ئه‌نفالی کورد به‌ده‌ستی عه‌ره‌به فاشییه‌کان Enfalî Kurd bedestî Erebe faşîyekan
کلتووری،گشتی
AbasShiwan-Finland
هه‌موو کاتمان به‌شه‌تره‌نجه‌وه به‌سه‌ر ده‌به‌ین، بێئه‌وه‌ی که‌سێک بێجگه له‌خۆمان هه‌بێت بهێڵین قسه‌مان له‌گه‌ڵدا بکات. هه‌ربۆیه که‌س شک نابه‌ین بتوانیین هه‌ڤپه‌یڤینی له‌گه‌ڵدا بکه‌ین، ئه‌وانه بێجگه له‌زمانی شه‌ر هیچی تر نازانن! سه‌ربازێکی ئیسرائیلی
پێش هه‌موو شتێک ده‌بێت بۆ باگراوه‌ندی کێشه‌ی نێوان ناسینالیزمی عه‌ره‌بی و ئیسرائیلی بگه‌ڕێینه‌وه؛ وه‌ک ئاشکرایه له‌و مێژووه چه‌ند ساڵییه‌دا هه‌میشه ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌ب دۆراوی سه‌ره‌کی بووه، جا ئه‌و شکستانه وای له‌به‌شێکیان کردووه، ڕاستی خۆیان تێبگه‌ن، ئاماده‌ی مێزی دانوسان بن له‌گه‌ڵ ناسیۆنالیزمی ئیسڕائیلیدا و گه‌ر کاتیش بێت ئاوێک به‌وئاگره‌دا بکرێت.
به‌ڵام شکستخواردن تا سه‌ر نییه، بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی به‌شێوازێکی دی درێژه‌یان به‌شه‌ر و ململانێی خۆیاندا، که‌م مه‌سره‌ف و که‌م ته‌له‌فاتتر، هاوکات سیاسیترانه‌تره، له‌دنیای مه‌ده‌نییه‌تدا په‌سه‌ندتر ده‌رده‌که‌وێت.
سه‌رهه‌ڵدان و ده‌رکه‌وتنی ده‌سته و گرووپی توندڕه‌وی به‌ناو ئیسلامی سیاسییه‌وه له‌هه‌ردوو ئاینزای شیعه و سوونی، وای له‌به‌شێکی توێژه‌ره‌وان کردووه ئه‌وه به‌خاڵی شکستی ناسیۆنالزمی عه‌ره‌بی دا‌بنێن، له‌کاتیکدا پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه ڕاسته، ئه‌وه جۆرێکه له‌کایه و گۆڕینی کارته‌کان وه‌ک له‌شتیکی دی بێت، ئه‌م دیده له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه که ئایینی ئیسڵام وه‌ک ئایدۆلۆژیا وایه بۆ عه‌ره‌بان، هه‌میشه لازم و مه‌لزوومی یه‌کتر بوون. به‌جۆریکی تر کار به‌و وته‌ی خۆیان (عه‌سا و جه‌زر)ه‌که ده‌که‌ن.
که‌واته ده‌توانرێت بووترێت عه‌ره‌ب به‌هه‌ردوو باڵی میانه‌ڕه‌و و تووندڕه‌وییه‌وه تێکه‌ڵ به‌ململانێ له‌دژی نه‌ته‌وه‌کانی دی ئیتر ئیسڕائیلی و کوردستانی به‌ربه‌ری و قبتی و.... بوون و ده‌که‌ن.
ده‌کرێت قوتکردنه‌وه‌ی ئیسلامی توندڕه‌و، له‌و وه‌همه‌وه هاتبێت که عه‌ره‌ب به‌گشتی له‌حکومه‌تی ئیسرائیل وه‌ک ده‌وڵه‌تێکی ئایینی توندڕه‌و ده‌ڕوانن، بۆیه هه‌ق به‌خۆیان ده‌ده‌ن هێزگه‌ڵێکی توندره‌و بخولقێنن!
له‌کێشه‌ی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان، گه‌ر ئه‌و هاوکێشه‌یه ڕاست بێت، هه‌ر که‌س و ئۆرگانێک و ... ببێته مایه‌ی زه‌ره‌ر و زیانی گه‌وره‌ی ئابووری خه‌ڵکی وڵات له‌هه‌ر شوێنێکی جیهان، وه‌ک ئه‌وه‌ی حیزبوڵڵا، ئیتر به‌هه‌ر بیانوویه‌که‌وه بوو بێت کردی و بووه مایه‌ی کاوڵکردنی به‌شێکی زۆری ئه‌و وڵاته، بیانوی دایه ده‌ست هێزێکی گه‌وره‌ی وه‌ک ئیسرائیل که زیاتر به‌ئێستریکی چه‌مووش و شه‌قاوه ده‌چێت، خواخوایه‌تی که‌سێک خوار بجووڵێته‌وه به‌ر شه‌ق و گورزی بدات. ئه‌نجامه‌که‌ی به‌وه که‌وتۆته‌وه؛ تاوانباری یه‌که‌م، دیاره لێره‌دا به‌ر شه‌قی توند ده‌که‌وێت و به‌ره‌و هه‌ڵدێر و ته‌فرووتوناچوون ده‌چێت، به‌پله‌یه‌کی زۆر ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یش ده‌خوڵقێت که‌سی یه‌که‌می ئه‌و حیزبه حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا ده‌ستی لێبووه‌شێنرێت و بکوژرێت.
ئه‌وه‌ی له‌لوبنان ڕوو ده‌دات بۆ ئێمه چی ده‌گه‌یه‌نێت؟
ئه‌وه‌ی له‌لوبنان ڕوویدا موفاجه‌ئه‌یه‌که، وا پێویست ده‌کات کوردی باشووری کوردستان هه‌ڵویسته‌ی له‌سه‌ر بکه‌ن، چاوێک به‌خۆیدا بخشێنێته‌وه، که‌مێک ڕاچه‌نێت. هاوپه‌یمانییه‌تییه‌کان تا سه‌ر زۆر به‌جددی وه‌رنه‌گرن، پرسیار ئه‌وه‌یه؛ قابیله ئێمه له‌حکومه‌تی ئێستای لوبنان به‌سه‌رۆکایه‌تی سنیوره نازدارتر بین، که هاوپه‌یمانی ڕۆژئاوایه و ته‌نانه‌ت گه‌ر ئێمه به‌ته‌نها ئه‌مه‌ریکاو به‌ریتانیا له‌پشتمان بێت، خۆ لوبنان فه‌ره‌نسایشی له‌پشته ئه‌ی بۆ به‌وده‌رده برا؟! بێگومان گه‌ر وای ناوبنێین لوبنان ته‌نها ئیسرائیل ناحه‌زێتی، خۆ ئێمه تورکیا و جیهانی عه‌ره‌ب و ئێرانیش دوژمنمانه، بۆیه له‌م ناوچه پڕ له‌کێشه‌یه‌دا قابیل ئه‌وه‌یه نه‌ک چه‌مکی هاوپه‌یمانێتی به‌ڵکوو ده‌بێت زۆری تر بخه‌ینه ژێر پرسیاره‌وه. چێ‌بوونی ئه‌م دردۆنگییه مانای ئه‌وه نییه ده‌ستبه‌رداری ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ی که ئێستا هه‌مانه ببین، به‌ڵام ده‌بێت کار بۆ ئه‌وه بکرێت گه‌ر هاتوو شتێکی وایش له‌ئێمه ڕوویدا و قه‌وما گه‌نم گرتی جۆ بڵاوی لێنه‌که‌ین و بێینه‌وه سه‌ر هیچ. 060731
-----------
ڕۆژی 060802 بۆ یه‌که‌مجار له‌کوردستانپۆست هه‌روه‌ها ڕۆژی 060804 له ڕێنیسانس دا بڵاوکرایه‌وه.
له‌باشووری کوردستان ڕۆژنامه‌ی ئاسۆی ژماره 259 ڕۆژی 060806 له‌لاپه‌ره 10دا بڵاوکرایه‌وه.
ده‌ستنیشانکردنی تیمی کاره‌که له‌ڕێی هه‌ڵبژاردن و ململانێوه ده‌بێت، بۆ نموونه ئه‌مساڵ له‌سێ سه‌د په‌نجا که‌س ته‌نها بیستیان به‌ختییان یار بوو.
کاردۆ عه‌باس شوان، وه‌ک گه‌نجێکی کورد له‌و تاقیکردنه‌وه ده‌رچوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ماکه‌رێکی باش (Hip Hop) بوو، له‌ئاستی شاره‌که‌ی خۆیدا چالاک و ناسراوه، دیاره سه‌رره‌شیشی و بێگانه‌یی بوونی ده‌وری له‌په‌سه‌ندکردنیدا بینیوه، هه‌روه‌ک سه‌رپه‌رشتیاری کاره‌که درکاندنی هه‌ڵبژاردنی کاردۆ په‌یوه‌ندی به‌تێکسته‌که‌وه هه‌بوو.
تێکستی نمایشه‌که، یه‌کێکه له‌وچیرۆکانه‌ی برایانی گریم که له‌زاری خه‌ڵکی ئاسایی کۆیان کردۆته‌وه، به‌ر له‌چه‌ند ساڵ عه‌زیز گه‌ردی به‌ناونیشانی چیرۆکی گوێ ئاگردان یان به‌رئاگردان له‌زمانی ئینگلیزییه‌وه وه‌ریگێرابووه بۆ کوردی.
وه‌رگێره فینلاندییه‌کان ناونیشانی چیرۆکه‌که‌یان به‌پرینسسا ڕووسونێن(Prinsessa Ruusunen) داناوه، به‌کوردی ده‌کاته پرینسیسا = کچه‌شازاده، ڕووسوونێن =سووره‌گوڵ یان گوڵه‌باخ ، ئیتر نازانم له‌وه‌رگێرانه کوردییه‌که‌دا بووه به‌چی؟
دوای کۆتایی هێنانی پرۆڤه وه‌ک ده‌رهێنه‌ره‌که‌ی ووتی؛ به‌هۆی باشی و چالاکی تیمه‌که‌وه ته‌نها شه‌ش ڕۆژی خایاندووه و کاره‌که گه‌ڵاڵه بووه. به‌رنامه وا بووه، ده‌ستکرا به‌پێشکه‌شکردن، به‌رنامه‌که وا دانرابوو، سه‌ره‌تا ده‌بێت له‌سێ شارۆچکه :
Nastola ناستۆلا 21ی6 ، Hollola هۆڵۆلا 27ی6 ، Asikkala ئاسیکالا 28ی6ی2006
له‌هه‌ر یه‌که له‌و شارانه دوو جار له‌دوو کاتی جیادا پێشکه‌ش بکرێت.
ئینجا ناوه‌ندی شار و له‌نێو گۆره‌پانی فه‌رمانگه و بینایه‌ی شاره‌وانی لاهتیدا که زیاتر له‌قه‌ڵایه‌کی کۆن ده‌چێت، له‌رۆژی 3ی 7ه‌وه تا 7ی7 ی 2006 ، ڕۆژانه سێ جار له‌سه‌ر شانۆیه‌کی گه‌رۆک نمایشیان ده‌کرد.
شانۆگه‌رییه‌که یه‌ک ده‌مژمێرونیوی ده‌خایاند، به‌تیکه‌ڵ بوونی گروپی چه‌ند نه‌فه‌ری ئه‌کته‌ران بۆ ماوه‌ی نیوده‌مژمێر له‌گه‌ڵ مناڵان ده‌ستپێده‌کات. ئه‌وه‌یش به‌خاتری ئاشنابوونی زیاتری که‌سایه‌تییه‌کانی کاره‌که.
پوخته‌ی چیرۆکه‌که، له‌کۆشکێکدا شا و شاژن ده‌بێت، منداڵیان نه‌ده‌بوو، شاژن به‌ڕێکه‌وت یارمه‌تی بۆقێکی جادوگه‌ر ده‌دات، له‌بری ئه‌و چاکه‌یه دوعا ده‌کات خوا کچێک‌یان پێببه‌خشێت. شازاده زۆر به‌ناز په‌روه‌رده ده‌کرێت، تا ڕاده‌یه‌ی بێزاری. وای لێدێت ده‌سه‌ودایره و خه‌ڵکی خۆزگه بخوازن ئه‌و کچه هه‌ر نه‌بووایه باشتر بوو، فریشته‌ی شه‌ر ئاگای له‌و قسانه ده‌بێت. له‌ته‌منی 15 ساڵیدا و له‌ڕۆژی له‌دایک بونیدا بێجگه له‌فریشته‌ی شه‌ر هه‌موو فریشته‌کانی دی بانگهێشت ده‌کرێن، هه‌ر یه‌که‌یان سیفه‌تێکی پێده‌به‌خشێت، یه‌کێ له‌گرنگترینیان نه‌مردنێتی. ئیتر له‌و کاته‌وه پرینسیسا ره‌وشتی چاک ده‌بێت و ده‌گۆڕێت. به‌ڵام فریشته شه‌ڕ له‌بۆسه‌دایه بۆ تۆڵه‌کردنه‌وه، ڕۆژێک فرسه‌ت ده‌هێنێت له‌شێوه‌ی پیرێژنێکدا ته‌شییه‌کی ئه‌فسووناوی ده‌داته ده‌ستی، ده‌بێته مایه‌ی خه‌وپیاکه‌وتنی بۆ ماوه‌ی سه‌د ساڵ.
فریشته‌ی خێر وازناهێنن، سه‌رئه‌نجام پرینسێک به‌ناوی (Beckham) که کاردۆ شوان ده‌وره‌که‌ی ده‌بینی، ده‌دۆزنه‌وه، ڕازی ده‌که‌ن بچێته ناو کۆشکه‌وه و هه‌ڵسێت به‌کارێکی وا ببێته مایه‌ی تێکشکاندنی ته‌لیسمه، به‌ڵام کاردۆ ڕووبه‌ڕووی 3 مه‌رجی شه‌رئه‌نگێزی فریشته‌ی شه‌ر ده‌بێته‌وه. سه‌رئه‌نجام ده‌توانێت به‌شازاده‌ی خه‌وتوو بگات و ماچی خۆشه‌ویستی پێببه‌خشێت و له‌خه‌وی درێژ ڕزگاری بکات، دواجار بۆ یه‌کتر ده‌بن.
که نمایشه‌که ته‌واو ده‌بوو له‌کاتی چوونه ده‌ره‌وه‌دا، بۆهه‌ر مناڵانێک په‌ره‌یه‌کی وێنه‌یداریان پێده‌درا، بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌کان وه‌ک ئیشی ده‌ست به‌کاربهینن و بببڕن، خۆیان دووباره له‌ماڵه‌وه چیرۆکه‌که بگێڕنه‌وه.
1900 بیتاقه‌ی نرخی 5 ئێرۆیی فرۆشرابوو، له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌کاربوونیان که‌ناڵی ته‌له‌فیزۆن و دوو ڕۆژنامه‌ی پڕ تیراژی چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ کارۆد وه‌ک که‌سی یه‌که‌می شانۆییه‌که کرد بوو. هه‌روه‌ها له‌ڕۆژنامه‌ی شارۆچکه‌کان ڕاپۆرته هه‌واڵیان له‌سه‌ر بڵاوکرده‌وه.
ده‌رهێنه‌ر (Kari Kyllönen)، بۆ خۆی یه‌کێکه له‌ئه‌کته‌ره کۆنه‌کان و ئه‌زموونی 15 ساڵ ده‌وربینیی هه‌یه، شێوازی کارکردنی زیاتر له‌به‌همه‌نی قوبادی ده‌چوو، به‌وه‌ی تیمه‌که‌ی ته‌نها دوانیان قوتابی شانۆ بوون، باقییه‌که‌ی بۆ یه‌که‌مین جار بوو، بچه‌نه سه‌ر شانۆ و رۆڵ ببینن. 060726
----------
بۆ یه‌که‌مجار له‌باشووری کوردستان، له‌ڕۆژنامه‌ی Xebat ژماره 2221 رۆژی 060731 لاپه‌ره 9 هه‌مان ڕۆژی له‌ماڵپه‌ڕی کوردستانپۆست دا بڵاوکرایه‌وه.