موختارکوژانی کۆسره‌ت ره‌سول! Muxtarkujanî Kosret Resul
به‌ڕێزێک به‌ناوی گۆران عه‌زیزه‌وه، له‌ماڵپه‌ڕی کوردستانپۆستدا ئه‌رکی کێشاوه و خۆی گردکردۆته‌وه، به‌حساب وه‌ڵامێکی به‌ناونیشانی ( دیسانه‌وه نووسه‌رێکی تری نه‌خۆش خۆی ناساند!؟ )نووسینه‌کانمی داوه‌ته‌وه.
لێره‌دا وه‌ڵامی یه‌کدوو خاڵی بۆچوونه‌کانی ده‌ده‌مه‌وه:
- (...ده‌مێکه خنه‌ی دێت( خه‌ریکی نووسینه)...) ئه‌و کورته نووسینانه‌ی که له‌سه‌ر کۆسره‌ت ره‌سوڵ بوون به(...ته‌شهیروقسه‌ی قۆڕوهه‌له‌ق ومه‌له‌ق...) له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات! به‌قسه‌ی ئه‌و بێت من نێوبانگم نوقسانه (...به‌هیوای ئه‌وه‌ی ناوت بکه‌وێته ناو ناوانه‌وه...) بۆیه وام کردووه!
زۆر دروسته به‌نده له‌مێژه‌وه خه‌ریکی خوێندنه‌وه و نووسینم، هه‌ر نووسین و زه‌بری قه‌له‌مه‌که‌م بوو گه‌یاندمییه ئه‌ورووپا، هۆی ڕاکردنه‌که‌م وه‌ک زۆر هاوڵاتی دی به‌رئه‌نجامی ئیرهابی ئابووری نه‌بوو.
خۆشبه‌ختانه هێند سه‌لیقه‌م په‌یدا کردووه چۆن چۆنی لایه‌نی که‌م خوێنه‌ر به‌لای خۆمدا ڕابکێشم، فێریشم چۆن و له‌کاتی پێویستدا شاره‌زه‌رده‌واڵه بووروژێنم.
ئه‌و جۆره قه‌له‌م وه‌شاندنانه نه‌یه‌که‌م و نه‌داواهه‌مینم ده‌بێت، سه‌رانی یه‌کێتی به‌شه‌خسی مام جه‌لالیشه‌وه باشم ده‌ناسن، ناپرسی بۆ یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، گه‌یشته تینی و بێزاربوو، په‌نا بۆ زیندان و ئاسایش برد، ماوه‌ی 12 ڕۆژ ( 4.23 تا 1996.5.4 ) زیندانی کردم؟ به‌له‌ته گۆڤارێکه‌وه، وه‌ک ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندنی پارتێکی سیاسی له‌گه‌رمه‌ی شه‌ری ناوخۆدا له‌دژی پارتی و یه‌کێتی کارم کردووه. له‌کاتی پێویست و ڕووداوه گه‌رمه‌کاندا قه‌له‌مم خستۆته گه‌ر، بۆیه بوومه‌ته جێی سه‌رنج، ئیتر چ پێویستم به‌ناوبانگ و خۆ ده‌رخستن نییه و نه‌ماوه، بۆ خۆم له‌وه‌سه‌تی ئه‌ده‌بی و ڕۆژنامه‌نووسیدا له‌مێژه‌وه ده‌نگێکم پچریوه، تا ئێستا و له‌داهاتوویشدا وه‌فادارده‌بم به‌و په‌یامه.
- (...هه‌رچی سه‌یری نووسینه‌کانت ده‌که‌م ناکه‌نه مایه‌ی دڵسۆزی وبه‌رژه‌روه‌ندی گه‌ل.بگره ده‌کرێ بڵێین داخێکت له‌دڵ دایه؟ ...) دنیاکه پێچه‌وانه‌یه، یه‌کێتی و پارتی کۆمه‌ڵگایان داغان کردووه، که‌چی هێشتا به‌ئێمه‌مانان ده‌ڵێن؛ ئێوه دوژمنی گه‌لن؟! نازانم چۆن له‌ڕوویان دێت به‌رگری له‌ده‌سه‌ڵاتێک بکه‌ن! ده‌سه‌ڵاتیک لایه‌نی که‌م نه‌توانێت خزمه‌تگوزاری سه‌ره‌تایی بۆ خه‌ڵکی دابین بکات! ڕسوایی له‌مه‌زیاتر ده‌بێت چی بێت!؟ ئه‌وه‌ی به‌رگری له‌وانه بکات، شه‌رمه‌زاری زیاتر هیچی بۆ نامێنێته‌وه.
ڕووی زه‌مانه ڕه‌ش بێت که ئۆپۆزسیۆنێکی کارا له‌ئارادا نییه، ئه‌وانه(ی ن ک،پ د ک)ی به‌په‌ڕۆیه‌کی پیس و چڵکن فڕێ بدایه‌ته ده‌ره‌وه. به‌داخه‌وه یه‌ک مه‌ترسی و رێگریی هه‌یه ئه‌ویش دێوزمه‌ی ئیسلامییه‌کانه، بۆیه خه‌ڵکی تا ئێستا له‌پارتی و یه‌کێتی به‌ته‌واوی هه‌ڵنه‌ساوه. به‌ڵام وا بڕوات په‌نا بۆ شه‌یتان ده‌به‌ن، خۆ له‌خۆرایی نه‌بوو، له‌فلان و فیسار وڵاتی عه‌ره‌بی خه‌ڵکی ده‌نگیان به‌ئیسلامییه‌کاندا! بێگومان کاروا بڕوات ئه‌و ڕۆژه‌یش ده‌بینین و نزیک بۆته‌وه.
هێرش بۆ سه‌ر کۆسره‌ت ره‌سولی ڕابه‌رت نه‌شه‌خسییه نه‌ته‌ره‌ماش، نه‌داخیشم له‌دڵدایه، هێنده‌ی ئه‌وه نه‌بێت ئه‌و لایه‌کی کوردستانی لووش داوه، به‌نده‌ی موخلیسیشتان سفر هیچ به‌ده‌سته‌وه!
ئه‌و هاوته‌مه‌نمه، گه‌ر ئه‌و له‌شاخ بوو بێت، به‌نده له‌سه‌خترین ڕۆژه‌کانی زووڵم و زۆر و ڕيشبگیری عه‌ره‌باندا له‌نێو جه‌رگه‌ی دوژمن (شاری سله‌یمانی)دا بووم. له‌و توندره‌وانه بووم که ته‌نانه‌ت ئاماده‌یش نه‌بووم وه‌ره‌قه‌ی خه‌فیفه بخه‌مه گیرفانه‌وه.
ئه‌و پێشمه‌رگه بووه هه‌روه‌ها به‌نده‌یش، جیاوازی نێوانمان ئه‌وه‌یه، ئه‌و بۆ پۆزلێدان و ده‌ستکه‌وتی مادی و پله‌وپایه خنه‌ی کردووه و دێت. به‌نده به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌رگیز شانازی به‌پێشمه‌رگایه‌تییه‌وه ناکه‌م. پێشمه‌رگه وه‌ک هه‌ر شتێکی دی لام پیرۆز نییه، ئه‌و ده‌ورانه‌یش به‌سه‌رچوو.
ڕێگا به‌خۆ ناده‌م سووکایه‌تی به‌شه‌هیده‌وه بکه‌م، به‌ڵام له‌م ده‌وروو زه‌مانه‌دا خانه‌واده‌ی به‌شێک له‌شه‌هیدان و خودی پارته‌کان بۆ ده‌ستکه‌وت و زه‌موزه‌مکاری و ململانیێ ناشه‌ریفانه‌ی خۆیان ناوی شه‌هیدیش وه‌ک زۆر شتی دی ناشیرین و پیس کراوه.
ئه‌و شه‌هیدی پله یه‌کی نه‌داوه، من برایه‌کم له‌کۆتایی مانگی 4ی 1979دا گیانی به‌خت کردووه تا ئێستایش ئێسکوپروسکه‌که‌ی نه‌هێنراوه‌ته‌وه، گۆر ونه.
ڕابه‌رایه‌تی پارتی و یه‌کێتی هێنده گه‌نده‌ڵ و هیچ له‌باره‌نه‌بوون، ته‌نانه‌ت وای لێهاتووه که‌س خۆیان ناکات به‌خاوه‌ن، ئه‌وه که‌سه خوێنه‌واره‌کانی ناویان جورئه‌ت ناکه‌ن، قه‌له‌می به‌رگری بخه‌نه‌گه‌ر. نازانم چۆن ئه‌م جۆره که‌سانه له‌ڕوویان دێت به‌رگری نامه‌ی وا ده‌نووسن. به‌هه‌رحال له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سوپاسیان ده‌که‌م فرسه‌تیان بۆ ره‌خساندم، تا به‌شێکی بچووک له‌ڕاستی ده‌ربڕم. 060718
----------
بۆ یه‌که‌مین جار له‌کوردستانپۆست دا بڵاوکرایه‌وه.
به‌ر له‌دابه‌زاندنی بابه‌ته‌که، شه‌وی 060719 به‌رپرسی ماڵپه‌ڕه‌که زه‌نگی بۆ لێدام، بۆ گۆڕانکاری له‌چه‌ند وشه‌دا، ئه‌و ویستی بۆم بنێرێته‌وه تا ده‌سکاری بکه‌م، منیش وتم گه‌ر چه‌ند ده‌ربرینێک بێت که قورس بێت، خۆت چاکی بکه. بۆ ئه‌مانه‌تی ئه‌ده‌بی لێره‌دا ئه‌و ده‌سکاریکردنه ده‌خه‌مه ڕوو: ناونیشان له (موختارکوژانی کۆسره‌ت ره‌سوڵ!)ه‌وه بۆته (فیشه‌کی موختارکوژه‌کانی کۆسره‌ت ره‌سوڵ!) ڕۆژی 060720 خێرا مایلیکم بۆ نارد، له‌نگی ناونیشانه‌که‌م به‌م شێوه‌یه بۆ ڕاستکرده‌وه: (فیشه‌که موختارکوژه‌کانی کۆسره‌ت ره‌سوڵ!).
ئه‌سڵی په‌ره‌گرافه‌که وایه (هێرش بۆ سه‌ر کۆسره‌ت ره‌سولی ڕابه‌رت نه‌شه‌خسییه نه‌ته‌ره‌ماش، نه‌داخیشم له‌دڵدایه، هێنده‌ی ئه‌وه نه‌بێت ئه‌و لایه‌کی کوردستانی لووش داوه، به‌نده‌ی موخلیسیشتان سفر هیچ به‌ده‌سته‌وه!).
به‌ڵام ئه‌و به‌م شێوه‌یه ده‌سکاری کردووه : هێرش بۆ سه‌ر کۆسره‌ت ره‌سولی ڕابه‌رت نه‌شه‌خسییه ، نه‌داخیشم له‌دڵدایه، هێنده‌ی ئه‌وه نه‌بێت ئه‌و لایه‌کی کوردستانی لووش داوه، خه‌ڵکه چه‌وساوه‌که‌ش سفر هیچ به‌ده‌سته‌وه!
وه‌ک ده‌بینن وشه‌ی (ته‌ره‌ماش)ی لابردووه، ئه‌کرێت بڵێن تا ڕاده‌یه‌ک قه‌یدی نییه. به‌ڵام دووهه‌میان له‌سیغه‌ی تاکه‌وه گۆڕیوییه‌تی بۆ کۆ له (به‌نده‌ی موخلیسیشتان)ه‌وه کردوویه‌تی به(خه‌ڵکه چه‌وساوه‌که‌ش)ه‌یش!
له‌په‌ره‌گرافێکی دی‌دا که ئه‌سڵه‌که‌ی ئاوایه: ( ئه‌و پێشمه‌رگه بووه هه‌روه‌ها به‌نده‌یش، جیاوازی نێوانمان ئه‌وه‌یه، ئه‌و بۆ پۆزلێدان و ده‌ستکه‌وتی مادی و پله‌وپایه خنه‌ی کردووه و دێت. به‌نده به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌رگیز شانازی به‌پێشمه‌رگایه‌تییه‌وه ناکه‌م. پێشمه‌رگه وه‌ک هه‌ر شتێکی دی لام پیرۆز نییه، ئه‌و ده‌ورانه‌یش به‌سه‌رچوو.).
به‌ڵام دێڕێکی بۆ زیاد کردووه به‌م شێوه‌یه: ( ئه‌و پێشمه‌رگه بووه هه‌روه‌ها به‌نده‌یش، جیاوازی نێوانمان ئه‌وه‌یه، ئه‌و بۆ پۆزلێدان و ده‌ستکه‌وتی مادی و پله‌وپایه خنه‌ی کردووه و دێت. به‌نده به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌رگیز شانازی به‌پێشمه‌رگایه‌تییه‌وه ناکه‌م، که ئه‌وانه کردوویانه. ئه‌و پێشمه‌رگایه‌تییه‌ی ئه‌وان، که سه‌رنجامه‌که‌ی ئاوابێت وه‌ک هه‌ر شتێکی دی لام پیرۆز نییه، ئه‌و ده‌ورانه‌یش به‌سه‌رچوو.
ئه‌م په‌ره‌گرافه: ( ئه‌و شه‌هیدی پله یه‌کی نه‌داوه، من برایه‌کم له‌کۆتایی مانگی 4ی 1979دا گیانی به‌خت کردووه تا ئێستایش ئێسکوپروسکه‌که‌ی نه‌هێنراوه‌ته‌وه، گۆر ونه.).
له‌کۆتایی دا وشه‌یه‌کی بۆ زیاد کردووه، به‌م شێوه‌یه‌ی لێهاتووه: ( ئه‌و شه‌هیده‌ی پله یه‌کی نه‌داوه، من برایه‌کم له‌کۆتایی مانگی 4ی 1979دا گیانی به‌خت کردووه تا ئێستایش ئێسکوپروسکه‌که‌ی نه‌هێنراوه‌ته‌وه، گۆر، به‌ڵکو ونه.)
ئه‌م په‌ره‌گرافه‌یش: ( ڕابه‌رایه‌تی پارتی و یه‌کێتی هێنده گه‌نده‌ڵ و هیچ له‌باره‌نه‌بوون، ته‌نانه‌ت وای لێهاتووه که‌س خۆیان ناکات به‌خاوه‌ن، ئه‌وه که‌سه خوێنه‌واره‌کانی ناویان جورئه‌ت ناکه‌ن، قه‌له‌می به‌رگری بخه‌نه‌گه‌ر. نازانم چۆن ئه‌م جۆره که‌سانه له‌ڕوویان دێت به‌رگری نامه‌ی وا ده‌نووسن. به‌هه‌رحال له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سوپاسیان ده‌که‌م فرسه‌تیان بۆ ره‌خساندم، تا به‌شێکی بچووک له‌ڕاستی ده‌ربڕم.).
دێڕێکی بۆ زیاد کردووه به‌م شێوه‌یه: ( ڕابه‌رایه‌تی پارتی و یه‌کێتی هێنده گه‌نده‌ڵ و هیچ له‌باره‌نه‌بوون، ته‌نانه‌ت وای لێهاتووه که‌س خۆیان ناکات به‌خاوه‌ن، ئه‌وه که‌سه خوێنه‌واره‌کانی ناویان جورئه‌ت ناکه‌ن، قه‌له‌می به‌رگری بخه‌نه‌گه‌ر. نازانم چۆن ئه‌م جۆره که‌سانه‌ی وه‌کوو ئێوه له ڕووتان دێت به‌رگری نامه‌ی وا ده‌نووسن. دیاره له‌م دووره وڵاته چه‌ند دۆلارێکیان لێ وه‌رده‌گرن. به‌هه‌رحال له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سوپاستان ده‌که‌م که فرسه‌تیان بۆ ره‌خساندم، تا به‌شێکی بچووک له ڕاستی ده‌ربڕم.).
کاردانه‌وه:
به‌ڕێزێک به‌مایلی (salah yara <salahyara@yahoo.com) ڕۆژی060721 ده‌قی ئه‌م نامه‌یه‌ی بۆ ناردووم:
slaw u dast xoshi
Am katat 6ad , hewai la6 sage u bardawame qalamkat daxwazm ,
brez kate nosinakant axwenmawa ga6 abmwa ,alem oxay 6okr kaseke ka haya ka wak mn hals u kawti am ferawnana bezare krdwa , omedawarm margy hamo kosratakan ba chawe xoman bbenen.
to6 taman drezh bet..........
sl.salah
به‌ڕێزێک به‌مایلی (penaw benaw <penaw2008@yahoo.ie) ڕۆژی 060721 نامه‌یه‌کی به‌پیتی لاتینی شێوه ئینگلیزی بۆ ناردووم، باش تێی نه‌ده‌گه‌یشتم ناچار به‌به‌رنامه‌یه‌ک که ماڵپه‌ڕی زانتستپه‌روه‌ران چێیان کردووه، گۆڕیمه سه‌ر سۆرانی لێره‌دا ده‌قه‌که‌ی ده‌بینن، به‌داوای لێبووردن گه‌ر هاتوو هه‌ڵه‌ی تێکه‌وتبێت. هه‌روه‌ها به‌بچووککراوی وه‌ک ئه‌مانه‌تی ئه‌ده‌بی ئه‌وه‌یش ده‌خه‌مه پێش چاو:
بابه‌ته جوانه‌کانت له‌سایتی کوردستان پۆست ئه‌خوێنمه‌وه، ئه‌و بابه‌تانه‌ت ئه‌وه‌نده‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی جه‌نابتان سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی کورد ده‌رده‌خه‌ن ، دوو ئه‌وه‌نده‌مان له‌لا ده‌سالمێنن که جه‌نابتان خاوه‌ن ڕۆشنبیرییه‌کی به‌ربڵاون له‌بواره‌کان : کولتور و مێژوو و سیاسه‌ت و لایه‌نه‌کانی تر ی ڕۆشنبیری.
به‌ڵام هه‌ڵبه‌ت هه‌موومان له‌هه‌موو خاڵه‌کاندا یه‌کتر نه‌گرنه‌وه، ئه‌گه‌ر وا نه‌بوایه پێشکه‌وتن و هه‌م زمان و هه‌م کولتور و هه‌م ئایدۆلۆژیا دروست نه‌ده‌بوو، به‌ڕاستی من وه‌کو نووسه‌رێکی بێ لایه‌ن که له‌کوردستاندا بێ لایه‌نانه شت ده‌نووسم هه‌ر بۆیه هیچ میدیایه‌ک من ئه‌ناسێت ئه‌مه‌ش بۆ خۆی شانازییه‌که بۆ من ، چوونکه نه‌ناسینم له‌لایه‌ن میدیاکانه‌وه به‌ڵگه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی من بێ لایه‌نم چوونکه میدیا بێ لایه‌ن له‌کوردستان به‌تایبه‌ت و له‌میدلئیست به‌گشتدا بوونێکی ڕیالسیتی نیه.
من تێبنیم له‌سه‌ر دوا وه‌ڵامت بۆ کوردستان پۆست ئه‌وه بوو که جه‌نابت له‌به‌ر جێگۆڕکه نه‌کردن ی پ و ک ، پ د ک له‌گه‌ڵ ئیسلامییه‌کاندا، ته‌نها هۆیه‌که بۆ ئه‌لته‌رناتڤه نه‌کردنی خه‌ڵکی به‌م ٢ زل هێزه گه‌نده‌ڵه‌دا.
برای به‌ڕێزم پێش هه‌موو شته‌ک دژایاتکردن ئه‌و ٢ گه‌نده‌ڵه بۆ ئیسلام خۆی له‌خۆیدا ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وی که ئیسلام جیاوازه له‌گه‌نده‌ڵ و گه‌نده‌ڵکاران.
هه‌روه‌ها جه‌نابت نموونه حه‌ماسی فه‌له‌ستن بۆ من ده‌هێنته‌وه ئه‌ی بۆچی نموونه تورکیا ناهێنیته‌وه که نموونه‌یه‌کی ئیسلام مۆدێرنی سه‌رکه‌وتوه به‌به‌راوردکردن له‌گه‌ڵ مه‌سعود یه‌ڵماز و تانسۆ چیله‌ر و گه‌نده‌ڵکارانی تر پێشین. هه‌روه‌ها کۆمار ئیسلام ئێران هه‌رچه‌نده به‌سوودی ئێمه‌ی کورد نیه به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕوانیته ناو ئێران ته‌ماشا ده‌که‌یت جیهانێکی نوێ سه‌ریده‌رهێناوه. . وڵاتێکی به‌رهه‌مهێنه‌ر که پێویستی خۆی دابن ده‌کات و هه‌روه‌ها ئێکسپۆرتشی هه‌یه بۆ وڵاتان دراوسێ و ئه‌ورووپاش.
هیوادارم وه‌ک ڕۆشنبیرک به‌چاویلکه‌ی تارک نه‌ڕوانیته ئایدۆلۆژیا جیاوازه‌کان چوونکه کاتێک که ڕۆشنبیر بێلایه‌نی خۆی له‌مه‌سه‌له‌کاندا ون کرد ئه‌وساکه هه‌م سیفه‌تی ڕۆژنامه‌نووس له‌ده‌ست ده‌دات و هه‌م ده‌بێته هۆی زامدارکردن و بریندارکردنی ژماره‌یه‌کی زۆر زۆر له‌خوێنه‌ران بابه‌ته‌کانی، تۆ ئه‌بێت ئاگات له‌وه بێت که له‌سایتێکدا ده‌نووسیت که خوێنه‌ره‌کانی ڕه‌نگه له‌٦٠% یان ئاینپه‌روه‌ر بن.
له‌کۆتایدا ئه‌مه‌وێت پێت بڵێم له‌ئه‌سرائیلدا که دوو زمان له‌مه‌زن ئیسلام و موسوڵمانن به‌ڵام له‌بۆنه ئاینییه‌کانی ئیسلامدا به‌شداری ده‌کات ، بۆ نموونه له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا هۆلی قورئان له‌ڕادیۆ و تیڤێکان ئیسرائیل‌دا لێده‌درێت، چوونکه ئیسرائیل مۆدێرنه و ئه‌زانێت که ئه‌مه ئه‌مری واقیعه و ئه‌بێت ڕێز له‌بیروباوه‌ڕی ئه‌و خه‌ڵکه بگیرێت و به‌شداران بکات که چه‌ره‌نو کردون با هاوخاک و هاوسێ . که‌چی کوردێکی موسوڵمان ڕۆشنبیری وه‌کو تۆ ڕێگا به‌خۆت دادات بڵێت حیزبه ئیسلامییه کۆنه‌په‌رسته‌کان.
ئه‌مه نه‌ک دایلۆگ دروست ناکات به‌ڵکوو دژایه‌تی و ده‌مارگری و مازهابات دروست ده‌کات ، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ش ئه‌نجامێکی دوورن، ئه‌وه له‌زۆر نزیکه‌وه دڵی خه‌ڵکانێکی زۆر قورس و گران ده‌کات که دێنه کوردستانپۆست بۆ خوێندنه‌وه‌ی ڕسته‌کان ناک بۆ برندارکردنی بروباوه‌ڕیان.
Barez :kak Abas shwani
slaw
babata jwanakant la saiti kwrdistan post axwenmawa,aw babatanat awandai lekollinawai janabtan sabarat ba rrawshi kurd dardaxan ,dw awanda awaman lala dasalmenn ka janabtan xawani rroshnbiriaki barbllawn la bwarakani :cultur w mezw w siasat w layanakani tri rroshnbiri.
ballam hallbat hamwman la hamw xallakanda yaktri nagrinawa,agar wa nabwaya peshkawtn w hama zmani w hama kulturi w hama iedioloziyaee drwst nadabw,
ba rrasti mn wakw nwsareki be layan ka la kurdstanda be layanana sht danwsm har boya hich mediayak mn anaset amaish bo xoi shanaziaka bo mn ,chwnka nanasinm lalayan mediakanawa ballgan bo awai mn be layanm chwnka mediai belayan la kurdstan ba taibati w la middle east ba gshtida bwneki realisti niya.
mn tebinim lasar dwa wallamt bo kurdistan post awa bw ka janabt labar jegorrke nakrdni PUK ,PDK lagall eslamiakanda,tanha hoyaka bo alternative nakrdni xallki bam 2 zl heza gandallada.
brai barezm pesh hamw shtek dzayatikrdni aw 2 gandalla bo eslam xoi la xoida amazaya bo awai ka eslam jiawaza la gandalli w gadallkaran.
harwaha janabt nmwnai Hammasi flastin bo mn denitawa ai bochi nmwnai turkia nahenitawa ka nmwnayaki eslami moderni sarkawtwa ba barawrdkrdn lagall masswd yallmaz w tanswa chelar w gandallkani tri peshin.harwaha komari eslami eran harchanda ba swdi emai kurd niya ballam agar brrwanita naw eran tamasha dakait jihaneki nwe sari darhenawa..wllateki barhamhenar ka pewisti xoi dabin dakat w harwah exportishi haya bo wllatani drawse w aurwpaish.
hiwadarm wak rroshnbirek ba chawilkai tarik narrwanita aidolozia jiawazakan chwnka katek ka rroshnbir belayani xoi la masalakanda wn krd awsaka ham sifati rroznamanwsi ladast dadat w ham dabeta hoi zamdar krdn w brindarkrdni zmaryaki zor zor la xwenarani babatakani ,to abet agat lawa bet ka la saitekda danwsit ka xwenarakani rranga la 60% yan ainparwar bn.
la kotaeeda amawet pet bllem la Esreelda ka dwzmni la mezini eslasm w mwswllmann ballam la bona ainiyakani eslamda bashdari dakat ,bo nmwna la mangi rramazanda Holi Quran la rradiuo w TViakani esraeelda le dadret,chwnka esraeel moderna w azanet ka ama amri waqiea w abet rrez la bir w bawarri aw xallka bgret w bashdarian bkat ka charanw krdwni ba hawxak w hawse..kachi kurdeki mwswllmani rroshnbiri wakw to rrega ba xot dadait blleit hizba eslamia konaparstakan.ama nak dialog drwst nakat ballkw dzayati w damargiri w mazhabiat drwst dakat ,agar awanaish anjameneki dwrn,awa la zor nzikawa dlli xallkaneki zor qwrs w gran dakat ka dena kurdstanpost bo xwendnawai rastiakan nak bo brindarkrdni bir w bawarrian.
swpas.
به‌ڕێزێک به‌مایلی (shalaw salar <shalaw_mafia@msn.com ) ڕۆژی 060721 ئه‌م نامه‌یه‌ی بۆ ناردووم:
SLAW!la rastida to ka basi sarkrdak dakai dabe pesh hamu shtek basi xot bka barez chunka to law mstawaya da ni galta basar krdayaki kurd bka ka chandaha sala xabat daka...to kabraeki hich tamashai xabate barez kak kosrat nakae ballem to kabrayaki zor xiant la gal dakai.ballem to ager rojnama nuseki wa bahezi basha bo naroi raxna la xot bgri ka deit juneu basar krdai kurd adaiet...به‌ڕێزێک وه‌ک له‌خواره‌وه ناوی هاتووه، به‌م مایله (hemn ali hemn1180@yahoo.com) ڕۆژی 060720 ئه‌م نامه‌یه‌ی بۆ ناردووم:
پاش سڵاو.......................
براى به‌ڕێزم له که‌لاره‌وه ڕێز‌و حورمه‌تم قبوڵ بفه‌رموو،هه‌ر دوابه‌دواى بڵاوبونه‌وه‌ى نوسینه‌که‌ت له کوردستانپۆست پێم خۆش بوو ئه‌م مایڵه‌ت بۆ بنێرم، به هه‌رحاڵ کۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه پیویستى زۆرى به‌م جۆره نوسینانه هه‌یه تا کو زیاتر حه‌قیقه‌تى ئه‌م به‌ناو سه‌رکردانه‌مان بۆ ده‌رکه‌وێت،که جگه له کۆکردنه‌وه‌ى پاره‌و هه‌وڵدان بۆ تیرکردنى ناوگه‌ڵه تینووه‌کانیان وپیشکه‌شکردنى جوانترین جۆرى ته‌که‌تول به کۆمه‌ڵگه هیچ هه‌نگاوێکیان نه‌ناوه،باشه کاک عه‌باس بامن پرسیارێک له جه‌نابت و ئه‌و ده‌روێشه‌ى کۆسره‌ت بکه‌م،تۆ بڵىَ ى کاتى خۆى له سه‌ر ئه‌ساسى پۆز لێدان به سه‌ر خه‌ڵکداو خۆ پیرۆز کردن چه‌ک له‌شان کرابىَ یان بۆ رزگارى ئه‌و میلله‌ته‌ى که شه‌ره‌ف وکه‌رامه‌تى له ده‌ست پیاوه‌کانى به‌عسدابوو،ته‌واو له گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌تیشدام که ده‌ڵیى تاکو به زۆر نه‌بىَ گوىَ له که‌س ناگرن نموونه‌شم خۆپیشاندانه‌که‌ى که‌لاره....
هیوادارم سه‌رم نه‌یه‌شانبیت هه‌ر بژیت.
هێمن که‌لارى 20/7/2006
به‌ڕێزێک وه‌ک ناوی سیانی خۆی نووسیوه، به‌م مایله (azad sirwan
برای خۆشه‌ویستم مامۆستا عه‌باس.
سلاوێکی گه‌رم....
به‌رێز گیان:من تێبینی یه‌کم له‌سه‌رزۆربه‌ی نووسین وبابه‌ته‌کانی به‌ڕێزتان هه‌یه،گه‌ر لێم قبووڵ بکه‌یت وپێت ناڕه‌حه‌ت نه‌بێ حه‌زده‌که‌م به‌م نامه‌یه بیخه‌مه‌پێش چاوی جه‌نابتان. گه‌رپێشت هه‌زم ناکرێ ئه‌وا من زۆرداوای لێبوردن ده‌که‌م ودوباره‌ی ناکه‌مه‌وه.هه‌رله‌به‌رئه‌وه‌ی دڵی جه‌نابتم لامه‌به‌سته بۆیه ناینێرم بۆ سایته‌کان وپێش چاوی خوێنه‌ران.به‌ڵام له‌هه‌مووحاڵه‌تێکدا که‌سایه‌تی(شه‌خسیه‌ت) جه‌نابت لای من گرنگه.چونکه نووسه‌رێکی باشیت،لێت دڵنیام دڵسۆزی گه‌له‌که‌ت وپه‌رۆشی ئه‌منی قه‌ومی کوردی پاڵنه‌رته بۆده‌ستی نووسین.
مه‌به‌ست له نووسینه‌کانت بۆشکاندنی که‌س نیه.وه‌لێ ئه‌وچوارچێوه‌ش وه‌خۆده‌گرێ!بێ ئه‌وه‌ی پێبزانی.
سه‌ره‌تا من نامه‌وێ وه‌کو ئه‌وبراده‌ره‌ی که‌له‌وه‌ڵامی ڕه‌خنه‌کانت له یه‌کێتی وخه‌ملاندنی کاک کۆسره‌ت به(ئه‌سپی ژێر عه‌ره‌بانه!؟)هه‌م خۆی ناڕه‌حه‌ت کردووه‌وهه‌میش حاشای له خزم بوونی له‌گه‌ڵ کاک کۆسره‌ت وبگره یه‌کێتیی بوونیش ده‌کا.به‌وجۆره‌ی که‌هاتووه پاکانه‌ی ئه‌وه‌ده‌کات گوایه نه‌یه‌کێتییه‌ونه‌ته‌نزیمه‌ونه‌خزمی کاک کۆسره‌تیشه،ته‌نهایه‌ک جاریشی دیوه! ئه‌گه‌رچی به‌نده گومانم له‌قسه‌که‌ی هه‌یه. چ پێویست به‌وپاکانه‌کردنه ده‌کات؟
نه‌یه‌کێتی بوون عه‌یبه‌ونه‌خزم بوونی کۆسره‌تیش عه‌یبه‌یه.به‌داخه‌وه‌جاران ئه‌وانه‌شانازی بوون!
من ده‌مه‌وێ جه‌نابت له‌وه‌ئاگاداربیت که،حاشای لێ ناکام وشانازیشی پێوه‌ده‌که‌م که‌یه‌کێکم له پێشمه‌رگه‌کۆنه‌کانی یه‌کێتیی ویه‌کێتیی یش تائێستابه‌باشترین هێزوڕێکخراوی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی کوردستان ده‌زانم که به‌دیلی نیه! هه‌رکات له‌وباشترله‌کوردستان دامه‌زرا بێ سێ و دوو وازله‌یه‌کێتیی ئه‌هێنم.تۆش ئه‌م ڕایه‌م له‌ئه‌رشیفه‌که‌تابۆبنووسه!بۆڕاستی ودرۆیی.
ئه‌مه‌مانای وانیه یه‌کێتیی شامی شه‌ریفه‌و بێ غه‌لوغه‌شه.سه‌رکرده‌وکادره‌کانی ئه‌ولیان.نه‌خێر... هه‌مووکه‌موکورتی وسلبیاتێک له‌خۆڕا بوختیان نیه‌و جه‌زری هه‌یه.به‌ڵام ناکاته وه‌ی ئیتر یه‌کێتی(جۆبڵاو)!.هێشتا ئه‌رزشی به‌وجۆره‌غلۆرنه‌بووه‌ته‌که‌هه‌ندێ له‌نووسه‌ره‌تازه‌تیژپه‌ڕه‌کانمان
لێی گه‌یشتوون.نووسین شتێکه‌وواقیع شتێکی تر برام.
به‌هه‌رحاڵ:- من کاک کۆسره‌تیش له نزیکه‌وه ده‌ناسم وبراده‌ریشم له‌گه‌ڵی هه‌یه،به‌وه‌شه‌وه‌که کاك عه‌باس به(ئه‌سپ وعه‌ره‌بانه)ی ده‌شوبهێنێ!پیاوێکی باش ومته‌وازعه.وه‌ره بڕۆره‌ماڵ و مه‌کته‌به‌که‌ی وبڵێ من ئه‌وعباس شوانه‌م که‌وام به تۆ ووت. دڵنیام له‌گوڵێ کاڵترت پێ‌ناڵێ.ئه‌مه نه‌جابه‌ته! ئه‌گه‌رچی قسه‌ی ناخۆشیش هه‌ر ناخۆشه.
مامۆستاگیان:تۆخۆت ئه‌وسایته‌ی بابه‌ته‌که‌ت بۆی ناردووه بڕه‌گه‌یه‌کی له‌نووسینه‌که‌ی جه‌نابتان گۆڕیوه له‌کۆسره‌ت ڕه‌سول وئه‌سپی عه‌ره‌بانه،بۆچۆن کۆسره‌ت ڕه‌سول ده‌توانێ ئه‌و.......هتد هێنده‌ت پێناخۆشه نوسیوته‌به‌داخه‌وه‌ماڵپه‌ڕه‌که بۆئه‌وه‌ی گۆڕیوه؟
به‌ڕێزیشتان ومنیش باش ده‌زانین خاوه‌نی ماڵپه‌ره‌که له‌جه‌نابت زیاترڕقی له‌یه‌کێتی وکۆسره‌ته، به‌ڵام بڕوانه ئه‌وبه‌ڕێزه‌چۆن له‌زمان وئه‌ده‌بی ڕۆژنامه‌وانی تێده‌گا؟بۆیه‌ئه‌وبڕگه‌ی بۆگۆڕیویت. به‌داخه‌وه‌ده‌بووجه‌نابتان درکتان به‌وڕاستی یه بکردایه!.جاباشه تۆگۆڕینی ئه‌وته‌نیا بڕگه‌یه‌ت پێ ناخۆشه،ئه‌ی ئیتربۆهه‌ق به‌به‌رامبه‌ره‌که‌ت ناده‌ی؟.یه‌کێتییه‌ک خاوه‌نی ئارام وشیهاب وجه‌عفه‌ربێت،یه‌کێتییه‌ك خاوه‌ن 18هه‌ژده هه‌رئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی شه‌هید بێت،خاوه‌نی سه‌دان مامه‌ڕیشه‌وئه‌نوه‌رحه‌سه‌ن وسیروان تاڵه‌بانی وخالید گه‌رمیانی وحه‌مه‌ڕه‌ش بێت،خاوه‌نی حه‌وته‌وانه‌که‌ی داری خله بێت که‌پاش ئه‌نفال نه‌ك دوژمنانی کورد دژیان بوو،سروشت و خوا وه‌ندیش له‌گه‌ڵیان نه‌بووتاله‌ڕۆژێکی باران وسه‌رماوسۆڵه‌ی زستاندا داڕوخانی ئه‌شکه‌وتی داری خله بووبه‌گۆڕی تاهه‌تاییان!
با لێواولێویش بێت له هه‌ڵه‌وکه‌موکورتی.تاکه که‌سێک گه‌ر زۆرهه‌ڵسوڕابه‌گوێره‌ی هه‌ڵسوڕهانه‌که‌ی ڕۆژانه هه‌ڵه‌ی زه‌قیش ده‌کات.ئیدی یه‌کێتیی چۆن بی هه‌ڵه ده‌وه‌ستێت؟ ئه‌مه‌یان پاکانه نیه بۆیه‌کێتیی،من له‌نووسینه‌کانمدا دیاره‌که ڕه‌خنه‌وباری سه‌رنجی زۆرم هه‌یه له‌سه‌ریان،ده‌بوویه‌کێتیی هه‌ندێ هه‌ڵه‌هه‌یه نه‌یکردایه.به‌ڵام به‌وجۆره‌ش نیه هه‌رچی ویژدان بێت له‌ناویه‌کێتی یدانیه! به‌خوامن ئه‌ڵێن ڕه‌نگه تۆزێ مابێ.چونکه له‌دونیادا هه‌رته‌ریب حه‌دییه.هیچ شتێك حه‌دی نیه،تۆزقاڵیک مه‌تاتیه‌ت هه‌رهه‌یه....
دواترکۆسره‌تیش له‌شه‌ڕی ناوخۆخواروخێچ نه‌بوو،قوربان گیان.ئه‌گه‌ربمبوری ساڵی 1988له‌کۆتایی شه‌ره‌کانی ئه‌نفال له‌کلکه‌ی قه‌ندیل لای گوندی وه‌رتێ پرش به‌رده‌ماری ملی که‌وت. ڕاسته‌له‌پاش 31ی ئاب،له‌گه‌رده‌لوولی تۆڵه لای دوکانیش برینداربوو.له‌وشه‌ڕه‌ی که تحسین شاوه‌یس کوژرا!.به‌ڵام ئه‌م خواروخێچیه په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه نیه‌ونه له‌وشه‌ڕه‌ونه‌له‌هیچ شه‌ڕێکی ناوخۆداوای لێنه‌هاتووه.
من پێم وابێ هه‌ندێ له‌وته‌عبیرانه‌ی جه‌نابت به‌کاریان ده‌هێنی،گه‌رکه‌سێك به‌رامبه‌ربه‌خۆت به‌کاریان بهێنێ ڕه‌نگه به‌زه‌ییت به‌عه‌قڵی ئه‌وکه‌سه‌شدابێت قسه‌ی ناشیرینت ئاراسته بکات. بۆخۆت ده‌زانی که‌رامه‌تی ئینسان،شعور،هه‌ستونه‌ستی که‌سایه‌تی مرۆڤ چیه؟!
به‌هه‌رحاڵك:- زیاترتێبینی یه‌که‌م ئه‌وه‌یه مامۆستاعه‌باس پیاوێکی دونیادیده‌وله‌ته‌مه‌نێکی کامڵ دا وا به‌ره‌وهه‌وراز ده‌کشێی،ته‌جروبه‌ی ژیانیشت زۆرتره‌له‌گه‌نجه‌کان.جابۆیه ته‌مه‌نی به‌ڕێزت و ئه‌وسه‌روسیمایه‌ی تۆکه‌له‌وێنه‌که‌داده‌یبینم، به‌ڕاستی هین ئه‌ونیه که هه‌ڵه‌ی ده‌ربڕینت لێ بوه‌شێته‌وه.هه‌تا ڕه‌نگه خوێنه‌ریشت هه‌مه‌ن مولاحه‌زه‌ی له‌سه‌رت هه‌بێ!پیاوی ئه‌دیبیس خۆشتره ئه‌ده‌بیانه بپه‌یڤێ.چونکه وه‌ك چۆن نان به‌ڕووی خاوه‌ن ماڵه‌وه‌ده‌خورێت،خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تی نووسه‌رێک به‌شێوه‌ی ده‌ربڕینه‌که‌یه‌وه تاموچێژی خۆشتره.به‌ڕای من تۆخۆت له‌م موهاته‌راتی نامه‌ونامه‌گۆڕینه‌وه‌ی هه‌ندێ گه‌نج لابده جوانتر ده‌بی ،به‌پێچه‌وانه‌وه قسه‌ی ناشرین
کاریگه‌ری له‌سه‌رکه‌سیتی ئینسانه‌کان داده‌نێت..
ماوه‌ته‌وه‌بڵێم بڕوابکه کاک کۆسره‌ت به‌وشتانه ناشکێت.بۆخۆت ده‌زانی کاك حه‌مه‌سه‌عی حه‌سه‌ن خزمه‌ت وته‌جروبه‌ی زۆر له‌وبواره‌دا.
له‌کۆتاییدا هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆده‌خوازم،سه‌ربه‌رزوله‌ش ساغ بیت گیان.
له‌گه‌ڵ رێزی برای خۆت مه‌حموود حاجی عومه‌ر سوێد


ئه‌و به‌ڕێزه‌ی به‌ناوی چه‌ند خوێنه‌ریکی به‌ویژدانه‌وه بۆ به‌رگری له‌کۆسره‌ت ره‌سوڵ لێم هاته وه‌ڵام، ئه‌مجاره به‌ناونیشانی (