تبليغاتX
کاڵ kall

کاڵ kall

کلتووری،گشتی

یاداشت

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 06.5.19 کۆتایی هه‌فته‌یه‌، زه‌نگی هوشیاربوونه‌وه‌ لێدا و چاوه‌ڕوانم کرد هه‌ڵم سێنن به‌ماشێن بیان به‌م بۆ سه‌رکار‌، که‌س به‌ئاگای نه‌هێنامه‌وه‌، وه‌ختێ کوری‌ ناوه‌نجی خه‌به‌ریکردمه‌وه‌ که‌ سه‌موونمان نییه‌، کات دره‌نگ بوو. دایکی مناڵان ڕۆیشتبوو، هێنده‌ ده‌زانم ئه‌مڕۆ ده‌چێت بۆ سه‌فه‌ر و کاری نییه‌. ئه‌وه‌م دوێنی له‌کاتی دوعاخوازی له‌هاکاره‌که‌ی بیست.

ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ناخۆش بوو، به‌ر له‌چه‌ند ڕۆژ له‌سه‌ر پرسیارێکی ئیزعاج لێی تووره‌ بووم و له‌وکاته‌وه‌ له‌یه‌کتر لالوتین. ئه‌م به‌یانییه‌ش هه‌ر له‌به‌ر شاشه‌ی تیڤیدا ڕاوه‌ستام، فلیمێک له‌سه‌ر خێزانیکی کوردی باکوور که‌ ژماره‌یه‌ک له‌مناڵه‌کانی ناتوانن ئاسایی وه‌ک ئێمه‌ بڕۆن، چۆن باوباپیرانی مرۆڤ مه‌یموونیانه‌ ڕۆیشتوون، هه‌روه‌ک داروین ده‌ڵێت، سه‌رنجی ڕاکێشام. هێنده‌ کاری تێکردم، دڵم بۆیان ژانی کرد و چه‌ند دڵۆپ فرمێسکم بۆ ڕشتن. ناهه‌قم نه‌بوو یه‌کێک له‌و هۆیانه‌ی ژیانی کردبوون به‌دۆزه‌خ هه‌ژاری بوو. هاوکات بیرم له‌وه‌ ده‌کرده‌وه‌ تۆ بڵێی که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنی کوردی به‌تایبه‌تی بینراو ئاگایان له‌و فیلمه‌ نه‌بێت، ئه‌رک بکێشن به‌وه‌رگێرراوی پیشانی بده‌نه‌وه‌، دیاره‌ که‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه‌یش فلیمه‌که‌ی وه‌رگێرابوو.

+ نوشته شده در  2006/5/19ساعت 9:40 AM  توسط a.shiwan  | 

هاککردنی ماڵپه‌ڕی نه‌وا

AbasShiwan
پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 06.5.13 ده‌وروبه‌ری کاتژمێر 18:00 به‌کاتی فینلاند تورکه‌کانی تورکیا ده‌ستیان گه‌یشت به‌ڕادیۆ نه‌وا(http://www.nawartv.com) و هاکیان کرد و ئاڵای تورکیا و چه‌ند قسه‌ی بازاڕیان له‌سه‌ر نووسیوه‌ به‌م شێوه‌یه‌ :

Hacked
LordShadow
Shadow Security

Vatan Sahipsiz Degildir= وڵات بێ خاوه‌ن نیه‌
Kahrolsun PKK= بمرێ "پ ک ک"
Geber APO= بمرێ ئاپۆ

شایه‌نی باسه‌ کاتژمێری 19:00 ڕادیۆ نه‌وا هاککردنه‌کایان وه‌ک هه‌واڵێک بڵاو کرده‌وه‌. تا ئێستا که‌ زیاتر له‌چه‌ند ده‌مژمێر ده‌بێت چاره‌ نه‌کراوه‌!

له‌په‌یوه‌ندییه‌کی له‌ته‌فوونیدا ڕادیۆ نه‌وا وتیان له‌هه‌وڵی چاره‌کردنیداین به‌ڵام ئه‌وان وازناهێنن له‌لایه‌کی دییه‌وه‌ دووباره‌ هاکی ده‌که‌نه‌وه‌. وابوو بۆ ماوه‌یه‌کی
کورت دووباره‌ ماڵپه‌ڕه‌که‌ ده‌رکه‌وته‌وه‌ به‌ڵام خێرا هاککرایه‌وه‌!  به‌داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ ئێستا کاتژمێر01:00ی ڕۆژی دووه‌م 06.5.14  ته‌کنیککارانی رادیۆ نه‌وا نه‌یانتوانیوه‌ به‌سه‌ر ئه‌و کێشه‌یه‌دا زاڵ بن!

تا ئێستا چه‌ند ماڵپه‌ڕی دییان هاککردووه‌ ئه‌م دیاریده‌یه‌ پێویست به‌وه‌ ده‌کات، بیرێکی جددی لێبکرێته‌وه‌ به‌تایبه‌تی له‌نێوخۆی کوردستان، ماڵپه‌ره‌کان به‌شێوه‌یه‌کی تۆکمه‌ی وا دابڕێژرێت به‌ئاسانی له‌لایه‌ن نه‌یارانه‌وه‌ زه‌فه‌ری پێنه‌بررێت و ده‌ستی به‌سه‌ردا نه‌گیرێت.
-------
تکایه‌ بڕواننه‌ وێنه‌که‌
http://img25.imagevenue.com/img.php?loc=loc195&image=43939_radionewa.JPG
وێنه‌ی دووه‌می ئه‌مڕۆ  06.5.14 کات 11:49
http://img103.imagevenue.com/img.php?loc=loc194&image=96478_radionewa2.JPG

بۆیه‌که‌مجار لێره‌دا بڵاوکرایه‌وه‌
http://www.kurdistanan.com/Nuche-gulan/05-14-hakkirdini-radio-newa.htm
له‌وێشدا دواتر بڵاوبۆوه‌
http://www.kurdistanpost.com/default.asp?menu=article&aid=1276

+ نوشته شده در  2006/5/13ساعت 9:25 PM  توسط a.shiwan  | 

جه‌مال شه‌ریف، بوه‌سته‌!

AbasShiwan ـ عه‌باس شوان
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕاپۆرته‌هه‌واڵی (چه‌پی کوردی و فینلاندی 1ی ئایاریان به‌رز ڕاگرت) له‌هه‌ردوو ماڵپه‌ڕی ده‌نگه‌کان و کوردستانپۆستدا، به‌ڕێز جه‌مال شه‌ریف کورته‌ نووسینێکی به‌ناونیشانی(ڕاستکردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێکی عه‌باس شوان) له‌هه‌ردوو شوێنی ئاماژه‌بۆکراو بڵاوکرده‌وه‌.

ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌منه‌وه‌ هه‌بێت ئه‌وه‌یه‌ کاتێک خه‌ریکی ئاماده‌کردنی ڕاپۆرته‌که‌ بووم وه‌ک عورفی ڕۆژنامه‌وانی به‌باشمزانی ئه‌و دوو که‌سه‌ ئه‌کتیڤه‌ی به‌شداریان کرد و په‌یڤیان هه‌بوو، قسه‌یان وه‌ربگیرێت. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئێواره‌ی ئه‌و ڕۆژه‌ به‌چات ـ میسنگه‌ر په‌یوه‌ندیم پێیانه‌وه‌ کرد. ئه‌وه‌ی هاتووه‌ به‌تایبه‌تی هی به‌ڕێز سه‌فین هه‌ینی من بۆم دانه‌تاشیوه‌، چی وتووه‌ گواستوومه‌ته‌وه‌.

که‌ ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 06.05.12 به‌میسنگه‌ر قسه‌مان کرد، پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی نه‌ووت ته‌نها له‌بۆنه‌که‌دا وه‌ک نوێنه‌ری ڕێکخراوی (سومۆکۆ ـ Sumoko) به‌شدار بووه‌.  قسه‌کانی پشتڕاستکرده‌وه‌. من بۆ خۆم گوێم له‌وه‌بوو، پێشکه‌شکاری به‌رنامه‌کان وه‌ک نوێنه‌ری ڕێکخراوی سومۆکۆـ Sumoko سه‌فین هه‌ینی بانگی کرد بۆ خوێندنه‌وه‌ی وتاره‌که‌ی. به‌ڵام لای من ئه‌وه‌ی بۆ زیاد کرد که‌ نوێنه‌رایه‌تی ته‌وژمه‌ سیاسییه‌که‌یشه‌، چووزانم له‌کۆمیته‌که‌ی ئاماده‌کاری بۆنه‌که‌دا، ته‌نها وه‌ک نوێنه‌ری ڕێکخراوی ناوبراو ناوی نووسراوه‌!

خاڵێک بۆم ناڕۆشنه‌ نازانم به‌ڕێزی به‌چ سیفه‌تێک هاتۆته‌ وه‌ڵام؟! ده‌بوایه‌ له‌وه‌ڵامه‌که‌یدا پله‌وپایه‌که‌ی بینووسیایه‌. به‌ڵام خوێنه‌ر ده‌زانی به‌رگری له‌ته‌وژمی کۆمۆنیستی کرێکاری ده‌کات، له‌دژی به‌شداری و ته‌نها ناوهێنانی ته‌وژمێکی دی که‌ مێژوویه‌کیان له‌دژایه‌تی و ناکۆکی له‌سه‌ر یه‌کتر تۆمار کردووه‌. پێده‌چێ هه‌ر ئه‌وهۆیه‌ بێت وای له‌به‌ڕێزی کردبێت وه‌ڵام بداته‌وه‌.

ئه‌وه‌یش هه‌نگاوێکه و بیانویه‌که‌ بۆ به‌ربه‌ستدانان و له‌مپه‌ر دروست کردن بۆ هاوبه‌شیکردن له‌کاری داهاتوو، نه‌هێڵن ئه‌و که‌س‌ ئه‌و ڕێکخراوه‌یه‌ جارێکی دی له‌و کارانه‌دا به‌شداربن. جا نازانم ئه‌وه‌یان تا چه‌ند بۆ ده‌چێته‌ سه‌ر!؟

نوێنه‌ری یه‌کێتی کۆمۆنیستان، ره‌خنه‌ی له‌ناونیشانی ڕاپۆرته‌که‌ هه‌بوو، به‌وه‌ی ئه‌وانم وه‌ک چه‌پی کوردی وه‌سفکردووه‌، که‌ وا نییه‌، به‌داخه‌وه‌ بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ له‌کوردستاندا قه‌باره‌یه‌کی زیاتر به‌خۆیان ده‌ده‌ن، ناوچه‌ی جوگرافیان فراوان ده‌که‌ن ده‌ڵێن: عێراقین!!

له‌کۆتایدا سوپاس بۆ به‌ڕێز جه‌مال شه‌ریف که‌ له‌که‌موکوڕییه‌کانم نابووری و ئاشکرایان ده‌کات، داوای لێبووردن له‌هه‌موو ده‌که‌م، شتێکی ده‌سته‌ئه‌نقسه‌ت و کۆنه‌قینم به‌کارنه‌هێناوه‌. هه‌ردوولا، بۆم وه‌ک یه‌که‌. به‌و ڕاپۆرته‌ ویستم ڕێزێک له‌و بۆنه‌یه‌ بگرم و مه‌یلی چه‌پی و کرێکاریم نوێ بکه‌مه‌وه‌، هیچی تر. 06.5.12
ــــــــــــــــــــــ
تکایه‌ بڕوانه‌ ره‌خنه‌که‌:
http://www.dengekan.com/doc/2006/5/jamalSharif11.htm
http://www.kurdistanpost.com/default.asp?menu=article&aid=1272
تکایه‌ بڕوانه‌  ڕاپۆرته‌ هه‌واڵه‌که‌:
http://www.kurdistanpost.com/default.asp?menu=article&aid=1147
http://www.dengekan.com/doc/2006/5/abasShwan3.htm
ئه‌م وه‌ڵامه‌ بۆ یه‌که‌مجار به‌فۆرماتی PDF لێره‌دا بڵاوبووه‌ :
http://www.dengekan.com/doc/2006/5/abasShwan13.pdf
دواتر لێره‌یشدا بڵاوبۆوه‌
http://www.kurdistanpost.com/default.asp?menu=article&aid=1275

+ نوشته شده در  2006/5/13ساعت 10:44 AM  توسط a.shiwan  | 

چه‌پی کوردی و فینلاندی پێکه‌وه‌ 1ی ئایاریان به‌رزڕاگرت

به‌ره‌وای ساڵانه‌ له‌ شاری لاهتی به‌ر له‌یه‌ک دوو مانگ کۆمیته‌یه‌ک له‌لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان و رێکخراوه‌ جۆراوجۆره‌ کرێکارییه‌کان پێک دێت بۆ به‌رگوزارکردن و یاد کردنه‌وه‌ی ڕۆژی کرێکار ناسراو به‌ یه‌کی ئایار له‌ فینلاند به‌ ڤاپوو.

هه‌موو ساڵێک له‌نێوه‌ندی شار که‌ گۆره‌پانیکی گه‌وره‌و به‌رفراوانه‌ به‌شێک له‌و یاده‌ بۆ قسه‌وباس و سروود و گۆرانی ته‌رخان ده‌کرێت، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج بووئه‌مساڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ که‌ سه‌ر به‌پارتی سۆسیال دیموکراته‌ ئاماده‌ بوو، به‌قسه‌وباسێک به‌شداری کرد.

هاوکات له‌لایه‌کی که‌وه‌ کاروانێکی درێژ له‌خه‌ڵکی به‌ئاڵای فینلانده‌وه‌ و دروشمی په‌ڕۆینه‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگ، وتنه‌وه‌ی چه‌ند دروشمی سیاسی و ئابووری به‌ناو شه‌قامی سه‌ره‌کی شار و به‌جوقومۆسیقاوه‌ که‌ جێی سه‌رنجی خه‌ڵکی بوو، به‌ڕێپێوان تێپه‌ڕین. له‌باخچه‌یه‌ک که‌ یادگاری کۆنه‌ زیندانییه‌که‌ و له‌وێدا سه‌ده‌ها زیندان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، تاجه‌گوڵینه‌ دانرا.

دواتر کاروانه‌که‌ به‌ره‌و که‌نار ده‌ریاچه‌ی شار چوون، ئه‌و شوێنه‌‌ هه‌ر که‌ هه‌وا خۆش ده‌بێت وه‌ک هاوێنه‌هه‌وار وایه‌، ده‌بێته‌ شوێنی کۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵک. له‌وێ شانۆیه‌کی گه‌ڕۆک دانرابوو، ژماره‌یه‌ک له‌لایه‌نه‌ به‌شداره‌کانی کاره‌که‌، وتاری خۆیان خوێنده‌وه‌، چه‌ند کاری هونه‌ری گۆرانی و مۆسیقا و سێرک هاوکات شۆربا و سه‌موونیش دابه‌ش ده‌کرا.

چه‌پی کوردی هه‌موو ساڵێک له‌م بۆنه‌یه‌دا به‌شدار و ئاماده‌ن، به‌تایبه‌تی ئه‌مساڵ دوو ڕێکخراو دوو ته‌وژمی سیاسی وه‌ک حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری و یه‌کێتی کۆمۆنیستان، قورساییان زیاتر هه‌بوو.

ئیبراهیم حوسه‌ین به‌نوێنه‌رایه‌تی کۆمیته‌ی شاری لاهتی کۆمۆنیستی کرێکاری وتاری خوێنده‌وه‌ . پوخته‌که‌ی ئه‌مه‌ بوو: (... له‌عێراقدا بێباکانه‌ گیان وژیانی خه‌ڵک له‌سایه‌ی تیرۆریزم و داگیرکاریدا ده‌کرێت به‌قوربانی... خه‌ڵک بێزاره‌ له‌کوشتن و نائه‌منی و دزی و تاڵانی... کۆنگره‌ی ئازادی عێراق ده‌یه‌وێت ئه‌م ڕه‌وشه‌ کۆتایی پێ بێت...خه‌ڵکی ناڕازی له‌پێناو ژیانی خۆیاندا ده‌بێت به‌ره‌نگاری بنه‌وه‌، بۆیه‌ پێویستیان به‌پشتیوانی جیهانی هه‌یه‌...).

سه‌فین هه‌ینیش وه‌ک نوێنه‌ر و به‌رپرسی فینلاندی یه‌کێتی کۆمۆنیستان و ڕێکخراوی یارمه‌تیدانی نیشته‌جێی په‌ناهه‌نده‌ وتاری خوێنده‌وه‌. پوخته‌که‌ی ئه‌مه‌ بوو:(...ئایار بۆ هه‌موو گرنگه‌...به‌رهه‌می خه‌باتی چینایه‌تییه‌...ڕێزگرتنی ساڵانه‌ ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت هیشتا به‌رده‌وامه‌...ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت کرێکاران جێگاوڕێگای خۆیان باشتر بکه‌ن، له‌باری ئابووری کۆمه‌ڵایه‌تی سیاسی... سه‌رمایه‌ پاره‌ی زیاتری گه‌ره‌که‌، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندتر بن...)

دروشمه‌کان ئه‌مانه‌ بوون: یو ئه‌ی ئێس له‌عێراق ده‌رچۆ....قازانج که‌مکه‌نه‌وه‌، مووچه‌ زیاد بکه‌ن...کار بۆ بێکاران په‌یدا بکه‌ن...یو ئه‌ی ئێس و حیلفی ناتۆ دژی ئاشتین... نا بۆ ئه‌مه‌ریکا نا بۆ تیڕۆریزمی ئیسلامی...وه‌هه‌روه‌ها. 06.05.02
------

تکایه‌ بڕوانه‌ وێنه‌کان:
  http://www.geocities.com/abasshiwan/weeney1ayar2006.htm
بۆ یه‌که‌مجار لێره‌دا بڵاوبۆوه‌:
http://www.dengekan.com/doc/2006/5/abasShwan3.htm
 هه‌مان بابه‌ت به‌فۆرماتی پی دی ئێف له‌هه‌فته‌نامه‌ی ڕیبازی ئازادی که‌ له‌باشووری کوردستان ده‌رده‌چێت

http://www.ksdp.se/r-azadi/422/p2.pdf

ره‌خنه‌ی به‌ڕێز جه‌مال شه‌ریف له‌سه‌ر ڕاپۆرته‌هه‌واڵه‌که‌
ڕاستکردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێکی عه‌باس شوان*
جه‌ماڵ شه‌ریف ‏09‏/05‏/2006
 
به‌ناوی"چه‌پی کوردی و فینلاندی 1ی ئایاریان به‌رز ڕاگرت"له‌3.5.2006 عباس شوان له‌ماڵپه‌ڕه‌کانی ده‌نگه‌کان و کوردستان پۆست بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ پێم باشه‌ چه‌ند هه‌ڵه‌ی ڕاست بکه‌مه‌وه‌!
 کاری ڕۆژنامه‌گه‌ری کاتێک پیرۆزه‌ که ‌ڕاستیه‌کان له‌نێوتاریکی و شوێنه ‌نهێنییه‌کان ده‌ربێنیت و خه‌ڵکیان پێ شادبکات، به‌ڵام ئه‌و مه‌راسیمه‌ی 1ی ئایار که‌ کاک عه‌باس ڕاپۆرته‌که‌ی له‌باره‌یه‌وه‌ نوسیوه‌ نه ‌له‌شه‌وی تاریکدا بوو نه‌له‌جێگایه‌کی نهێنی دا ئه‌نجامدرا. به‌ڵکو له ‌ڕۆژێکی خۆره‌تاوی ناو جه‌رگه‌ی شاری(لاهتی) که‌چی له‌وڕاپۆرته‌دا هه‌ندێک له‌ڕاستییه‌کان شێوێندراون. بۆچی شێوێندراون؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ لای کاک عه‌باسه‌.
هه‌رله‌یه‌که‌م ڕۆژی بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاپۆرته‌که‌وه‌، په‌یوه‌ندیم کرد به‌کاک عه‌باسه‌وه‌، پێم ڕاگه‌یاند که‌ ئه‌وڕاپۆرته ‌هه‌ندێ شتی ناڕاستی تێدایه‌ له‌وانه‌یه‌ به‌هه‌ڵه‌ واهاتبێ، من که‌ڕاستیه‌که‌ی ئه‌زانم له‌سه‌رمه‌ ئاگادارت بکه‌مه‌وه‌. با له ‌بابه‌ته‌که‌ دوورنه‌که‌ومه‌وه‌ و هه‌ڵه‌کانی ڕاپۆرته‌که‌و ڕاستییه‌کانی ڕوداوه‌که‌ بخه‌مه‌ڕوو. له‌ڕاپۆرته‌که‌دا هاتووه‌"سه‌فین هه‌ینی ش وه‌ک نوێنه‌روبه‌رپرسی فینلاندی یه‌کێتی کۆمۆنیسته‌کان و ڕێکخراوی یارمه‌تیدانی نیشته‌جێی په‌ناهه‌نده‌ وتاری خوێنده‌وه‌" به‌ڵام ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌* که‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕونکردنه‌وه‌یه‌دا ده‌یخه‌ینه‌ڕوو، ناوی ئه‌و حیزب و ڕێکخراوانه‌ی تێدایه‌ که‌ ڕێکخه‌رو به‌شدارن له‌م مه‌راسیمه‌دا. ناوی (یه‌که‌تی کۆمۆنیسته‌کان) نه‌ به‌باش و نه‌ به‌خراپ نه‌هاتووه‌ و له‌هیچ کام له‌کۆبونه‌وه‌کانیشدا هیچ که‌س باسی نه‌کردووه‌. ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ به‌ڵگه‌یه‌که‌ ئه‌یسه‌لمێنێ که‌ به‌ڕێز هه‌ینی وه‌ک نوێنه‌ری ڕێکخراوی(          سوموکۆ )
که‌ڕێکخراوێکه‌ به‌ناوی یارمه‌تیدانی په‌نابه‌رانه‌وه‌ دامه‌زراوه‌.
     نایشارمه‌وه‌ من نه‌مویست ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ ڕاستبکه‌مه‌وه‌ له‌به‌ر دوو هۆ:
 1.به‌شێوه‌یه‌کی مۆدێرن و ئاسانتر چاره‌سه‌ری هه‌ڵه‌که‌ ئه‌کرا ئه‌گه‌ر کاک عه‌باس خۆی ڕونکردنه‌وه‌یه‌کی به‌دوادا بڵاوبکردایه‌ته‌وه‌، هه‌ڵه‌که‌ی ڕاستبکردایه‌ته‌وه‌ وهۆکاری هه‌ڵه‌که‌یشی ڕونبکردایه‌ته‌وه. سه‌ره‌ڕای جیاوازی بیرکردنه‌وه‌مان کاک عه‌باس م خۆشده‌وێ و ڕێزی لێده‌گرم، بۆیه‌ هه‌وڵمدا خۆی ئه‌و هه‌ڵانه‌ راست بکاته‌وه‌ به‌خاتری متمانه‌ی نوسینه‌کانی لای خوێنه‌ر.
 2.چه‌ند هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر، چه‌ندتێبینییه‌کی خۆم له‌سه‌ر گه‌شتێکی کاک عه‌باس بڵاوکرده‌وه‌، نه‌وه‌کو کاک عه‌باس و خوێ‌نه‌ران پێیان وابێت که‌ من بوبێتم به‌ چاودێر به‌سه‌ر نوسینه‌کانی کاک عه‌باسه‌وه و هه‌رشتێک بنوسێ من له‌سه‌ری بێمه‌قسه‌.‌‌
بۆیه‌ زۆر هه‌وڵم دا له‌گه‌ڵ کاک عه‌باس که‌ خۆی چاره‌سه‌ری بکات. له‌وه‌ڵامدا وتی"من به‌رپرسیارنیم، چونکه‌ من چاوپێکه‌وتنم له‌گه‌ڵ (سه‌فین هه‌ینی) کردووه‌و به‌وجۆره‌ وه‌ڵامی داومه‌ته‌وه‌ که‌ نوسیومه‌" له‌کۆتاییدا بڕیاریدا په‌یوه‌ندی بکات به‌ به‌ڕیز(هه‌ینی) وه‌بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وهه‌ڵه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
     ڕۆژی دوایی4.5 به‌ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیم کرده‌وه‌ به‌ کاک عه‌باسه‌وه، که‌ ئه‌م گفتۆگۆیه‌مان بوو‌:
  جه‌مال:بابه‌ته‌که‌ به‌کوێ گه‌یشت؟
 کاک عه‌باس: هێشتا په‌یوه‌ندیم به‌ سه‌فین ه‌ وه‌ نه‌کردووه‌، به‌ڵام  زۆر گرنگ نییه‌ چونکه‌ سه‌فین خۆی ئه‌ندامی یه‌کێتی کۆمۆنیسته‌کانه‌.
 جه‌مال : ڕاسته‌ ئه‌ندامی ئه‌وڕێکخراوه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌و به‌ناوی ڕێکخراوی په‌نابه‌رانه‌وه‌ قسه‌یکرد، به‌هیچ جۆرێک ناوی یه‌کێتی کۆمۆنیستاکان له‌ئارادا نه‌بووه‌. ئه‌کرێ بوترێ سه‌فین ئه‌ندامی یه‌کێتی کۆمۆنیسته‌کانه‌، به‌ڵام له‌ومه‌راسیمه‌دا به‌ناوی ڕێکخراوی په‌نابه‌رانه‌وه‌ به‌شداری کردووه‌ و هه‌ر به‌وناوه‌شه‌وه ‌قسه‌یکردووه‌ قسه‌کانیشی باسی له‌ گیروگرفتی په‌نابه‌ران بوو.
 کاک عه‌باس : گوێی مه‌ده‌رێ، له‌کاری ڕۆژنامه‌وانیدا هه‌ڵه‌ی له‌وه‌خراپتریش ڕوده‌دات.
 جه‌مال : وایه‌ هه‌مو ئینسانێک هه‌ڵه‌ئه‌کات، ئه‌مه‌ زۆر ئاساییه‌، به‌ڵام که‌هه‌ست به‌هه‌ڵه‌که‌ی بکات پێویسته‌ ڕاستیبکاته‌وه‌ له‌به‌رخاتری هه‌ستی خوێنه‌ران. ئه‌گه‌ر بزانێ هه‌ڵه‌ی کردووه‌ و چاوی خۆی لێبنوقێنێ، ئیتر ئه‌مه‌ئاسایی نیه‌. تۆ که ‌خۆت به‌ڕۆژنامه‌نوس ده‌زانی چ هه‌ڵوێستێکت ده‌بێت کاتێک هه‌واڵێکی نادرووست به‌ خوێنه‌ران بگه‌یه‌نیت؟؟؟ ئه‌گه‌ر نوسه‌رێک هه‌ست و نه‌ستی خوێنه‌رانی لا گرنگ نه‌بێت، بۆ متمانه‌ی خۆی لای خوێنه‌ران باش نیه‌.
 کاک عه‌باس : باشه‌، ئه‌وه‌ سه‌فین خۆی ڕاپۆرته‌که‌ی بینیوه‌، تائێواره‌ش چاوه‌ڕوان ده‌بم تا بزانم چی هه‌ڵوێستێکی ده‌بێت. ئه‌گه‌ر نه‌یبوو ئه‌وا به‌ ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی پێوه ‌ده‌که‌م.
 به‌داخه‌وه‌ هه‌تا ئه‌مڕۆش رونکردنه‌ویه‌کم نه بینیوه‌ بڵاو بکرێته‌وه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌. حه‌قیقه‌تێکیش هه‌موڕۆژێک به‌چاوێکی که‌ساسه‌وه‌ لێم ده‌ڕوانێ و پێمده‌ڵێ (ئاگات لێیه‌ چۆن شێوێندرام؟ توخوا من وابووم؟ ئه‌گه‌ر خوێنه‌رانی تر ئاگایان لێم نه‌بێت خۆتۆ ئاگات لێیه‌تی، ئه‌ی بۆ بێده‌نگی؟!)
بیهێننه‌ پێش چاوی خۆتان، یه‌کێتی کۆمۆنیسته‌کان له‌و مه‌راسیمه‌ی شاری لاهتی به‌هیچ جۆرێک ناویان نه‌بووه‌، یه‌ک لافیته‌ش به‌ناوی ئه‌وانه‌وه‌ به‌رزنه‌کراوه‌ته‌وه‌، یه‌ک قسه‌یان له‌وێدا نه‌بووه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش له‌ڕاپۆرته‌که‌ی کاک عه‌باسدا هاتووه‌که ‌(به‌ته‌وژمی سیاسی قورساییان له‌سه‌ر مه‌راسیمه‌که‌دانابوو) ئه‌مه‌ له‌داره‌که‌ی ده‌ستی عیسا کاریگه‌رتره‌. به‌بێ هیچ قسه‌یه‌ک، به‌بێ هیچ کارێک‌‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ که‌س ناوی ئه‌و ڕێکخراوه‌ی بردبێت به‌ڵام هه‌ر توانی به ‌ته‌وژمی سیاسی قورسایی له‌سه‌ر مه‌راسیمه‌که ‌دابنێ. ماشه‌ڵا له‌ قودره‌تی خوا، جا ئه‌گه‌ر ته‌نها یه‌ک لافیته‌ به‌ناوی ئه‌و ڕێکخراوه‌  ببوایه‌، یان قسه‌که‌رێکی هه‌بوایه. ئاخۆ چی له‌و ڕاپۆرته‌دا بهاتایه‌. من له‌وبڕوایه‌دام به‌ته‌وژمی سیاسی و قورسای وشتی وا نه‌ده‌وه‌ستایه‌وه‌، کاره‌که‌ هێنده‌ گه‌وره‌ده‌بوو، ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی فینلاندی نه‌که‌وتنایه‌ته‌ به‌ینه‌وه‌ ئه‌وا حوکومه‌تی فینلاندییان ده‌ڕوخاندو خۆیان ده‌بوونه‌ حوکومه‌ت. به‌ڵام نا، کولتوری کوردایه‌تی خاترو خۆتری تێدایه‌ و له‌به‌ر خاتری خه‌ڵکی فینلاندی حوکومه‌ته‌که‌ی ئه‌گه‌ڕانده‌وه‌ بۆیان.
 ئه‌مه‌ ئه‌رکی کاک عه‌باس بوو هه‌ڵه‌که‌ی ڕاست بکردایه‌ته‌وه‌و هۆکاره‌کاشی ڕوون بکردایه‌ته‌وه ‌‌به‌داخه‌وه‌ پاش جه‌ند ڕۆژ چاوه‌ڕوانی  ناچار بووم هه‌ڵه‌که‌ ڕاست بکه‌مه‌وه‌ به‌خاتری هه‌ستی خوێنه‌ران. هیوادارم جارێکیترکاک عه‌باس نه‌که‌وێته‌ هه‌ڵه‌ی له‌مجۆره‌، ئه‌گه‌ریش که‌وت به‌په‌له‌ چاره‌سه‌ری بکات. بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێ که‌ به‌خه‌م شعوری خوێنه‌رانه‌وه‌یه‌، وه‌ ئه‌وه‌ چه‌ند ڕۆژ تیپه‌ڕی نه‌ کاک عباس هه‌ڵه‌کانی چاککرده‌وه‌ نه‌ (سه‌فین هه‌ینی)یش که‌ ناوی له‌ ڕاپۆرته‌که‌دا هاتوه‌ هه‌واڵه‌که‌ی ڕاستکرده‌وه‌ که‌ ده‌بوا بیانکردایه‌ هه‌ر بۆیه‌ وا من ڕاستیه‌که‌ به‌ به‌ڵگه‌وه‌ ده‌خه‌مه‌ پێش چاوی خوێنه‌ران.
·        ڕاپۆرته‌که‌ی کاک عباس له‌ کوردستان پۆست:
لیستی ناوی ڕیکخه‌ران و به‌رنامه‌ی کاره‌کانی که‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک باسی ناوی ئه‌و ڕیکخراوه‌ی تێدا نیه‌ که‌ کاک عه‌باس نوسویه‌تی فه‌رموون
    
http://i3.tinypic.com/xp92mp.jpg
 
+ نوشته شده در  2006/5/3ساعت 4:56 PM  توسط a.shiwan  |