئه‌کته‌ره کۆنه‌کان و ئه‌زموونی 15 ساڵ ده‌وربینیی هه‌یه، شێوازی کارکردنی زیاتر له‌به‌همه‌نی قوبادی ده‌چوو، به‌وه‌ی تیمه‌که‌ی ته‌نها دوانیان قوتابی شانۆ بوون، باقییه‌که‌ی بۆ یه‌که‌مین جار بوو، بچه‌نه سه‌ر شانۆ و رۆڵ ببینن. 060726
----------
بۆ یه‌که‌مجار له‌باشووری کوردستان، له‌ڕۆژنامه‌ی Xebat ژماره 2221 رۆژی 060731 لاپه‌ره 9 هه‌مان ڕۆژی له‌ماڵپه‌ڕی کوردستانپۆست دا بڵاوکرایه‌وه.
