مه‌لاکرێکار و جامه‌که‌ی

کلتووری،گشتی
له‌هه‌نگاونانی زووزووی یه‌کێتی بۆ کارێکی وا له‌چییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت؟ ئایا فشار ناوخۆی خودی پارته‌که‌یه یان به‌گشتی فشار و ناره‌زایه‌تی خه‌ڵکی باشووره؟ بێگومان سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ر دیاریده‌یه‌ک به‌رئه‌نجامی کارێکه ئیتر ئه‌و کاره باش بێت یان خراپ، له‌و بڕوایه‌دام ئه‌وه کاری خراپ و گه‌نه وای له‌هه‌ردوو به‌ره‌که کردووه، یه‌کێتی بهێنێته ژێر مه‌نگه‌نه و گیروگازه‌وه.
ئه‌و ڕه‌وشه وای له‌که‌سانی خاوه‌ن نفوز و ئۆتۆریته‌ی ناو خودی یه‌کیتی کردووه که به‌خاتری پاراستنی ئاره‌قی نێوچه‌وان، ده‌ستبده‌نه کایه‌یه‌ک ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی میکیاجکردن یان دروست تر چاکسازی بچووک و ناچیزه تا ئه‌و ده‌نگانه‌ی پێ ڕازی بکرێت و له‌خشته‌ببرێت، ئه‌ویش تا ماوه‌یه‌کی دیاری کراو، جاریکی دی و له‌کاتیکی تردا دووباره هه‌مان کێشه سه‌ر هه‌ڵده‌داته‌وه ئه‌و کات داشه‌کانی چاکسازی له‌وانه‌یه ئه‌وانی ئێستا نه‌بن.
له‌ڕۆژهه‌ڵاتدا و له‌ژێر کاریگه‌ری کلتووری ئاینی عه‌ره‌باندا، و نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست جۆره ده‌جالییه‌ک له‌نێو خه‌ڵکی به‌گشتی و سیاسه‌تمه‌داران به‌تایبه‌تی، جێگیر بووه. به‌وه‌ی ڕووبه‌ڕوو له‌به‌رچاوان له‌بز شیرین، هه‌ر که چاوت لێخافڵکردن ئه‌سڵه‌که‌ی خۆیه‌تی و گۆڕانی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه، هه‌مان کرده‌وه و پراتیکی ناشیرین په‌یره‌و ده‌که‌ن. جا بۆیه ئاسان نییه بڕوا بکرێت به‌جه‌نجاڵێکی وا. ئێ به‌ڵکوو به‌گومانان به‌هه‌ڵه‌دا چووبن و یه‌کێتی چاکسازیی بخاته واری جێبه‌جێکردن، خۆی نوێ بکاته‌وه. به‌و هۆیه‌شه‌وه به‌شێک له‌کۆمه‌ڵگا کوردی به‌ره‌و ئاسووده‌یی و خۆشگوزه‌رانی بچێت. 06.6.18
----------
بۆ یه‌که‌مجار له‌کوردستانپۆست دا بڵاوبۆوه.
AbasShiwan-Finland
ئه‌وه چه‌ند ڕۆژێکه ماڵپه‌ڕی ڕادیۆ نه‌وا له‌کارکردن وه‌ستاوه، ماوه‌یه‌ک له‌وه زیاتریش ده‌بێت هه‌ست ده‌کرێت، ئه‌و گوڕوتینه‌ی جارانی نه‌ماوه. ئه‌وه‌یش نیشانه‌ی قه‌یران و ئاریشه‌یه‌ک ده‌گه‌یه‌نێت. به‌ڵێ، وایه ماوه‌یه‌که ئه‌و کێشانه پێدزکه‌ی کردۆته نێو هه‌واڵی ڕۆژنامه‌کان، کاتێک به‌ته‌واوی ته‌قییه‌وه که 20 که‌س له‌ژنان و پیاوانی کارمه‌ند ده‌ستیان له‌کار کێشاوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یش هاوکات بووه له‌گه‌ڵ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌رپرسی یه‌که‌می ڕادیۆکه.
ئه‌م ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه به‌کۆمه‌ڵه بێ مه‌ڵامه‌ت نییه و گه‌ر به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چووبم، ده‌ستێکی له‌پشته‌وه‌یه. ئه‌و ده‌سته کێیه و مه‌به‌ست لێی چییه، گه‌ر چاومان نه‌فڕێت له‌ئاینده‌یه‌کی نزیکدا ئاشکرا ده‌بێت. ئه‌کرێت ئه‌و ده‌سته وا پێناس بکه‌ین که ڕقیان له‌ئازادی ڕاده‌ربڕین و کۆمه‌ڵگای کراوه‌یه. یان له‌وانه‌یه به‌هۆی کێشه‌یه‌کی داراییه‌وه و فێڵ و بلۆفێک بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و تریبیۆنه نه‌مێنێت و لاواز بێت. دیاره ماوه‌ی یه‌ک دوو مانگه ئه‌و لاوازییه‌ی پێوه‌دیاره، گه‌ر به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چووبم مۆمی ته‌مه‌نی نه‌وا به‌ره‌و کوژانه‌وه ده‌چێت.
ئه‌وه‌یش زۆر ئاساییه جێی نیگه‌رانی نییه، سه‌ده‌ها ده‌موده‌زگای وا بینراوه زۆر به‌جوانی وه‌فاداربوون به په‌یامی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان له‌ئه‌نجامی ململانێوه که دیاره وه‌ک ئاماژه‌ی پێدرا له‌و گۆمه لیخنه‌ی باشووری کوردستان تای ته‌رازوو به‌قازانجی به‌ره‌ی ئازادیخوازان نابێت. سه‌رئه‌نجام وه‌ک هه‌ر شتیکی تر به‌ره‌و پوکانه‌وه و نه‌مان ده‌چوێت. به‌ڵام له‌و بڕوایه‌دام ژیان سه‌وزه و وامان پێده‌ڵێت شتی و ئامرازی نوێ، به‌شێوازی نوێتر په‌یدا ده‌بێت سه‌رهه‌ڵده‌دان که له‌وانی پێشووتر تێی ده‌په‌ڕێنن و جوانتر کار ده‌که‌ن و به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. 08.06.2006
---------
بۆ یه‌که‌مجار له‌کوردستانپۆست دا بڵاوبۆوه.
دواتر له‌باشووری کوردستان له‌هه‌فته‌نامه‌ی ڕێبازی ئازادی دا بڵاوکرایه‌وه.


به‌هه‌رحاڵ له‌م کێشه‌یه‌دا ئه‌مان تۆپ ده‌خاته گۆڵی سه‌رۆکی حکومه‌تی کۆنی یه‌کێتی عومه‌ر فه‌تاحه‌وه- باوکی گه‌نده‌ڵی! ده‌رده‌که‌وێت؛ گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ره‌وه شۆڕ بۆته‌وه بۆ تاک تاکی کۆمه‌ڵ، به‌پێچه‌وانه‌یشه‌وه و هه‌ریه‌که به‌جۆرێک پشکی به‌رده‌که‌وێت، هاوکات له‌م ته‌نگانانه‌دا و که یه‌خه‌یان پیده‌گیرێت، هه‌موو خۆیان به‌فریشته له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن! باشه ئه‌ی کێ مرۆڤی چاک و پاکه؟! 06.6.2
بۆ یه‌که‌مجار له‌ده‌نگه‌کاندا ، دواتر له‌کوردستانپۆست ، دواتریش له‌باشووری کوردستان له‌هه‌فته‌نامه‌ی ڕێبازی ئازادی دا بڵاوکرایه‌وه.
حه‌مه‌جه‌زای گۆرانی بێژ ره‌حمان غه‌ریبی ڕۆژنامه‌نووس ده‌دا به‌دادگا
هه‌فته‌ی ڕابردوو له که‌ناڵی کوردسات و له‌به‌رنامه‌ی سه‌رنجڕاکێشی چاوی سێیه‌م، که بابه‌تی به‌رنامه‌که له‌سه‌ر کاره‌کانی شاره‌وانی سله‌یمانی بوو. له‌مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌ند به‌گه‌نده‌ڵی و کێشه‌ی زه‌وی ڕۆژنامه‌نووسی ئازا و جه‌سوور ره‌حمان غه‌ریب سه‌ر به ته‌له‌فیزیۆنی ئازادی شاری سله‌یمانی، ئه‌وه‌ی ده‌ربڕی که ده‌نگخۆش حه‌مه‌جه‌زا و هاوسه‌ره‌که‌ی سه‌رو پارچه زه‌وییان وه‌رگرتووه.
له‌سه‌ر ئه‌و ئاشکراکردنه ده‌نگی ئه‌وه هه‌یه که ده‌نگخۆشی ناوبراو له‌دادگا شکاتی له‌و ڕۆژنامه‌نووسه کردووه. 060601
بۆ یه‌که‌مجار له‌کوردستانپۆست دا بڵاوبۆوه.

جی سه‌رسوورمان نییه، به‌رپرسێکی باڵا که به‌خۆی و پارته سیاسییه‌که‌یه‌وه، غه‌رقبوون له‌عیراقچیتیدا، په‌یڤێکی وا بفه‌رمووێ! خۆ ده‌کرێت به‌شێکی ئه‌و ده‌ربڕینه ڕاست و دروست بێت، به‌وه‌ی لایه‌نگرانی خۆیان و سیاسه‌تی ئێستایان به‌و شێوه‌یه په‌روه‌رده ده‌که‌ن! به‌داخه‌وه ئه‌و پارته و هاوپه‌یمانه‌که‌ی دی که ده‌سه‌ڵاتی باشووریان کۆنترۆڵ کردووه، زۆربه‌ن. بۆیه ئاساییه ده‌ربڕینێکی له‌و شێوه‌یه بدات! به‌ڵام زووربه‌ی زۆری خه‌ڵکی پێک ناهێنن، به‌تایبه‌ت له‌نێو ره‌وه‌ندی کوردی ئه‌ورووپا، ده‌کرێت بووترێت به‌پێچه‌وانه‌وه له‌وانه‌یه زۆر له‌لایه‌نگرانی هه‌ردوو پارته‌که، ده‌ربرینێکی وایان پێ په‌سه‌ند نه‌بێت و به‌ناراستی بزانن.
ئه‌وه هزری نه‌ته‌وه‌یی و مۆدیرن و فشاری ره‌وه‌ندی کوردییه وای له‌سه‌رکردایه‌تی سیاسی باشوور کردووه زۆر له‌سیاسه‌ته‌کانیان بگۆڕن و به‌خۆدا بچنه‌وه. به‌ڵام ده‌ڵێی چی زۆر جار باده‌ده‌نه‌وه و جله‌وی چه‌ناگه‌یان به‌رده‌بێت، په‌یڤ و ده‌ربڕینی نادروست و نابه‌جێ و نالوجیکیانه ده‌رده‌برن! له‌ئاست به‌رپرسیاریه‌تیدا نابن و ده‌بنه بنیشته خۆشه‌ی سه‌رزاران، به‌ڕووه ناشیرینه‌که‌ی!
01.06.2006له83% ئیسلام به‌ئاینێکی ده‌مارگیر وه‌سف ده‌که‌ن.
له62% ئیسلام به‌ئاینیکی کۆنه‌په‌رستانه ناو ده‌به‌ن.
له71% ئیسلام لێبوورده نییه.
له91% پێیان وایه ئیسلام دژی یه‌کسانی ژن و پیاوه.
له60% به‌ئاینێکی ئه‌نتی دیموکراتی داده‌نێن.
له56% مادام ده‌وڵه‌ته ئیسلامییه‌کان رێگه ناده‌ن که‌نیسه دروستکرێت، ئێمه‌یش نابێت بهێڵین مزگه‌وت دروستبکرێت.
له60% مه‌ترسی ئه‌سڵی له‌ئیسلامدا نییه، به‌ڵکوو له‌ئیسلامییه توندره‌وه‌کاندا ده‌بیننه‌وه.
--------
ئه‌م تێکسته بۆ یه‌که‌مجار لێره‌دا بڵاوبۆوه:
http://www.kurdistanan.com/Nuche-gulan/05-27-elmanekan-islam-be-demargir-.htm
دواتریش لێره‌دا بڵاو کرایه‌وه:
http://www.kurdistanpost.com/default.asp?menu=article&aid=1425
AbasShiwan-Finland
هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌کم به‌میسنگه‌ر له‌کوردستانه‌وه چاتمان ده‌کرد، تووشی شۆک بووم کاتێ بۆی نووسیم که له‌گۆڤاری لڤین بابه‌تێک بڵاوبۆته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و نووسه‌رانه‌ی له‌جه‌نگی ناوخۆدا به‌شداریان کردووه و ناوی منیش هاتووه! له‌تۆڕی ئه‌نته‌رنێتدا به‌تایبه‌تی ماڵپه‌ڕه کوردییه‌کان گه‌ڕام، دوو ژماره‌ی کۆنی سه‌رچاوه‌که‌م دۆزییه‌وه و به‌وهۆیه‌وه نامه‌یه‌کم به‌پۆستی ئه‌لکترۆنی بۆ ناردن و داوام لێکردن، که به‌زووترین کات وه‌ک ژماره‌کانی دی بیخه‌نه سه‌ر تۆر. سه‌ره‌تا ڕۆژی 06.5.21 وه‌ک سه‌بقێکی سوحه‌فی ماڵپه‌ڕی کوردستاننێت بڵاویکردووه، ڕۆژی دواتر ماڵپه‌ڕی ده‌نگه‌کان سه‌رجه‌م بابه‌ته‌کانی ژماره‌که بڵاوکرایه‌وه.

له‌ژماره چلی گۆڤاری لڤین، له‌یادی هه‌ڵگیرسانی شه‌ری ناوخۆی باشووری کوردستان، له‌چوار لاپه‌ره‌دا بابه‌تێک به‌مه‌به‌ستی جه‌نجاڵ خولقاندن له‌سه‌ر وه‌زنی فیلداره‌کان، به‌ناونیشانی فایلی قه‌ڵه‌مه‌کانی شه‌ری ناوخۆ، به‌کورته پێشه‌کییه‌که‌وه و ناوی 222 که‌سایه‌تی سیاسی، نووسه‌ر، ڕۆژنامه‌نووس،...بڵاوکردۆته‌وه.
هه‌روه‌ک له‌پێشه‌کییه‌که‌دا هاتووه، گوایه ئه‌و کاره به‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌کی زانستییه (خۆ ده‌ڵین مه‌لایش عیلمی هه‌یه! به‌ڵام که‌سێکی ئه‌کادیمی نییه) له‌لایه‌ن که‌سێکه‌وه به‌ناوی (فازل عومه‌ر ڕه‌شید)ه‌وه، له‌یه‌کێ له‌زانکۆ فه‌لاکانی(سه‌لاحه‌دین ـ هه‌ولێر) کوردستاندا! زۆر نازانستیانه سه‌لماندوویه‌تی له 91% ی ڕۆشنبیران ڕۆڵی نێگه‌تیڤانه‌یان بینیوه.
ده‌ست بردن بۆ کارێکی وا به‌پله‌ی یه‌که‌م بۆ ئه‌وه‌یه که نه‌ده‌بوایه نووسه‌ران تیوره‌زه‌که‌ر و شه‌رعیه‌ت پێده‌ری جه‌نگه‌که بن، گوایه نابێت پێنووسه‌کان کوڕی سه‌رده‌می خۆیان و بێهه‌ڵه بن!
بیانوویه‌کی دی ئه‌وه‌یه ده‌بێت بۆ مێژوو ده‌ستی نووسه‌ران که‌شف بکرێت ئه‌وه‌یش به‌خاتری نه‌وه‌ی نوێ!
هه‌ر چه‌ند لێی ورد بیته‌وه ده‌رده‌که‌وێت، بابه‌ته‌که به‌نه‌فه‌سێکی توند و نابینایانه ئاماده‌کراوه. ته‌ڕو وشکی پێکه‌وه سووتاندووه، ئاخر ئه‌وه ده‌ست خستنه سه‌ر خاڵه هه‌ستیاره‌کانه یان شێواندنی ڕاستییه‌کانه! گومانێکیش دروست ده‌کات له‌وه‌ی زۆربه‌ی ناوه‌کان سه‌ر به‌ده‌ڤه‌ری ژێر کۆنترۆڵی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه، گه‌ر ئه‌وه فێڵ و چاوبه‌ست نه‌بێت.
له‌و بڕوایه‌دام ئه‌و کاره به‌فیتی سیاسییه فایلداره‌کانی ناو یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ئه‌نجام دراوه، بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن ئه‌ها خه‌ڵکینه هه‌ر ئێمه تاوانبار نیین نووسه‌رانیش له‌ئێمه که‌متریان نه‌کردووه، به‌تایبه‌تی ئه‌م کاره له‌گۆڤارێکه‌وه ده‌رده‌چێت بۆ خۆیان مه‌شبوهن، له‌بازنه‌ی ئه‌و حیزبه‌دا ده‌سووڕێته‌وه!
چه‌ند بێویژدانییه‌کی گه‌وره‌یه که‌سێکی وه‌ک من به‌سوسه‌یش ڕۆژیک له‌ڕۆژان تاقه دێڕێکم بۆ به‌رژه‌وه‌ندی جه‌نگی ناوخۆ نه‌نووسیوه، به‌ڵکوو له‌سه‌نگه‌ری دژایه‌تی و به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن ته‌نانه‌ت بۆ خۆم وه‌ک خاوه‌ن گۆڤارێک جه‌مسه‌ر و قوتبێک بووم و خۆم بینیوه‌ته‌وه و کارم کردووه، له‌و پێناوه‌دا تووشی هه‌زاران چه‌رمه‌سه‌ری بووم، که‌چی ئێستا که‌سێک و گۆڤارێک دێت به‌سه‌ره‌قه‌له‌مێک ناوونێوبانگمان له‌که‌دار ده‌کات!
ئاخر ئه‌وه له‌پێناو چیدا؟ هه‌ر ئێستا بۆ سه‌لماندن و ڕاستودروستی قسه‌کانم و بۆ ڕای گشتی هاوکات بۆ به‌درۆخستنه‌وه‌ی گۆڤار، که‌سێک بیه‌وێت به‌دوای نووسینه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌مدا بگه‌ڕێت له‌ماڵپه‌ره‌که‌مدا زۆر به‌ئاسانی ده‌ستی ده‌که‌وێت، به‌م ناونیشانه :
ئاخر ئه‌و غه‌شه به‌سه‌ر کێدا تێده‌په‌ڕێت، زۆرن ئه‌وانه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌داموده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی خودی هه‌ڵگیرسێنه‌ری هه‌ردووحیزبه سه‌ره‌کییه‌که‌ی جه‌نگی ناوخۆ به‌شدار بوون و ناویان نه‌هاتووه!! 06.5.23
--------
http://kurdistannet.biz/2006/5-2006/21-5/failiqelemekani.pdf
http://www.dengekan.com/doc/2006/5/lvin40_22.htm
ئه‌م بابه‌ته بۆ یه‌که‌مجار لێره‌دا بڵاوکرایه‌وه:
http://www.dengekan.com/doc/2006/5/abasShwan23.pdf
پاشکۆ:
ئه‌م بابه‌ته‌م سه‌ره‌تا بۆ کوردستان پۆست نارد بڵاوی نه‌کرده‌وه وه‌ک له‌م نامه‌یه‌دا ده‌رده‌که‌وێت:
کاک عه‌باس شوان
سڵاو
ئه‌و بابه‌ته‌ش به ناوی (فایلی قه‌ڵه‌مه‌کانی شه‌ری ناوخۆ، ) بۆ کوردستانپۆست هاتبوو، به‌ڵام ئێمه بڵاومان نه‌کرده‌وه، ئه‌و نووسینه‌ی تۆن باش مه‌به‌ستی ئه‌وانت نه‌پێکاوه، ده‌بوو به قوڵی بچیته ناو باسه‌که‌وه، چونکه که‌ڵه جاش نووسه‌ره‌کانی شه‌ری ناوخۆ وه‌کو سه‌رۆ قادر و کێ و کێی تر وه‌ک شێرکۆ بێکه‌س و فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی و ..... تێدا نییه که ئه‌وان ئاگر خۆشکه‌ری شه‌ری براکوژی بوون
له‌گه‌ڵ رێزمدا
وه‌ڵامی منیش به‌م شێوه‌یه بوو :
چاوه‌که‌م
سوپاس بۆ تێبینییه‌که‌ت، له‌شوێنی خۆیدایه، به‌ڵام ئه‌وه سه‌ره‌تایه‌که گه‌ر هه‌ر که‌س خۆی به‌خاوه‌نی ده‌زانێت وه‌ڵام ده‌داته‌وه، ئه‌و کات قسه‌ی زیاتر ده‌بوو، ئه‌وه له‌گۆشه نیگایه‌که‌وه‌یه نه‌ک هه‌موو شتێک،پێم ناخۆشه داتنه‌به‌زاندووه به‌ڵام ئیتر بڵێم چی .... تۆیش ئازادی.. سوپاسی دووباره
دیاره له‌و هه‌ڵوێسته‌ی پاشگه‌ر بۆته‌وه بۆیه لێره‌دا بڵاویکردۆته‌وه:
http://www.kurdistanpost.com/default.asp?menu=article&aid=1386
دواجار له‌باشووری کوردستان و له‌هه‌فته‌نامه‌ی جه‌ماوه‌ری ژماره 180ی ڕۆژی 2006.6.19 لاپه‌ڕه 09 دا بڵاوکرایه‌وهhttp://www.jamawar.net/jimarakan/jamawar/current/9.pdf