AbasShiwan-Finland
ڕوونکردنه‌وه‌ی پێویست:
دوای پاکنووسی ئه‌م گه‌شتنامه‌یه، مه‌به‌ستم بوو سه‌ره‌تا له‌بڵاوکراوه‌یه‌کی ناسراو و پڕتیراژی نێوخۆی باشووری کوردستان بڵاوبێته‌وه. سه‌ره‌تا بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ئیکید بم بڵاوده‌بێته‌وه یان نا ڕۆژنامه‌ی ئاسۆم هه‌ڵبژارد، زه‌نگم بۆ به‌ڕێز ستران عه‌بدوڵڵای به‌رپرسی یه‌که‌م لێدا، په‌یمانیدا بڵاوبێته‌وه. هه‌فته‌یه‌ک دوو بوو به‌سێ ڕووناکی نه‌بینی! به‌پۆستی ئه‌لکترۆنیدا نامه‌یه‌کم نارد، وه‌ڵامی ئه‌وه بوو بابه‌تیکی باشه و په‌له‌ت نه‌بێت بڵاوده‌بێته‌وه.
دوای دوو هه‌فته هه‌ر هیچ نه‌بوو، نامه‌یه‌کی دیم نارد، بێوه‌ڵام بوو! پاش دوو هه‌فته‌ی تر چاوه‌ڕوانی، ئیتر خۆم یه‌کلایی کرده‌وه و ڕێڕه‌وم گۆڕی و له‌نامه‌یه‌کدا داوای ڕاگرتن و بڵاونه‌کردنه‌وه‌م لێکرد. یه‌کسه‌ر ناردم بۆ هه‌فته‌نامه‌ی ڕێبازی ئازادی. به‌سوپاسه‌وه له‌سێ ژماره‌دا بڵاویان کرده‌وه:
http://www.ksdp.se/r-azadi/413/p8.pdfhttp://www.ksdp.se/r-azadi/414/p8.pdfhttp://www.ksdp.se/r-azadi/416/p8.pdf
هێنده‌ی ئاگام لێبێت ئه‌م چه‌ند دێڕه بۆته مایه‌ی بێزارکردنی ژماره‌یه‌ک خه‌ڵک که به‌باش یان به‌خراپ ناویان هاتووه و ناڕۆشنی لادروست کردوون. هیچ مه‌به‌ستێکی نابه‌جێ له‌پشتی ئه‌و کاره‌وه نییه، ته‌نها گواستنه‌وه‌م له‌سه‌ر بووه، وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌ركم ڕاگه‌یاندن و ئاشکرا کردنی شته‌کانه. بۆ خۆشم له‌م بواره‌دا هه‌وڵم داوه بابه‌ته‌کانم جێی سه‌رنج بێت و هه‌روا تێنه‌په‌ڕێت و که‌مێک زیندوو هاوکات جووڵێنه‌ر بێت. 06.03.30
06.04.20 به‌ڕێز جه‌مال شه‌ریفیش هاته ناوه‌وه و به‌م چه‌پکه سه‌رنجه دیدی خۆیمان پیشان ئه‌دات:
http://www.kurdistanpost.com/default.asp?menu=article&aid=1018
050613 به‌یانی زوو هه‌ستاین، ده‌بووایه هه‌ندێ کار جێبه‌جێ بکرێت، له‌گه‌ڵ کچی تاقانه ویستمان ڤاکوتوس(ته‌ئمین)ی سه‌فه‌ر بکه‌ین به‌ڵام سه‌رینه‌گرت، به‌ر له‌وه ڕۆژی شه‌ممه ئامێرێکی ده‌ستیم کڕیبوو، به‌ڵام زۆر خراپ بوو بردمانه‌وه لێیان وه‌رنه‌گرتینه‌وه. کاری پاره گۆڕینه‌وه‌م ئه‌نجامدا، له‌په‌نجاییه‌وه بۆ سه‌د ئێرۆیی. دواتر ئه‌وم به‌جێهێشت بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند کاری خۆی.
ڕه‌وشی ده‌روونی
کوڕی گه‌وره، ده‌یویست به‌کاتژمێرێک به‌ر له‌ئێمه بچێ بۆ هێلسنکی تا له‌باڵوێزخانه‌ی تورکیا فیزه‌ی خۆی و خاڵی بهێنیته‌وه. پێم باش نه‌بوو، بۆیه وت: ئێمه ده‌چین بۆ سه‌فه‌ر،له‌وانه‌یه به‌هۆی ترافیکه‌وه نه‌توانی فریا بکه‌وێت ئه‌و کات ده‌بێ نه‌ڕۆین، یان له‌وانه‌یه ڕووداوێکی ناخۆش بخولقێ.
ئیتر ناکۆکی که‌وته‌وه، قسه‌که‌م چووه سه‌ر، ئه‌و وازی هێنا و دوای ڕۆیشتنمان کاره‌که جێبه‌جێ ده‌کات.
کوڕی بچووک زۆر ده‌نوک له‌شت ده‌دا و خۆ هه‌ڵده‌قوورتێنێته شت. هێشتا کێشه‌ی نێوان من و کوڕی گه‌وره کۆتایی نه‌هاتبوو، له‌ولاوه له‌پڕ شه‌ره‌جنێو و له‌نێوان کوڕی بچووک و ژنبرا ڕوویدا و گه‌یشته په‌رماردان. به‌هه‌رحال توانیمان ئارامیان بکه‌ینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌بووه، ئه‌و قسه‌ی ناشیرینی به‌کوڕی بچووک وتبوو، ئه‌ویش وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه، پێی باش نییه که‌س قسه‌ی ناشیرین و به‌رزونزمی پێبڵێ.
فرۆکه‌خانه
له‌ده‌وروبه‌ری دوو نیو به‌دوو ماشین که‌وتینه ڕێ، دوای یه‌ک کاتژمێر گه‌یشتینه فڕۆکه‌خانه‌ی ڤانتا. له‌وێ وه‌ک بڕیار بوو ناسیاوێک که له‌هێلسنکی داده‌نیشێت نزیکی دوو هه‌زار دۆلاری بۆ هێنام تا بۆ که‌س و کاره‌که‌ی ببه‌مه‌وه، برای هاوسه‌ر له‌جیاتی من ژماردی. هه‌ر ئه‌مڕۆ براده‌ریکی دی له‌شاره‌که‌ی خۆمان هه‌زار ئێرۆی هێنا تا بۆ برایه‌کی ببه‌مه‌وه. هاوار هات، هاوسه‌فه‌رمان ده‌رچوو، بۆره خزمایه‌تییه‌کی له‌گه‌ڵ ماڵی هاوسه‌رمدا هه‌یه.
که‌چووینه پێش بۆ ته‌سلیم کردنی جانتاکان وتیان زۆر قورسه له‌حسابی خۆمان 40 کیلۆی زیاد بوو، ناچار دوو جانتای پڕمان گلدایه‌وه و نه‌هێنرا که‌چی هێشتا زۆر بوو، به‌ڵام کارمه‌نده‌که چاوپۆشی لێکرد، تێپه‌ڕین. له‌نێو فرۆکه‌که‌دا ته‌نها یه‌ک خانه‌واده‌ی ڕۆژهه‌ڵاتیمان له‌گه‌ڵدا بوو، به‌وه‌ی ژن و کچێکی پۆشاک محه‌جه‌به بوون. ناو فرۆکه‌که خراپ نه‌بوو که‌شخه‌ش نه‌بوو به‌ڵام خزمه‌تی باشیان کردین.
فرۆکه گۆرین
له‌کاتی دابه‌زیندا هاواری براده‌رمان وتی: فرۆکه پاش که‌مێکی دی هه‌ڵده‌ستێ گه‌ر خێرا نه‌که‌ین دواده‌که‌وین بۆیه. هه‌ر که‌دابه‌زین به‌په‌له به‌ره‌و شوێنی هه‌ڵفرینی فرۆکه‌ی دووه‌م چووین.که‌گه‌یشتینه به‌رده‌م پۆلیسی په‌ڕینه‌وه بۆمان ده‌رکه‌وت هاوار هه‌ڵه بووه ئه‌وه کاتی چوونه‌ژووره‌وه نه‌ک هه‌ڵفرین، بۆیه خاوبووینه‌وه.
ناووه‌ی فرۆکه خۆش و رێکوپێک بوو، به‌ڵام خزمه‌تگوزاری باش نه‌بوو، دوو که‌س بۆ ئه‌و عه‌شاماته خواردن و خواردنه‌وه‌ی داده‌نا و هه‌ڵده‌سووڕا، قاوه سارد. ته‌نانه‌ت ژنه خزمه‌تگوزاره‌کانیش جوان نه‌بوون. سه‌رنشینه‌کانی زووربه‌ی تورک بوون، له‌نیوه‌ی ڕێگادا که‌وتنه جووڵه و ڕاره‌وه‌که‌یان داگیر کرد، ڕێی هاتووچوویان ته‌سکتر کرده‌وه، به‌پێوه له‌گه‌ڵ یه‌کتر به‌ده‌نگی به‌رز قسه‌یان ده‌کرد. ته‌نها ئه‌وان وابوون وه‌ک ئه‌وه وابوو خزم وکه‌سوکاری یه‌کتر بن.
ئه‌سته‌مبوڵ
ماوه‌ی نێوان ئه‌میستردام و ئه‌سته‌مبووڵ زۆرتر بوو. له‌کاتی خۆیدا گه‌یشتینه شوێنی مه‌به‌ست. له‌ساڵۆنی چاوه‌ڕوانی عاره‌بانه‌ی ده‌ستی بۆ گواستنه‌وه‌ی جانتاکانمان به پاره ده‌ستکه‌وت، تۆزێک ئاهمان پیاهاته‌وه.
هاوار، ئه‌وه‌ی دا به‌گوێمدا که له‌گه‌ڵ ته‌کسییه‌کدا ڕێککه‌وتووه له‌دیاربه‌کره‌وه بیبات تا سه‌رسنوور، گه‌ر پێکه‌وه‌بین جێ‌مان نابێته‌وه.
له‌وه‌ڵامدا ئه‌وه‌م ده‌ربڕی که ئێمه‌یش له‌گه‌ڵ که‌سێکی کوردی وا ڕێکه‌وتووین، چه‌ند جار به‌ته‌له‌فوون له‌فینلانده‌وه قسه‌مان له‌گه‌ڵدا کردووه. هه‌ر ئه‌و کاته زه‌نگم بۆ لێدا و ته‌ئکیدم لێکرده‌وه که به‌یانی فڵان کات ده‌گه‌ینه دیاربه‌کر. بۆ وه‌رگرتنی بلیته‌کان ئۆفیسی کومپانیای گواستنه‌وه‌که‌یان دۆزییه‌وه، بلیته‌کانیان وه‌رگرت.
چوون بۆ دیاربه‌کر
له‌نێو تورکیا نه‌مانده‌توانی 24 کاتژمێر به‌ڕێگاوه بین له‌نێو پاسدا، بۆیه هه‌ر له‌فینلانده‌وه به‌ڕێگای نێته‌وه له‌کومپانیای تورکی ئۆنور ئێر گه‌شتی نێوان ئه‌سته‌مبوڵ و دیاربه‌کرمان بڕی. ناوبراو یه‌کێکه له‌و کومپانیا خراپانه‌ی که هیچ فرۆکه‌خانه‌یه‌کی ڕۆژئاوایی قبوڵی ناکه‌ن فرۆکه‌کانی بنیشێته‌وه.
بۆیه‌ته‌نها له‌نێو تورکیا کاری پێده‌که‌ن، ئه‌مه‌یش ده‌لیلێکه ده‌وڵه‌تی تورکی تا چه‌ند بایه‌خ به خوێن و سه‌لامه‌تی گیانی هاوڵاتی خۆی ئه‌دات! ناچاری ئه‌گینا سه‌رنه‌ده‌که‌وتین، هه‌تا گه‌یشتۆته دیاربه‌کر دڵم له‌سه‌ر سه‌د لێی داوه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه به‌سه‌لامه‌تی گه‌یشتین. ناو فرۆکه وه‌ک که‌شتی نۆح وابوو، زۆر گه‌وره بوو، لای چه‌پ دوو ڕیز لای ڕاستیش هه‌روه‌ها، ناوه‌ڕاست چوار کورسی بوو، نزیکه‌ی 400 که‌سێکی تێدا بوو.
خزمه‌تگوزاری چاو و ئاو و نوقوڵ و بۆن بوو، که چه‌ند کچێک پێشکه‌شیان ده‌کرد. ساڵۆنی پێشوازی فرۆکه‌خانه زۆر بچووک بوو، هێنده عه‌ره‌بانه بۆ گواستنه‌وه‌ی جانتا و شتوومه‌که‌کانی لێنه‌بوو، به‌شی ئه‌و هه‌موو سه‌رنشینه بکات!
ئه‌و که‌سه‌ی که بڕیار بوو چاوه‌ڕوانمان بکات و بمان گوێزێته‌وه بۆ شاری سلۆپی سه‌رسنوور، سه‌رڕاست ده‌رچوو له‌به‌رده‌رگا وه‌ک چه‌نده‌ها خه‌ڵکی دی چاوه‌ڕوانی ده‌کرین. دوای بارکردنی جانتاکان که‌وتینه رێ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێنج که‌س بووین شوێنمان زۆر ناخۆش و ته‌سک بوو.
تا بڵێی ڕێگایه‌که‌ی ناخۆش بوو که هۆکه‌یم لێپرسی وتی: خه‌تا له‌حکومه‌تی تورکانه‌وه‌یه، ئه‌و له‌م ڕێگایه زۆر قازانج ده‌کات به‌ڵام هیچ بۆ خزمه‌تگوزاری پێشکه‌ش ناکات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کوردنشینه!
به‌ڕ و سلۆپی
زۆرمان ڕێگا بڕی به‌ڕاستی شۆفێرێکی وریا بوو، وه‌ک خۆی باسی کرد له‌مێژه‌وه خه‌ریکی ئه‌و کاره‌یه. له‌شارۆچکه‌یه‌ک لاماندا بۆ پشوو و نانخواردن، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج بوو کرێکاری چێشتخانه‌که به‌کوردی ده‌دوان که پرسیم بۆ؟ ده‌رکه‌وت ئه‌و شاره زۆربه‌ی عه‌ره‌به، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی کورد زۆربه‌ن له‌کوردستاندا ئه‌وان که‌مایه‌تین، بۆیه فێربوونی زمانی کوردی بۆته یه‌کێ له‌پێویستییه‌کان و هه‌ژموونی کوردی وایکردووه.
شۆفێره‌که به‌هه‌ردوو شێوه‌زاری کرمانجی و سۆرانی ده‌دوا و تێده‌گه‌یشت، هه‌ستێکی کوردانه له‌ئاخاوتنه‌کانیدا هه‌ست پێده‌کرا و ده‌یووت ؛دیاربه‌کر پایته‌ختی ئه‌م به‌شه‌یه، زۆر دڵی خۆش بوو به‌ئه‌زمونی باشوور وه‌ک خۆی ده‌یووت گوێ ڕاده‌گری له‌ڕادیۆکان و هه‌واڵه‌کانی ئه‌وێ. ئه‌وه‌ی
سه‌رسووڕمانی لادروستکردم ئه‌وه‌بوو له‌کۆتاییدا وتی: له‌باوکه‌وه عه‌ره‌بم و دایکم کوردی شاری که‌رکوکه، به‌ڵام عه‌ره‌بی نازانم، حه‌زیش به‌فێر بوونی ناکه‌م!
پاش زیاتر له‌چوار کاتژمێر به‌رده‌وام لێخوڕین گه‌یشتینه شارۆچکه‌ی سلۆپی سه‌رسنوور. به‌ر له‌گه‌یشتنمان به‌درێژایی چه‌ند کیلۆمه‌ترێ له‌قه‌راغ شه‌قامه‌که به‌حساب بۆ چاککردن و گه‌وره‌کردنی شه‌قامه‌که لم و ورده‌چه‌وی زه‌ردیان ڕۆکرد بوو، له‌و نێوه‌دا گه‌ر کابرا زۆر وریا نه‌بووایه ده‌بووین به‌چڵم، خه‌ریک بوو خۆمان بکه‌ین به ده‌می ئه‌ژدها ئاسای لۆرییه‌کی بارهه‌ڵگردا، له‌رزی بۆ بڕین.
برایم خه‌لیل
له‌وێ دوای ده‌وروته‌سلیم به 160 $ نه‌جاتمان بوو. به‌ماشینێکی دیکه به‌ره‌و بازگه‌ی سنوور بووینه‌وه، بۆ ئه‌و کاره 40$ تریان لێوه‌رگرتین. بێکێشه په‌ڕینه‌وه بۆ به‌ری کوردستان له‌خاپور ئاڵای کۆنی ئێراق و تورکیا ده‌شه‌کانه‌وه به‌ڵام له‌بازگه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل وێنه مه‌سعود بارزانی و ئاڵای کوردستان و سه‌ربازی کورد پێشوازییان لێ‌کردین. له‌هۆڵی چاوه‌ڕوانیدا بووین تیڤی به‌زیندوویی ناو په‌رڵه‌مانی کوردستانی پیشان ده‌دا و مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆکی هه‌رێم و په‌یڤی مه‌سعود بارزانی په‌خش ده‌کرد.
ئه‌و ڕووداوه بۆ ئێمه مایه‌ی خۆشحاڵی و شادی بوو، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی بگه‌ینه خاڵی برایم خه‌لیل زه‌نگیان له سله‌یمانییه‌وه بۆ لێداین که ڕێگاکان گیراوه، به‌خاتری ڕێگرتن له‌کاری تیرۆریستی، هه‌ر بۆیه ئه‌وانه‌ی به‌ماشینه‌وه هاتبوون بۆ پێشوازیمان گه‌ڕاونه‌ته‌وه و نه‌یانهیشت بوو تێپه‌رن.
چی بکه‌ین دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشتینه ناو بازاڕ و گه‌راج، پاش ماوه‌یه‌ک چاوه‌ڕانی بڕیارماندا بڕۆین له‌سه‌ر ئه‌و بناغه‌یه‌ی ئێمه له‌ده‌ره‌وه هاتووینه‌ته‌وه، هه‌ر له‌و کاته‌دا ده‌هۆڵ و زوورنا ئه‌و ناوه‌ی قه‌ره‌باڵغ کرد. ئه‌وه‌یش مانای ئه‌وه‌بوو مه‌راسیمه‌که کۆتایی هاتووه، خه‌ڵکی له‌لاوان و ژنان ده‌ستیان به‌هه‌ڵپه‌ڕکێ و گۆڤه‌ند کرد.
دوو ته‌کسیمان گرت، ئه‌وه‌ی ئێمه شۆفێرێکی ئاکرێی بوو. ترسی ئه‌وه‌ی ڕه‌وانینه‌وه که له‌سه‌دا هه‌شتا تێپه‌ڕ ده‌بین، به‌حوکمی ناسیاوی و له‌داویشدا ده‌رچوو ئاسایشه.
بازگه‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێم!
که گه‌تشتینه بازگه‌ی شارۆچکه‌ی ئاکرێ، نه‌یانهێشت بڕۆین و ڕایانگرتین. هه‌ر وه‌ک بڕیار بوو کابرا نفوزی خۆی خسته‌گه‌ر سوودی نه‌بوو، هاوکات دوو ماشینی سه‌نی ته‌کسی ڕه‌نگ زه‌رد هاتن و به‌کۆ چووین بۆ لای به‌رپرسی بازگه‌که، تکای ئه‌وه‌مان لێکرد مه‌ره‌خه‌سمان بکات، به‌حوکمی ئه‌وه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات هاتووینه‌ته‌وه، سوودی نه‌بوو. ئه‌وه‌م پێووت؛ هه‌شت ساڵه نه‌گه‌ڕاومه‌ته‌وه. کابرا هێنده تووڕه و بێزار بوو، وتی:
- شاڵا 16 ساڵی تر نه‌ده‌هاتیته‌وه.
مه‌به‌ستی ئه‌وه بوو، بۆ هێنده خۆشه تۆ هاتوویته‌ته‌وه. ئیتر هه‌ر یه‌که به‌خه‌مێکه‌وه موبته‌لایه، ئه‌و بێزاره لێره و ئێمه تامه‌زرۆ.
دوای ته‌له‌فوون و ته‌له‌فوونکاری بۆ له‌خۆی گه‌وره‌تر که‌سی ده‌ست نه‌که‌وت، ڕێگایاندا بڕۆین. ئه‌وکات کاتژمێر 18.00 زیاتر بوو ئاهه‌نگ و مه‌راسیم کۆتایی هاتبوو که‌گه‌یشتینه ناو ئاکرێ هیچ نه‌مابوو.
زاخۆیی
له‌گه‌ڵ شۆفێره‌که‌دا زۆر گفتوگۆم کرد له‌وانه؛ کێشه و ناکۆکی نێوان خه‌ڵکی شارۆچکه‌ی زاخۆ و دهۆک له‌سه‌ر چییه؟ ده‌مویست بزانم. شۆفێر، ئه‌وانی به‌خۆپه‌رست و داخراو داده‌نا، به‌وه‌ی که بۆ نموونه زۆر به‌ده‌گمه‌ن ده‌بینرێ خه‌ڵکی ئه‌وێ ژنییان له‌ده‌ره‌وی خۆیان هێنابێت.
به‌پێچه‌وانه‌ی زاخۆییه‌کانه‌وه کراوه‌ن له‌به‌رانبه‌ر ده‌ره‌وه‌ی خۆیاندا، ته‌نانه‌ت له‌ژن و ژنخوازیدا، زۆر له‌ژنه سۆرانییان هێناوه یان ژنیان داوه به‌سۆرانی. وه‌سفی چاکه و باشه‌ی خه‌ڵکی سله‌یمانی ده‌کرد وتی: میواندۆستن ڕێزی خه‌ڵکیان له‌لا هه‌یه، ده‌ستی یارمه‌تی بۆ بێگانه درێژ ده‌که‌ن.
وه‌ک له‌سلیمانی که‌سێک بۆی باس کردم؛ ئاکرێییه‌کان شه‌رانیین.
سه‌ردانی جند ئیسلام !
05.7.1 به‌ره‌و ئه‌حمه‌د ئاوا به‌مه‌به‌ستی سه‌یران به‌ڕێکه‌وتین به‌هۆی دره‌نگ ده‌رچوونمان، له‌به‌ر قه‌له‌باڵغی له‌وێ شوێنمان ده‌ست نه‌که‌وت. شۆفێره‌که پێی باش بوو بچێن بۆ ئاوێسه‌ر. ئه‌وه‌ی تێبینم کرد له‌سله‌یمانییه‌وه ده‌رچوین خه‌ریکی شه‌قام دروستکر‌دن بوون تا نزیکی سه‌یدسادق. له‌وێشه‌وه هه‌تا نزیک ته‌وێڵه جاده‌ی قیر لێدرابوو.
ته‌زویر و معامه‌له‌ی ناشیرین
فه‌وزا له‌هه‌موو شوینێک ده‌بینیت و هه‌ست پێده‌که‌یت! له‌باشووری کوردستان باژێری سله‌یمانی شه‌قامی مه‌وله‌وی هاندێک وه‌ک ئه‌وان ده‌ڵێن به 105 $ کڕی. بڕوا بفه‌رموون دوای دوو ڕۆژ له‌به‌کارهێنان بۆیاخ یان ره‌نگی دوگمه‌کانی لێبوونه‌وه!
دۆستێک وتی: ئه‌وه کوردستانه! هه‌موو که‌ره‌سه و شتێک ته‌نانه‌ت مرۆڤی ته‌زویرت تیا ده‌ستده‌که‌وێت! ئه‌و هانده له‌دوای 5 مانگ هه‌ر له‌خۆیه‌وه بێ ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستکه‌وتبێته خوار یان شتێکی له‌و جۆره، له‌خۆیه‌وه وه‌ستا و هه‌رچی ژماره‌ی دۆست و براده‌رانی سله‌یمانیم هه‌بوو تیا چوو!
خۆ فروشیاره‌کانی هێنده معامه‌له‌یان ناشیرینه نه‌بێته‌وه مرۆڤ تووشی شۆک ده‌کات! هه‌ر له‌و شه‌قامه و له‌لای دوکاندارێکی دی سه‌وای هادیکم کرد، دوای ده‌رهێنانی له‌پاکه‌ت و سه‌یرکردنی به‌دڵم نه‌بوو، نه‌مویست. کابرا توره بوو، هه‌ر ئه‌وه نه‌بوو په‌لامارم بدات، ده‌یویست به‌زۆر بیدات به‌سه‌رمدا. سه‌رئه‌نجام له‌بری کردنه‌وه‌ی پاکه‌ته‌که‌ی 5$ ی لێسه‌ندم ، ئه‌وجا رزگارم بوو!
هه‌وکردن؟
بۆ بینینی ناوه‌ندی شار له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌کما، بێ‌وچان بۆ ماوه‌ی دوو کاتژمێر زیاتر پیاسه‌مان کرد. دواتریش تا دره‌نگانی شه‌و له‌گه‌ڵ خێزاندا له‌پارکی ئازادی (شاری یاری) ماینه‌وه، زۆر ماندووم بووم. هه‌ستم کرد ئه‌ژنۆی ڕاستم دێشێ و ئازاری هه‌یه. هه‌رچۆنێ بوو گوزه‌را. به‌یانی ئازاره‌که‌ی زیاتر بوو، ئه‌ژنۆم ئاوسابوو. ئه‌و ڕۆژه گوێم پێنه‌دا وتم له‌وانه‌یه هی ماندوویی بێت و خۆی چاک بێته‌وه و بێته‌وه تایم. به‌ڵام واده‌رنه‌چوو.
له‌لای دکتۆری ئێسک عوسمان پێنجوێنی کاتێکیان بۆ گرتم. به‌حساب له‌کاتی دیاری کراودا ئاماده‌بووم که‌چی 37 هه‌مین ناو بووم، ته‌نها 12 که‌سیش ڕایی کرا بوو! ناچار له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شوێنی دانیشتن نه‌بوو، نه‌مداتوانی بمێنمه‌وه، بۆیه کاته‌که‌مان خسته ڕۆژێکی دی، که‌چی11 که‌سمان له‌پێشه‌وه بوو!
پزیشک له‌خه‌ت لای داوه!
به‌هه‌رحاڵ دوای ده‌مژمێری پێنج چووین، وتیان:
- چه‌ند جار ناومان خوێندویته‌وه.
بۆماوه‌ی نیوکاتژمێر چاوه‌ڕوان بووم، ئینجا له‌گه‌ڵ 3 نه‌خۆشی دی‌دا کردمیانه ژووره‌وه! عاده‌تی پژیشکه‌کان وایه ئه‌وانه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو یان ئه‌وانه‌ی پشکنینی خوێن و تیشکی ئێکس(ئه‌شیعه) یان هه‌ر شتیکی دی له‌و بابه‌ته‌یان هه‌بێت، له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیکی نوێ‌دا ده‌کرێنه ژووره‌وه! کارێکی نادروسته، له‌گه‌ڵ پرینسیبه‌کانی پزیشکی هێنده‌ی بزانم ناجۆره. مافی ئه‌وه‌ی نییه هیچ که‌سێک بێجگه له‌دکتۆر گوێبیستی قسان بێت. دکتۆر پیاوێکی به‌ویقار دیار بوو، سه‌ره‌تا ئه‌وانی به‌ڕێکرد. به‌کوردییه‌کی پاک و ڕه‌وان قسه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کردن.
ئه‌نتی نیشتمان!
050704 ڕۆژێ له‌وه‌به‌ر چووین بۆ شاره‌وانی ڕێگرییان له‌بردنه ژووره‌وه‌ی کامێرای ده‌ستی نه‌کرد، که‌چی ئه‌مجاره‌یان پۆلیسه گه‌نجه‌که‌ی به‌رده‌رگا که ئه‌رکی پشکنینی خه‌ڵکی له‌ئه‌ستۆ بوو وتی:
- نابێ بۆ غه‌یری ڕۆژنامه‌نووسان.
منیشم ئه‌وه‌م پێووت:
- ئه‌ی دوێنێ بۆ هێشتیان؟!
ئاماژه‌ی بۆ شوێنی دانانی چه‌ک کرد، که ژنێکی که‌مێک قه‌ڵه‌وی سپیکه‌له‌ی لێدانیشتبوو، کاری وه‌ک کابرای پۆلیس وا بوو، ژنانی ده‌پشکنی.
دوای ته‌واو بوونی کاره‌که، هاتمه‌ده‌ره‌وه بۆ وه‌رگرتنی کامێراکه چووم، ژنه‌که پرسی: له‌ده‌ره‌وه هاتویته‌وه؟
- بۆ ده‌پرسی؟
+ حه‌زده‌که‌م بزانم!
به وشه‌ی به‌ڵێ وه‌ڵامم دایه‌وه.
ئه‌و وتی:
+ من بوومایه له‌جیاتی تۆ نه‌ده‌هاتمه‌وه!
مه‌به‌ستی ئه‌وه‌بوو ئێره که‌ی شوێن و وڵاته.
منیش وه‌ڵامم دایه‌وه:
- ئێره به‌و پله‌یه ناخۆش نییه، با بچی بۆ ئه‌و وڵاته، ئه‌و کات ده‌زانی ئێره چه‌ند خۆشه!
+ من برایه‌کم هه‌یه ده‌ڵێ هه‌رگیز نایه‌مه‌وه!
به‌ده‌مڕۆیشتنه‌وه، هیچم بۆ نه‌مایه‌وه ئه‌وه نه‌بێ بڵێم:
- ته‌مه‌نا ده‌که‌م هه‌موو که‌سێک بچێته ده‌ره‌وه، ئه‌و کات جیاوازی ئێره و ئه‌وێی بۆی ده‌رده‌که‌وێ.
حشک
050711 له‌سه‌ر داوای حیزبی شیوعی کوردستان محه‌لی سله‌یمانی سه‌ردانی باره‌گایانم له گه‌ره‌کی عه‌قاری کرد. له‌سه‌ر ڕه‌وشی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی فینلاند و ڕه‌وه‌ندی کوردی و بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ له‌و وڵاته قسه‌م کرد. ئه‌وان پێیان خۆش بوو له‌سه‌ر یه‌کی له‌مه‌سه‌له‌کان که خۆ هه‌ڵیبژێرم چاوپێکه‌وتنێکم بۆ ته‌له‌فیزیۆنی ئازادی له‌گه‌ڵدا بکه‌ن. دواتر نازانم به‌هۆی چییه‌وه بوو، نه‌چووم به‌ده‌نگ ئه‌و داوایه‌وه.
قورئانخوێنکی م و ز ع ی ج!
050715 خالۆژنی هاوسه‌رم کۆچی دوایی کرد. عه‌سر بۆ ماوه‌ی یه‌ک ده‌مژمێر له‌مزگه‌وتی ناڵی گه‌ره‌کی عه‌قاری دانیشتم. هۆڵه‌که زۆر گه‌وره نه‌بوو، بۆیه ده‌نگی مکه‌به‌ره‌ی کابرای قورئانخوین نه‌ک بۆ من به‌ڵکوو خه‌ڵکانی دیش هه‌روه‌ک خۆیان له‌ده‌ره‌وه و دوای ته‌واوبوونی پرسه‌که باسیان کرد، زۆر بێزارکه‌ر بوو! به‌هه‌رحاڵ یه‌کدوو شوێنم گۆڕی هه‌مان تاس و حه‌مام بوو!
گوزه‌را ئه‌وه‌ی زیاتر بێزاریکردم پێش کۆتایی هاتنی پرسه‌که هه‌ر ئه‌و جه‌نابه قورئانخوێنه به‌حسابی خۆی کۆتایی به‌دانیشتنه‌که ده‌هێنت یه‌ک چاره‌که سه‌عات ڕستی؛ به‌فاکتی قورئانی گوایه له‌وه‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌ند کاتژمێره خوێندوویه‌تی قورئان نه‌بووه. قسه‌کانی ده‌سه‌لماند! ئه‌وه کاتێک گونجاو ده‌بوو وه‌ک عاده‌ته‌تیشه بۆ کۆتایی هێنان له‌دواڕۆژدا ده‌بێ له‌و جۆره قسانه بکرێت.
سه‌رۆکی شاره‌وانیم بینی خۆی به‌ژووردا کرد. دواتر که بینیم لێم پرسی ئه‌و ماڵه‌ت ده‌ناسی وا هاتووی بۆ پرسه‌که‌ی؟ وتی: نه‌خێر. بۆیه پرسیم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ژنه کۆچکردووه و خانه‌واده‌که‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی له‌گه‌ره‌کی خه‌بات نزیک ماڵی کۆنی باوکی سه‌رۆکی شاره‌وانی نیشته‌جێ بوون.
مه‌لاژنێکی فیمینیست!
له‌لای ژنان ژنمه‌لایه‌کی قورئانخوێن گوایه خوشکی کامه‌ران و سامان عومه‌ری گۆرانیبێژه، وه‌ک مه‌لای پیاوان ئه‌ویش په‌یڤیوه، هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌پرسه‌که‌وه نه‌بووه! له‌وه‌ده‌چێ ژنه‌مه‌لا فیمینیست بووبێت، بۆیه وتوویه‌تی: مێردی هه‌ر هه‌مووتان خراپه، پشیله له‌پیاو به‌سیفه‌تتره! له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پشیله سیفه‌تی بۆ ئه‌و ماسته‌ی که پێی ده‌ده‌ی، هه‌یه! ژننیان بۆ سکوزا و کاری ناوماڵ و په‌روه‌رده‌کردنی مناڵ ده‌وێت! له ئایندا پیاو هه‌قی سێ ژنه‌ی هه‌یه به‌مه‌رجێ فه‌رزی ئه‌میان نه‌دا به‌سه‌ر ئه‌ویاندا. به‌پێچه‌وانه‌وه له‌ڕۆژی قیامه‌تدا به‌ریخۆڵه ڕایده‌کێشن!
کوا ژن؟
به‌ر له‌وه‌ی بڕۆمه‌وه، له‌ته‌له‌فیزیۆن دیمه‌نه جۆراوجۆره‌کانی ئه‌م گۆشه و ئه‌و گۆشه‌ی ژیانم ده‌بینی. ئه‌وه‌ی زۆر ده‌یترساندم نه‌بینینی به‌حساب نیوه‌ی کۆمه‌ڵ که ژنانه بوو، بۆم پرسیار بوو، تۆ بڵێی ڕێژه‌ی ژن له‌کۆمه‌ڵدا هێنده که‌م بێت؟ یان ئه‌وه‌یه زوومی کامێراکان به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست وای پیشان ده‌ده‌ن، ده‌شبێت و له‌وانه‌یه ئامێری وێنه‌گرتنه‌که‌نیش نێره بن! بۆیه ژن نابینن!
نا هێجگار به‌و شێوه‌یه‌یش نییه، گرفته‌که ژنان خۆیانن! ئاخر ژنان و کچان چۆن بتوانن بێنه ده‌ره‌وه له‌کاتێکدا زووربه‌ی شوێنه‌کان پڕه له‌پیاو هه‌ر که ژنێک ده‌بینن له‌دووسه‌د لاوه به‌ر نیگای ناشارستانیانه ده‌درێن! هه‌ر ئه‌وه نییه سواری کۆڵ‌یان نه‌بن تا ڕاده‌ی ئه‌وه‌ی داده‌بێژرێن به ته‌علیقی ناشیرین و سێکسی و.... پیاوان هێنده دڕن، ته‌نانه‌ت گه‌ر ژنان له‌گه‌ڵ مێرد و براکانیشیان بن، به‌سه‌لامه‌تی له‌و ته‌عدایه‌نه ده‌ربازیان نابێت! ئیتر کام زه‌مینه و هه‌لومه‌رج ڕه‌خساوه تا ئه‌وانیش وه‌ک تاکێکی چالاک له‌کایه جۆراوجۆره‌کان به‌شدار بن و ژیان جوانتر بکه‌ن؟
ناره‌زایه‌تی شۆفێران و ته‌قه
050717 به‌یانی له‌خانووی کارگه‌ی جگه‌رره‌وه به‌ره‌و باژێر ده‌چووم، له‌لای تراییه‌که‌وه کۆمه‌ڵێ که‌سم بینی به‌ره‌و خوار به‌دروشمدانه‌وه ده‌ڕۆیشتن. که پرسیم : مه‌سه‌له چییه ؟شۆفێره‌که وه‌ڵامی دامه‌وه: ئه‌و شۆفێرانه ئوتۆمبیله‌کانیان گیراوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مۆدێل کۆنن، زیانی بۆ ژینگه‌ی هه‌یه، له‌شارانی تره‌وه هێناراون، ته‌نها ئه‌وانه ده‌توانن کار بکه‌ن که ژماره سله‌یمانین، ژماره به‌رزن.
له‌گۆڕینی ئۆتۆمبیله‌کاندا ده‌وڵه‌ت هاوکارییانی کردووه، به‌ڵام هه‌ندێکیان پاره‌کانیان داوه به مۆدێلیان نزم! له‌ده‌ریایه‌ک ناشیرینیدا ئه‌م بڕیاره ته‌نها له‌سله‌یمانی ده‌رچووه! له‌نێو ئه‌و هه‌موو که‌سه غه‌رز ناشیرینانه هه‌ر ئه‌مه‌ی لێ سه‌وز ده‌بێت. زۆر تێپه‌ڕ نه‌بووم کۆمه‌ڵێکی که‌متر له‌وانمان دی، به‌ره‌و هه‌مان شوێن ده‌چوون.
نێوه‌ڕۆ گه‌ڕامه‌وه کابرا به‌هه‌ڵه به‌ره‌و خانووی کارگه‌ی جگه‌ره ڕۆیشت نه‌یزانی ئه‌و پێچه‌ی به‌رامبه‌ر سه‌رۆکایه‌تی وه‌زیران به‌هۆی مانه‌وه‌ی خۆپیشانده‌رانه‌کانه‌وه گیراوه، به‌لایاندا تێپه‌ڕین. له‌دووریانه‌که‌ی سه‌رچنار پێچمان کرده‌وه و گه‌یشتینه لای خه‌سته‌خانه‌ی خانوه‌کانی کارگه‌ی جگه‌ره،ده خوله‌ک خایاند. ته‌کسییه‌یه‌ک ئیشاره‌دا، به‌ره‌وپێش نه‌ڕۆین!
هاوکات زه‌نگی هانده‌که به‌قه‌وڵی خه‌ڵکی سله‌یمانی لێیدا، به‌په‌له له‌ته‌کسییه‌که دابه‌زیم. تومه‌س که‌سوکار گوێیان له‌ته‌قه‌کان بووه، دوای ئه‌وه‌ی به‌وانم وت؛ سه‌لامه‌تم و له‌نزیک ماڵم، خه‌متان نه‌بێت. داگه‌ڕامه خواره‌وه بۆ بینی ڕوداوه‌که. قه‌ڵه‌باڵغییه‌کی بێوێنه له‌هه‌موو گۆشه‌یه‌کی ناوچه‌که‌دا ده‌بینرا، فرکان فرکانێک بوو، هه‌رمه‌پرسه! له‌هه‌موو لایه‌که‌وه سه‌یری شوێنی ڕووداوه‌که ده‌کرا؛ ڕاکه‌ڕاک و شپرزه‌ی پۆلیسه تفه‌نگبه‌ده‌ستاکان ده‌بینرا، هه‌ر که‌س و به‌جۆرێک ڕوداوه‌که‌ی باس ده‌کرد.
ڕاگه‌یاندنی ئه‌کتیڤ
وام مه‌زه‌نده‌کرد که پۆلیسێک تفه‌نگی له‌ده‌ست ده‌رچوو بێت، دواتر بۆم ده‌رکه‌وت وانه‌بووه وه‌ک چه‌ند که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی پارتی سۆسیالت … (حه‌مه‌ی حاجی مه‌حموود) به‌وردی ڕاپۆرتیان له‌سه‌ردا. به‌قه‌ولی کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌ت ژماره‌یه‌ک له‌شۆفیران په‌لاماری پۆلیسیان داوه، ئه‌وانیش بۆ به‌رگری له‌خۆیان به‌ئاسماندا ته‌قه‌یان کردووه، هه‌ر خۆیان به‌درۆخسته‌وه که ته‌قه‌کان به‌ئاسماندا نه‌کراوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زیان به‌دوکان و ماڵان که‌وتووه داوای لێبوردنیان له‌خه‌ڵک کرد. ژماره‌یه‌ک له‌شۆفێرانیان گرتووه.
ته‌له‌فیزیۆنێکی پارتی ده‌سه‌ڵات (پی ی‌و که‌ی) به‌ڕێکه‌وت چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌کێ له‌خۆپیشانده‌ران ده‌کات؛ ئه‌وه‌ی ده‌ربڕیوه که زۆر هه‌ژاره، به‌گرتنی ئوتۆمبێله‌که‌ی نانبڕاوتر ده‌بێت. له‌خۆشیدا یان بۆ ئاژاوه‌نانه‌وه نه‌هاتووه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی ده‌ربڕیوه،خۆی و خێزانی له‌دوکانێکدا ده‌ژین! پێده‌چێ کامێرامانه‌که بڕوای پێ نه‌کردبێت بۆیه بۆ سه‌لماندنی قسه‌ی دوای کابرا که‌وتووه و چوون بۆ بینینی شوێنه‌که. ده‌رده‌که‌وێت کابرا درۆ ناکات. ئه‌وه‌یش له‌په‌راوێزی ئه‌و ڕووداوه وه‌ک موفاجه‌ئه‌یه‌ک خولقاوه.
حاکم قادر و شاری بێ گوڵ
050719 ڕۆژێ له‌وه‌به‌ر زه‌نگم بۆ لێدا وه‌ڵامی نه‌بوو، دوایی خۆی زه‌نگی لێدا بۆم، پێمووت سه‌ردانت ده‌که‌م. کاتژمێر 10 له‌گه‌ڵ هاوسه‌رمدا چووین، هه‌ر که گه‌یشتینه پرسگه که‌سێک هات به‌شوێنماندا به‌ره‌و ژووره‌که‌ی بردینی. دوای ته‌وقه‌و ماچ‌ومووچ به‌خێرهاتن پیرۆزبایی پۆسته‌که‌یم
لێکرد هه‌واڵپرسی. له‌و چه‌ند ساته‌دا زه‌نگی هانده‌که‌ی چه‌ند باره بووه، وه‌ڵامی ته‌له‌فوونی ده‌دایه‌وه، دیار بوو کارێکی هه‌یه، ده‌بوایه برۆشتایه.
به‌ده‌ستی به‌تاڵ چووم ، داوی لێبووردنم لێکرد که‌چه‌پکێ گوڵم نه‌هێناوه، ناڕه‌زایه‌تی ئه‌وه‌م ده‌ربڕی که له‌شاره‌که‌دا به‌داخه‌وه دوکانی گوڵفرۆشی نییه. پێشنیاری ئه‌وه‌م بۆکرد، وه‌ک شاره‌وانی له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بن له‌چه‌ند شوێنی شار، بۆ ماوه‌یه‌ک پشتیوانی له‌کردنه‌وه‌ی دووکانی گوڵفرۆشی بکه‌ن. پێی په‌سه‌ند بوو. کارێکی هاوسه‌ره‌که‌م هه‌بوو بۆمان بکات به‌باشم نه‌زانی بیخه‌مه پێش چاوی. ئیتر روخسه‌تمان خواست و هاتینه‌ده‌ره‌وه.
به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند
دوێنێ هاوڕێی مناڵی و ته‌له‌به‌یه‌تی به‌ختیاری حه‌مه‌ی مه‌لاعێزه‌ت زه‌نگی بۆ لێدام، ئه‌و له‌به‌شی مافی مرۆڤی مه‌ڵبه‌ندی ینک کار ده‌کات، بۆ بینینی سه‌ردانیم کرد، له‌وێ نه‌بوو. له‌پرسگه کامێرا‌یان لێگلدامه‌وه. مادام هاتووم، بۆ سه‌ردانی ئاسۆ عه‌لی هاوڕێی پێشمه‌رگایه‌تی نه‌که‌م ئێستا به‌رپرسی یه‌که‌مه. پرسیم، وتیان؛ له‌وێیه. ڕێبه‌دێیان کردم بۆ ژووره‌که‌ی. یه‌کسه‌ر چومه ژووره‌وه، زۆر به‌گه‌رمی پێشوازی لێکردم پیرۆزباییم پۆسته‌که‌یم لێکرد، له‌سه‌ر چه‌ند مه‌سائیلی سیاسی ڕۆژ قسه‌مان کرد.
له‌م قسانه‌دا بووین بیرکاری وه‌زیری و به‌رێوه‌ێوه‌ی گشتی په‌روه‌رده مامۆستا شێخ حسین و که‌سێکی دی نه‌مزانی پله‌وپایه‌ی چییه، خۆیان کرد به‌ژووردا. له‌وه‌ده‌چوو کۆبوونه‌وه‌یان هه‌بێت، بۆیه ڕووخسه‌تم خواست. هه‌ر به‌پێوه چه‌ند قسه‌ی دیمان کرد؛ شێخ حسین باسی ئه‌وه‌ی کرد که له‌مێژه‌وه یه‌کتر ده‌ناسین،به‌شۆخییه‌وه وتی: قه‌راخچێتی ده‌که‌ین. ئیتر به‌جێم هێشتن.
پێش چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر سه‌ردانی شێخم له‌فه‌رمانگه‌که‌ی کرد، بۆ ماوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵیدا دانیشتیم، ئه‌ویش به‌هۆی شۆفێره‌که‌یه‌وه که خزمه و زۆر له‌مێژه شۆفێرێتی. ئه‌و باسی هاتنه‌وه‌می بۆ کردبوو، پێی خۆش ببوو چاوی پێم بکه‌وێت.
به‌مه‌رجی گه‌رانه‌وه
به‌ره‌و سه‌را بوومه‌وه، له‌نیوه‌ی ڕێگا دابه‌زیم، به‌مه‌به‌ستی بینینی مه‌لابه‌ختیار خۆم کرد به‌ڕێکخراوه جه‌ماوه‌رییه‌کانی (ینک)دا. که وتم: له‌ده‌ره‌وه هاتوومه‌ته‌وه، ده‌مه‌وێ مه‌لا ببینم. بردمیانه ساڵۆنی چاوه‌ڕوانی، له‌وێ ژماره‌یه‌کی زۆر خه‌ڵک دانیشتبوون و چاوه‌ڕوانی چوونه ژووره‌وه‌یان ده‌کرد.
له‌ته‌نیشت که‌سێکه‌وه دانییشتم ئه‌و منی ده‌ناسی وتم: کێی؟ ئه‌حمه‌دی زاوای خاڵه عومه‌رم ده‌رچوو. له‌سویده‌وه هاتۆته‌وه به‌مه‌به‌ستی دامه‌زراندن و گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌کجاری. پاش ماوه‌یه‌ک هه‌ڵسام بڕۆم، کابرای سکرتێر نه‌یهێشت بڕۆم. هاوکات یه‌کدوویه‌ک له‌ژووره‌وه هاتنه‌ده‌ره‌وه، کابرای سکرتێر له‌گه‌ڵ پیاوێکی به‌ته‌مه‌ندا کردمییه ژووره‌وه.
که بینیمی به‌شۆخییه‌وه، وتی: یائه‌للا به‌یاننامه‌یه‌کمان له‌سه‌ر ده‌ر نه‌که‌ی؟! له‌وه‌ڵامدا وتم: ئه‌و قۆناغه به‌سه‌رچوو.
له‌گه‌ڵ کابرا که‌وته گفتووگۆ تابزانێ بۆ چی هاتووه. ئه‌و خانه‌قینی بوو، له شاری دیاله داده‌نیشت، وه‌ختی خۆی ده‌ریان کردووه، وه‌ره‌قه‌ی ده‌رکردنه‌که‌ی پیشاندا. داوای دامه‌زراندنی ده‌کرد. مه‌لا وتی: تۆ ته‌مه‌نی دامه‌زراندنت نه‌ماوه. وه‌ره‌وه بۆ خانه‌قین، له‌وێ دابنیشه، کارت بۆ ده‌که‌م. پێویستمان به‌وه‌یه کورد هه‌مووی بگه‌ڕێته‌وه.
له‌وه‌ڵامدا ئه‌وه‌ی ده‌ربڕی، هیچی له‌وێ نه‌ماوه، بچێته‌وه سه‌رچی؟ مه‌لایش وتی: تۆ ماوه‌یه‌ک وه‌ره‌وه، کار بۆ خۆت و کوڕت ده‌دۆزمه‌وه. خانوو یان زه‌ویشت بۆ دابین ده‌که‌م به‌ڵام له‌دووره‌وه هیچ ناکرێت. هه‌ر کاتێ هاتیته‌وه وه‌ره‌وه بۆلام له‌سه‌ر وه‌عدی خۆمم.
کۆمۆنیستی کرێکاری= کۆنه‌ویست!
ئیتر ئه‌و ڕۆیشت هه‌واڵی ئینتمای سیاسی پرسی که چۆنم؟ وه‌ک جاران ماوم ؟ گوایه له‌سه‌ر کۆمۆنیستی کرێکارم مه‌حسوب بووم.
ئه‌وه‌م ده‌ربڕی؛ ئه‌وکاتیش، سه‌ر به‌وان نه‌بووم، به‌ڵام هه‌ڵگری بیری مارکسی بووم. باس له‌مه‌ده‌نی بوونی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌وانم کرد، له‌چاو هێزه ئیسلامییه‌کاندا، خوازیاری ئه‌وه بووم به‌چاوێکی دییه‌وه سه‌یریان بکرێت.
وتی: ئه‌وان کۆنه‌ویستن! ئه‌وه هه‌مان قسه‌ی برا گه‌وره‌که‌م بوو!! زۆر جار ده‌یدا به‌ڕوومدا، یان بیری مارکسیستی به‌ئێکسپایه‌ر بووه له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا!
قسه‌مان له‌زۆر مه‌سائیل کرد، مه‌عقول نه‌بوو له‌وه‌زیاتر درێژه‌ی پێبده‌م، خه‌ڵکێکی زۆر چاوه‌ڕوانی بوون. وتم: ده‌ڕۆم به‌ڵام کاتێک دی دێمه‌وه بۆ قسه کردن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی عه‌لی چه‌له‌بی برام و فه‌رامۆش کردنی. بڕیار بوو ڕۆژی دواتر ئێواره‌که‌ی بچمه‌وه بۆ لای. بیری ئه‌وه‌م نه‌بوو، هه‌مان ڕۆژ وه‌عدی چوون بۆ هه‌ولێرمداوه، بۆیه بۆم نه‌کرا. ئیتر هه‌ر نه‌مدییه‌وه.
له‌تیف هه‌ڵمه‌ت و پیاوانی پارتی!
050720 چووم بۆ هه‌ولێر، به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانی خوشکه بچوکه‌که‌م که قاچی شکا بوو، نه‌مزانی به‌چی وای لێهاتووه؟! له‌چیمه‌ن به‌ڕێکه‌وت حه‌مه‌که‌ریم عارفی نوسه‌ر و وه‌رگێرم بینی، به‌ره‌و که‌رکوک ده‌چوو. وتم له‌تیف هه‌ڵمه‌تیش له‌وێیه یه‌کسه‌ر به‌ئیستفزازه‌وه وتی: جه‌لالییه! له‌و چه‌ند خوله‌که‌دا چه‌ند جار ئه‌و وشه‌یه‌ی دووباره کرده‌وه! منیش به‌توانجه‌وه له‌دێڕێکمدا وتم: وه‌ک تۆ ده‌ڵێی جه‌لالی فلان شت وایه! ئیتر نازانم له‌مه‌به‌ستم گه‌یشت؟
له‌سه‌ر ڕه‌وشی که‌رکووک پرسیارم لیکرد زۆر ڕه‌شبینانه وه‌ڵامی دایه‌وه. هه‌رچه‌نده وه‌ڵامم دایه‌وه که به‌و شێوه‌یه نییه. له‌دڵی خۆمدا وتم: تۆ سه‌یری ئه‌م جۆره که‌سانه بکه چه‌ند دڵڕه‌شن له‌به‌رامبه‌ر یه‌کتر و شته‌کاندا؟! کۆنیش هه‌روا ڕه‌شبین بوو! له‌بینی په‌شیمان بووم. شه‌ڵا نه‌مبینیایه. سه‌یرم لێدێت که‌سێکی خوێنده‌واری وا به‌زمانی ئه‌ندامێکی نه‌خوێنده‌واری پارتی ده‌په‌یڤێت!؟ دیاره ئه‌م جۆره پێنووسانه نانێک
هه‌بووبێت له‌دوبه‌رکیدا خواردوویانه، بۆیه هه‌ر به‌و ئاوازه‌وه لێده‌خوڕن!!!
هه‌ولێره ما‌ست، ببوورن هه‌ولێره گه‌رما!
050721 سه‌رله‌به‌یانی سه‌ردانی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتیم کرد، شه‌وی ڕابردوو به‌ته‌له‌فوون ئه‌و سه‌ردانه‌م له‌گه‌ڵ ئازای حه‌سیب قه‌ره‌داخی ڕێکخست. ماوه‌یه‌ک له‌سه‌ر کێشه‌کانی ڕۆژ قسه‌مان کرد. به‌هۆی هه‌بوونی سیمیناره‌وه، نه‌متوانی سه‌رۆ قادر ببینم. ئاریان فه‌رجی کۆنه سه‌رنووسه‌ری برایه‌تیم بینی. هه‌واڵی کاوه‌ی مه‌لا عه‌زیزم پرسی، دواتر بۆ به‌سه‌ر کردنه‌وه به‌ته‌له‌فوون قسه‌م له‌گه‌ڵدا کرد. ئازا: وتی هه‌رچی کۆنه شیوعییه‌کانه لێره کۆبوونه‌ته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌رماکه‌ی بیحه‌د بێزارکه‌ر بوو، شانسی ئێمه‌ش له‌و ڕۆژانه‌دا کاره‌بای هه‌ولێر خراپتر ببوو! خانووبه‌ره‌ی ماڵی خوشکیشم زۆر باش نه‌بوو، بۆیه گه‌ڕانینه‌وه. بریار بوو ئێواره له‌گه‌ڵ خه‌سره‌و پیرباڵ هاوشاری فینلاندام دابنیشم.
به‌ته‌له‌فوون په‌یوه‌ندیم پێوه‌کرد که ناتوانم و ده‌ڕۆینه‌وه.
زه‌وی نووسه‌ران *
050722 له‌چایخانه‌ی شه‌عب ئاوات حه‌سه‌نی شاعیرم بینی، دوو هه‌واڵی دامێ یه‌کێکیان؛ ئه‌وه‌ی که له‌جیاتی عه‌بدولی حه‌مه‌جوان ده‌بێته به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ڕۆشنبیری. به‌ر له‌ماوه‌یه‌ک له‌هه‌مان شوێن ئاواتم بینم دوای قسه‌وباسێ، ئه‌وه‌م پێڕاگه‌یاند؛ گه‌ر ده‌سه‌ڵات هاوکاریم بکات، له‌به‌رنامه‌مدایه به‌یه‌کجاری بێمه‌وه کوردستان. ئه‌ویش وتی: به‌هۆی نووسه‌رانه‌وه ده‌تواننین پارچه‌یه‌ک زه‌ویت بۆ دابین بکه‌ین، به‌مه‌رجی هاتنه‌وه. وه‌ک سه‌ردار فه‌تاح نا که وه‌ریگرت، ڕۆیشته‌وه! دوای ئه‌وه، لای خۆی ناوی سیانی له‌گه‌ڵ شوهره‌تمی نووسی.
هه‌واڵی دووه‌می؛ به‌رزکردنه‌وه‌ی لیستی ناوی نووسه‌ران بوو. له‌وانه‌یه به‌م نزیکانه جێبه‌جێ بێت و وه‌ڵامه‌که‌ی بێته‌وه. ویستم ورده‌کاری بزانم.
وتی: نازانم که‌ی وه‌ڵامی دێته‌وه؟ وا پێویست ده‌کات خۆت لێره بیت، گه‌ر پێویست بکات، بمێنه‌ره‌وه. وتم: گه‌ر کاتی وه‌ڵامدانه‌وه‌که نزیک بێت بزانم که‌یه؟ ئه‌وا ده‌مێنمه‌وه گه‌ر له‌و باره‌یه‌وه هه‌ر زانیارییه‌کت ده‌ست که‌وت پێم بڵێ بۆ ئه‌وه‌ی مشوری خۆم بخۆم. دیاره هه‌فته‌یه‌ک به‌ر له‌ڕۆیشتنه‌وه‌م بێت باشتره، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌له‌فوون فڕینی فرۆکه‌که‌م دوا بخه‌م.
شمال = کوردستان
له‌کتێبخانه‌ی سله‌یمانی بووم، ئه‌و کات بڵاوکراوه عه‌ره‌بییه‌کان هاتبوو، خه‌ریکی جیاکردنه‌وه‌ی یه‌که‌یه‌که‌ی ڕۆژنامه‌کان بوون. یه‌کێ له‌به‌سته‌کان لێی نووسرابوو وه‌ک کابرای خاوه‌ن کتێبخانه وتی: شمال. ڕوویکرده شۆفێره ئه‌سمه‌ره‌که، وتی: نه‌مووت پێیان بڵێ نه‌نووسن شمال، گه‌ر ئه‌مجاره وا بنووسن، وه‌ک خۆی ده‌یگه‌ڕێنینه‌وه بۆیان و نامانه‌وێت، با بنووسن کوردستان.
ده‌زگای ئه‌ده‌ب
050724 به‌ر له‌یه‌کدوو هه‌فته له‌به‌رده‌م کتێبخانه‌ی سله‌یمانی عه‌بدوڵڵا تاهیر به‌رزنجیم بینی ژماره‌ی ته‌له‌فوونی دامێ و حه‌زی کرد بۆ بنکه‌ی ڕووناک‌بیری گه‌لاوێژ سه‌ردانی بکه‌م . به‌ر له‌چوونم زه‌نگم بۆ لێدا. له‌وێ له‌ژوورێکی ساده دانیشتبوو، ده‌ستمان به‌قسه‌کرد. ئه‌و حه‌زی به‌قسه‌کان ده‌کرد زیاتر له‌باره‌ی دیدگا و دنیابینینی خۆمه‌وه په‌یڤیم. له‌کۆتاییدا وتی: له‌سه‌ر بناغه‌ی قسه‌کانت چه‌ند پرسیار داده‌نێم، وه‌ک چاوپێکه‌وتن وه‌ڵامی بده‌ره‌وه.(دوای چه‌ند ڕۆژ پرسیاره‌کانم لێوه‌رگرت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کاتی ڕۆیشتنه‌وه نزیک ببووه، که‌مێکیش سه‌رقاڵ بووم، بۆیه نه‌متوانی وه‌ڵام بده‌مه‌وه. که‌گه‌ڕامه‌وه فینلاند، به‌تایپکراوی بۆم نارد.) تا ئێستا (کانوونی دووه‌م 2006) بڵاونه‌کراوه‌ته‌وه) به‌وێنه‌گرتن له‌گه‌ڵیدا کۆتاییم به‌دانیشتنه‌که هێنا.
کچه شاعیر ڕۆژه هه‌ڵه‌بجه‌یی خۆی کرد به‌ژووردا، له‌کۆنه‌وه ده‌یناسم، به‌ڵام وام نیشاندا نایناسم. هه‌ست ده‌که‌م ئه‌و خانمه مرۆڤێکی سروشتی نییه، کاک عه‌بدوڵڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا کاریگه‌ری ژه‌هربارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی به‌سه‌ره‌وه‌یه، که‌مێکیش به‌په‌راوێز کراوه!
سه‌ردانی ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م کرد، بینای ده‌زگاکه تا ڕاده‌یه‌ک له‌وه‌ی گه‌ڵاوێژ باشتر بوو، ئه‌گینا وه‌ک ناوه‌ندێکی ڕۆشنبیری به‌رچاو وا نه‌بوو، ببێته مایه‌ی سه‌رنج و تێڕامان! به‌ر له‌چوونم زه‌نگم بۆ ڕه‌ئووف بێگه‌رد لێدا. دوای له‌وێ له‌ژووره‌که‌ی خۆی پێشوازی لێکردم، ئه‌نوه‌ری ڕه‌شی ئه‌وڵایش له‌وێ بوو. قسه‌وباسی جۆراوجۆر و یادگاری کۆن. هه‌ڵکه‌وت عه‌بدوڵڵا تۆزێ له‌لامان دانیشت.
هه‌واڵی دۆستانی دی وه‌ک حسین عارف و ئه‌کره‌م قه‌ره‌داخیم پرسی؟ ڕه‌ئووف بێگه‌رد تا نێو ژووره‌که‌ی ئه‌کره‌م هات له‌گه‌ڵمدا. ئه‌و به‌گه‌رمی پێشوازی لێکردم. باسی کۆمپیوته‌ر و دنیای ئه‌لکترۆنات زۆرترین قسه‌وباسمانی برد. هه‌ستم کرد، ئه‌و ئامرازانه‌ی کۆمپیوته‌ر وه‌ک کیبۆرد و فۆنت و ... که ئه‌ورووپانشینان به‌کاری ده‌هێنن، جیاوزتره و مۆدێرنتره له‌وی ئه‌وان! کات دره‌نگ بوو ،قسه‌مان له‌وه‌کرد سه‌ردانی بکه‌مه‌وه تا گه‌ر سوودێک یان کارێکی باش هه‌بێت بیکه‌ین. به‌ڵام ڕێنه‌که‌وته‌وه بچمه‌وه بۆلای.
خوێن به‌خشین
050727 له‌سه‌ر ڕێنمایی پزیشک، چووم بۆ بانکی خوێن به‌یاوه‌ری حه‌مه‌ی ئاوه‌ڵزاوم بۆ دانی بوتڵێ خوێن. کاتژمێرێکیان وه‌ک دیاری له‌بری خوێنه‌که پێشکه‌ش کردم. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوێنم خه‌ست بۆته‌وه. دیاره به‌ر له‌گه‌ڕانه‌وه‌م پشکنینێکی خوێنیان بۆ کردم، ده‌رکه‌وت ڕێژه‌ی کۆلسترۆڵ له‌خوێنمدا به‌رزه.
بۆ نانخواردنی نیوه‌ڕۆ خانه‌واده‌یی چووین بۆ ماڵی خوشکی گه‌وره. باش بوو توانیم چه‌ند خاڵ و زانیاری له‌باره‌ی خێزانه‌که‌مانه‌وه لا ناڕۆشن بوو، هه‌روه‌ها وێنه‌ی کۆنی عه‌لی برام و باوکم و دایکم به‌ده‌ست هێنا.
زاهیر مه‌حمودی خزمی به‌ره‌ی باوکم ببینم، وه‌عدم پێدا پێکه‌وه دابنیشین، تا له‌باره‌ی که‌سوکاری باوکمه‌وه زانیاری لێوه‌ربگرم. نه‌متوانی، نازانم به‌هۆی چییه‌وه بوو، بیبینمه‌وه.
مووچه‌ی خانه‌نشینی و گه‌نده‌ڵی!
050728 به‌یانییه‌که‌ی چوم بۆ وه‌رگرتنی خانه‌نشینی 10000دیناریان هی یه‌ک مانگیان پێدام، پاش هه‌شت ساڵ یه‌که‌م مووچه‌م وه‌رگرت، له30ی6دا چووم بۆ فه‌رمانگه‌ی خانه‌نشینی بۆ زیندووکردنه‌وه خانه‌نشینی. کاتێ دۆسییه‌که‌م به‌ده‌سته‌وه بوو ئه‌م ژوور و ئه‌و ژوورم پێده‌کرد. سه‌یری په‌ره‌کانم کرد، داوهه‌مین په‌ڕه سه‌رنجی ڕاکێشام، به‌پێنووسێکی ڕه‌نگ سوور نووسرا بوو؛ ئه‌م که‌سه له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌کیلی نییه و له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته بۆیه پاره‌که‌ی بڕاوه، مێژووه‌که‌ی کۆتایی ساڵی 2004.
ئه‌وه گومانی لا په‌یداکردم له‌وه‌ده‌چێت تا ئه‌و به‌رواره مووچه‌که‌م وه‌رگیرا بێت، سه‌یری کارته‌کانیشم کرد، هه‌مان شت هه‌ر هه‌مووی وه‌رگیراوه.
به‌هار ناوه‌که‌م تێگه‌یاند. چه‌ند قسه‌ی کرد جێی بڕوا نه‌بوو. دوایی له‌سه‌رداری خاڵۆزام پرسی و چه‌ند که‌سی دی باسیان کرد؛ ئه‌وه ژنێکه کل له‌چاو ده‌فڕێنێت! له‌مووچه وه‌رگرتندا چه‌ند عه‌لاگه‌ی نایلۆنی پڕ له‌پاره له‌گه‌ڵ خۆی ده‌باته‌وه، وه‌ختی خۆشی پێناسه‌که‌یان داوه به‌و. به‌ڵام له‌پاش ماوه‌یه‌ک وتوویه‌تی: ون بووه! سه‌یر ئه‌وه‌بوو، له‌دۆسێکه‌دا پێناسه‌که‌ی تێدا بوو، وێنه‌که‌می لێکرابووه.
وێنه‌کانی مامجه‌لال
له‌سه‌ره‌تاوه و به‌ر له‌و ڕۆژه، هه‌ره‌مه‌کی چووم بۆ زیندووکردنه‌وه‌ی و ده‌رهێنانه‌وه‌ی پێناسی نوێ، وتیان: ده‌بێ پۆلیس ئاگاداربکرێته‌وه. پاش چه‌ند ڕۆژێ له‌وکاره و سه‌ریه‌شه‌ی بۆ درووست کردم، به‌هۆی ژنبراکه‌مه‌وه، واسیته‌یه‌کمان دۆزییه‌وه، که ئه‌م به‌هارناوه بوو، کارمه‌ندێکی ئه‌کتیڤ بوو
به‌چه‌ند کاتژمێرێک پێناسه‌که‌ی بۆ ده‌رهێنامه‌وه و هیچ له‌وانه‌یشی نه‌ویست. ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجم بوو، له‌هه‌موو ژوره‌کانی فه‌رمانگه‌که‌دا یه‌ک تا دوو وێنه‌ی مام جه‌لال هه‌بوو، ئه‌مه وێڕای ئه‌و چه‌ند دانه‌یه‌ی ناو هۆڵه‌که!
هه‌ر دوای وه‌رگرتنی مووچه له‌گه‌ره‌کی کاره‌باکه، چووم بۆ باره‌گای کۆمه‌ڵه‌ی ئێران باڵی برایمی عه‌لیزاده بۆ وه‌رگرتنی کاتی چاوپێکه‌وتن.
له‌هه‌مان گه‌ره‌ک چووم بۆ مه‌ڵبه‌ند، سه‌ره‌تا سه‌ردانی به‌ختیاری محه‌مه‌دی مه‌لا عێزه‌تم کرد له‌وی نه‌بوو، به‌هه‌لمزانی بۆ جاری دووه‌م سه‌ردانی ئاسۆی عه‌له ڕه‌شی نانه‌وا بۆ دوو مه‌به‌ست بکه‌م، یه‌کێکیان: هه‌وڵدان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێسک و پروسکی عه‌لی برام. ئه‌وه‌ی دی؛ بۆ تائێستا وه‌ک پێویست تیشکی ڕاگه‌یاندنی نه‌خراوه‌ته سه‌ر؟
خانوو داگیرکردن!
دووه‌م: نه‌دانه‌وه‌ی خانووی گوڵاڵه‌ی خوشکم که به‌هۆی جه‌نگی ناوخۆوه ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه و که‌سێکی پارتی پارێزگارانی تێدایه. ئه‌وپه‌یوه‌ندی به‌که‌سی به‌رپرسی ئه‌و کێشانه‌وه کرد تا سه‌ردانی بکه‌م. بۆ هێنانه‌وه‌ی عه‌لی براشم به‌نامه‌یه‌ک ڕووبه‌ڕووی به‌رپرسی ده‌زگای شه‌هیدان (شۆڕش ئیسماعیل)ی کردمه‌وه. نه‌یده‌زانی جه‌نابی چۆته ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
جێگیره‌که‌یم بینی، وتیان: ئێوه شوێنه‌که‌ی بدۆزنه‌وه، زیاد له توانای خۆمان هه‌وڵ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان ئه‌ده‌ین. هه‌ر له‌وێدا که‌سێکی لێ‌بوو خانه‌واده‌ی ئێمه‌ی ده‌ناسی و چووبووه پرسه‌ی دایکمه‌وه. له‌وه‌ده‌چوو ئاشنا و ڕۆشنای ماڵی شه‌هید حه‌سه‌ن خاوێی بێت، بۆیه بۆ هاوکاریکردن له‌گه‌ڵ خێزانه‌کانی دی‌دا، ژماره ته‌له‌فوونی خۆم پێدا، تا بیدات به کوڕه‌که‌ی ح. خاوێی. ئه‌وه بوو شه‌وه‌که‌ی زه‌نگی بۆ لێدام قسه‌مان له‌و باره‌یه‌وه زۆر کرد، تا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چی بکرێت؟
هه‌ر له‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا ئاسۆ پرسی؛ هیچت به‌ده‌ست هێناوه و بۆ کراوه؟ وتم: له‌نووسه‌رانه‌وه هه‌وڵی زه‌وییان بۆ داوم. ئه‌و وتی:شوقه بۆ تۆ باشه، به‌م نزیکانه دابه‌ش ده‌کرێت، گه‌ر بخوازی ئه‌وا ئێمه ده‌توانیین شتێکت بۆ بکه‌ین.
داره زه‌رده‌که‌ی قه‌ره‌داخ!
050730 دابووم به‌گوێی برای گه‌وره‌مدا؛ حه‌ز ده‌که‌م سه‌رێک له‌ده‌وروبه‌ری قه‌ره‌داخ بده‌ین. ئێواره که فێنکی کرد به‌ماشێنه‌که‌ی ئه‌و، به‌ره‌و شوێنی مه‌به‌ست چووین. به‌ناحییه‌ی قه‌ره‌داج و گوندی جافه‌ران تێپه‌ڕین له‌لای داره‌زه‌رده‌که‌وه هه‌ڵوێسته‌یه‌کمان کرد، وێنه‌مان له‌به‌ریدا گرت،
سه‌رکه‌وتین بۆ سه‌گرمه. له‌کۆتاییدا دنیا تاریک ببوو، له‌لۆفه‌کانی چیای گڵه‌زه‌رده بۆ ماوه‌یه‌ک لاماندا تا دره‌نگانێک ماینه‌وه. له‌گوندی جافه‌ران دیواربه‌ندی شه‌هیدانی گونده‌که سه‌رنجی ڕاکێشام، له‌نێو ئه‌واندا وێنه‌ی عه‌لی چه‌له‌بی براشم هه‌ڵواسرابوو، بۆیاخی دیواربه‌ندی و وێنه‌کان کاڵ ببوونه‌وه، نیشانه‌ی بێخزمه‌تی و فه‌رامۆشییان ده‌گه‌یاند!
050731 بۆ کاری هاوسه‌ره‌م زه‌نگم بۆ سه‌رۆکی شاره‌وانی حاکم قادر لێدا. وتی: کاتژمێر 12 وه‌ره بۆ لام. به‌ده‌چرکه پێش کاتی دیاریکراو له‌پرسگه ئاماده‌بووم، هه‌ر که‌گه‌یشتم، وتیان ده‌مژمێر یه‌ک و نیو دێته‌وه. قیروسیام لێکرد و بۆ خۆشم کارێکی ترم نه‌بوو بۆ ماوه‌ی یه‌ک کاتژمێر و چل‌وپێنج چرکه چاوه‌ڕوانم کرد، نه‌هاته‌وه! بۆیه ئه‌نوه‌ری شێر عه‌لی به‌رپرسی پرسگه و هاوڕێی مناڵیم کرد به‌شاهید و لێم‌دا ڕۆیشتم.
برایمی عه‌لیزاده
کاتژمێر 15:30 له‌باره‌گای ناوشاری کۆمه‌ڵه‌ی ئێران مه‌وعیدم هه‌بوو، بۆ چوون بۆ زرگوێز به‌مه‌به‌ستی بینینی سکرتێری کۆمه‌ڵه برایمی عه‌لیزاده.
له‌کاتی دیاریکراودا به‌هاوڕێیه‌تی کاک ڕه‌شیدی ..... دوایی بۆم ده‌رکه‌وت که ناوبراو له‌فینلاند داده‌نیشێت. وه‌ختی خۆی به‌ر له‌چه‌ند ساڵ یه‌کدووجار په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونیمان له‌گه‌ڵ یه‌کتردا کردووه. له‌ڕیگا له‌سه‌ر ڕه‌وشی ئێران گفتوگۆمان کرد. که گه‌یشتینه شوێنی دیاریکراو، زۆر به‌گه‌رمی له‌گه‌ڵ کوڕێکی گه‌نجدا پێشوازی گه‌رمیان لێکردم. به‌به‌رپرسی نووسینگه‌ی سله‌یمانی وتبوو ئه‌و (ع.شوان) میوان نییه، خاوه‌ن ماڵه.
ئیتر چووینه ژووره‌وه که زیاتر وه‌ک حه‌شارگایه‌کی قایم وابوو، دیاره له‌هه‌مان شوێندا چه‌ند جاری دی و به‌ر له هه‌شت ساڵ زیاتر له‌گه‌ڵ ئه‌م و زۆر له‌براده‌رانی سه‌رکردایه‌تی دی کۆمه‌ڵه دانیشتووم و به‌یه‌کگه‌یشتووین.
له‌باره‌ی ڕه‌وشی کوردستانی و ئێرانه‌وه بۆ ماوه‌یه‌کی باش قسه‌مان کرد، له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا و ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی، هاوکاری نێوان هیزه‌کانی کوردستان ئه‌و ناره‌زایه‌تییانه‌ی ئه‌و کات له‌شاره‌کانی کوردستان له‌جه‌ره‌یاندا بوو. موفاجه‌ئه‌یه‌ی هه‌ڵنه‌بژاردندنه‌وه‌ی ره‌فسنجانی.
ئاماژه‌دان به‌ڕاگه‌یاندی کوردستانی باشوور له‌سه‌ر ڕه‌وشی ناو کوردستانی ئه‌ودیوو به‌تایبه‌تی و ئێران به‌گشتی.
له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی لێکترازاندنی دووباره‌ی کۆمه‌ڵه نیگه‌رانیم ده‌ربڕی و هیوام خواست جارێکی دی لێکهه‌ڵپێکرێنه‌وه. بۆ به‌راورد، نموونه‌ی گه‌شی یه‌کگرتنه‌وه‌ی حیزبی دیموکراتیم هێنایه‌وه یاد. ئه‌و پارچه‌پارچه‌بوونانه‌ی جه‌سته‌ی بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ وای کردووه کاریگه‌ریان که‌متر و که‌متربێته‌وه.
زۆر له‌یادگاری کۆنمان هێنایه‌وه یاد، هاوکاری کۆمه‌ڵه بۆ بزووتنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی و ڕێکخراوی بێکاران. دانیشتنه‌که زیاتر له‌دوو ده‌مژمێر خایاند، به‌وێنه‌گرتن کۆتایی هات.
که هێنامیانه‌وه بۆ بینیی ئاسۆ ڕه‌حیم چووم بۆ مه‌ڵبه‌ندی (ینک)، تا بزانم بۆ کێشه‌ی خانووی خوشکی بچووکم چی‌یان پێده‌کرێت. سه‌رئه‌نجام هه‌نگاوێک چووه پێشه‌وه، بۆ کارئاسانی زه‌نگی بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گه‌ره‌کی زه‌رگه‌ته لێدا.
تۆفیق عه‌لی گۆرانیبێژ
050801 چووم بۆ شوێنی دیاریکراو، به‌رێوه‌به‌ری ئاسایش تۆفیق عه‌لی کۆنه گۆرانیبێژ ده‌رچوو. زیاتر کێشه‌که‌م بۆ باس کرد. ده‌ستبه‌جێ دۆسێیه‌که‌یان هێنا، بۆم ده‌رکه‌وت که خاوه‌ن کێشه‌که خه‌مساردبووه! په‌یمانیدا له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا چاره‌سه‌ری ده‌کات، ته‌نانه‌ت گه‌ر پێویستی کرد توندوتیژی له‌دژی ئه‌و کابرایه به‌کارده‌هێنێت. سه‌یری لێهات که‌تا ئێستا ده‌رنه‌چووه.
فاروقی مه‌لامسته‌فا
بۆ بیبینی براگه‌وره سه‌رێکم له‌سه‌رشه‌قامدا، حه‌قی مه‌سره‌فی سه‌ردانی قه‌ره‌داخم دایه‌وه. دواتر سه‌ردانی فاروقی مه‌لامسته‌فا کرد. باس له‌پرۆژه‌کان و پێشخستنی شار کرا و چه‌ند یادگاری کۆنمان وه‌بیرهێنایه‌وه. دواتر به‌وێنه‌گرتن کۆتایی هات.
ئه‌وه‌ی دابه‌گوێمدا که به‌ته‌مایه ته‌له‌فیزیۆنێکی ئاسمانی و زانکۆیه‌ک دابمه‌زرێنێت. باسی له‌پێشکه‌وتنی خزمه‌تگوزاری ته‌له‌فوونی کرد، هێڵه ئه‌ورووپییه‌کان لێره کارده‌کات. دواتر بۆ ڕاستی قسه‌کانی هێڵه‌که‌ی فینلاندم تاقیکرده‌وه، ڕاست ده‌رچوو، دوو په‌یامم بۆ کوڕی گه‌وره و ناوه‌نجی
نارد. ئه‌وه‌ی به‌لامه‌وه سه‌یر بوو، له‌باسکردنی کۆمه‌ڵه‌ی ئێران و کێشه‌ی لێکترازاندنیان. ئه‌و هه‌ردوولایانی به‌دڵ بوو، به‌ڵام نه‌یشارده‌وه که‌مێک زیاتر باڵی ئیبراهیمی عه‌لیزاده‌ی پێ په‌سه‌ندتر بوو!
ئه‌حمه‌د محه‌مه‌دی ئابلاخی نوسه‌رم له‌هه‌مان شوێن وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ری ..... کاری ده‌کرد، بینی. بۆ ماوه‌یه‌ک له‌باره‌ی ئه‌ده‌ب و سیاسه‌ته‌وه وتووێژمان کرد.
لووتژه‌ندنه کاری تایبه‌ت!
050802 به‌یانییه‌که‌ی بووه به‌ده‌نگه‌ده‌نگ له‌گه‌ڵ هاوسه‌رم. ئه‌سڵی ناکۆکییه‌که له‌سه‌ر ئه‌وه بوو ماوه‌یه‌که که‌سوکاری به‌ناڕاسته‌خۆ ده‌یانویست لووت بژه‌ننه ناو خێزانه‌که‌مان، ئه‌مه ڕێک وه‌ک ئه‌و کاره‌ی نابه‌جێیه‌ی هاوسه‌رم وایه بوو که خه‌ریکی لووت بژه‌نێته نێو کێشه‌کانی فڵان و فیسار خوشکی! هه‌روه‌ها گوایه کاری خه‌ڵکی ده‌که‌م و هی خۆمان ناکه‌م، خه‌ڵکه‌که‌یش خوشکمه و کاره‌که‌یش کێشه‌ی خانووه‌که‌یه‌تی!
له‌گه‌ڵ کوڕیبچووکه‌یشمدا دڵیه‌شانه‌که له‌سه‌ر ئه‌وه بوو؛ ئاماده نه‌بووم ڕۆژێ له‌وه‌به‌ر داخوازی به‌جێبهێنم، دێڕێکی زۆر ناخۆشی دا به‌ڕوومدا! به‌هه‌ر حاڵ بۆ ئاوکردن به‌ئاگردا و جێبه‌جێکردنی کاره‌که‌ی ئه‌ویش خۆ خانه‌نشینکردنه له‌شاره‌وانی، زه‌نگم بۆ حاکم قادر لێدا و گله‌یم له‌بێوه‌عدییه‌که‌ی کرد، کاتێکم بۆ لێوه‌رگرت.
گه‌نده‌ڵی!
له‌گه‌ڵ ئاوه‌ڵزاوامدا چومه فه‌رمانگه‌ی کاتب عه‌دل بۆ کردنه‌وه‌ی وه‌کاله‌تێک بۆ وه‌رگرتنی مووچه‌ی خانه‌نشینی، باش بوو ئه‌و که‌سێکی ده‌ناسی له‌وێ به‌هۆی نه‌مانی ده‌وامی ئێوارانه‌وه زۆر قه‌ڵه‌باڵغ بوو . کابرای ناسیاو بردمیه ژووره‌وه، به‌ئاسانی کاره‌که جێبه‌جێ بوو.
030803 به‌یانییه‌که‌ی چووم بۆ لای حاکم قادر چاوه‌ڕوانم کرد تا هات، به‌سکرتێره‌که‌یم وت: بڵێ فڵان هاتووه، یه‌کسه‌ر چومه ژووره‌وه. گله‌ییم له بێوه‌عدییه‌که‌ی کرد. ئه‌ویش وه‌ڵامیدامه‌وه که کاری سه‌رۆکوه‌زیرانی هه‌بووه، وتم: ئاخر تۆ سه‌رۆکی شاری چۆن ده‌بیت کاته‌کانت رێنه‌خستبێت!
بۆ هاندانی وتم: سه‌رۆکه‌کانی ئێستای ئێران و تورکیا، بۆیه گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و پله‌یه، سه‌رۆک شاره‌وانییه‌کی باش و مه‌زبووت و خزمه‌تگوزار بوون.
له‌وێ هاوڕێی گه‌ره‌ک و منداڵی و قوتابییه‌تی ئومێدی سه‌عید گه‌وهه‌ر ناسراو به‌ئومێده‌ڕه‌شم بینی. خۆی له‌ئه‌ڵمان داده‌نیشێت، هاتۆته‌وه وه‌ک سه‌رۆکی شاره‌وانییه‌کان کار ده‌کات.
وه‌رگرتنی زه‌وی به‌جومله!
دوای ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته‌که‌م تێگه‌یاند بێچه‌ندوچوون په‌سه‌ندی کرد. وتی وه‌ره له‌گه‌ڵمدا بۆ بینیی خه‌ڵکی که هاتوون بۆ چاوپێکه‌وتن. چووینه ژووری سکرتێره‌که‌ی که خه‌ڵکی له‌وێ چاوه‌ڕوانیان ده‌کرد.
یه‌که یه‌که خه‌ڵکه‌که‌ی ڕایی ده‌کرد، پیاوێکی به‌ته‌مه‌ن گله‌یی ئه‌وه‌ی کرد که که‌سێک دوو پارچه زه‌وی وه‌رگرتووه! له‌وه‌ڵامدا وتی: ناوی سیانی ئه‌و که‌سه‌م بۆ بهێنه، مه‌منوون ده‌بم.
ژنێکی به‌ته‌مه‌ن له‌وه‌ده‌چوو هه‌وڕامی بێت، وه‌ک هه‌قخوراوێک، ئه‌وه‌ی ده‌ربری؛ زه‌وی دراوه به‌زیندانی سیاسی پیاوی ڕژیم بووه. که‌چی ئه‌وان وه‌ریان نه‌گرتووه؟ حاکم وتی: ماده‌م وایه کارت له‌لای ڕێخکراوی زیندانییه سیاسییه‌کانه. به‌ڵام ژنه‌که زۆر چیڕه درێژ بوو، وازی نه‌هێنا تاحاکمی ناچارکرد، نامه‌ی پشتیوانی بداتێ و یارمه‌تی دارایشی بۆ نووسی.
شاره‌وانی ئاڵا ده‌کڕێت!
بۆ یادگار وێنه‌م له‌گه‌ڵ ئومێده ڕه‌ش و حاکمدا گرت. دییقه‌تمدا له‌پشت سه‌رییه‌وه وێنه‌یه‌کی گه‌وره‌ی مام جالالی هه‌ڵواسیوه، له‌خوار ئه‌وه‌وه له‌سه‌ر بنکه‌یه‌ک له‌نێو مه‌عره‌زه‌که‌یدا ئاڵایه‌کی بچووکی کوردستانیش هه‌یه.
به‌زه‌مه‌وه، وتم: له‌ئێوه کوردترین، له‌زووربه‌ی ماڵانی کوردی ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا، به‌لایه‌نی که‌مه‌وه ئاڵایه‌ک هه‌یه. سه‌رۆکی شاره‌وانی چۆن ئاڵا دانانێت؟! زانی قسه‌که‌م له‌شوێنی خۆیدایه به‌وێنه‌گره‌که‌ی، وت: ئاڵایه‌کی گه‌وره‌م بۆ بکڕه.
له‌ئاستی فه‌رمیدا گرنگی به‌ئاڵای کوردستان نادرێت، له‌ئاستی میللی‌دا وێران تره، سه‌ردانی زیاتر له‌چل ماڵ و خێزانم کردووه، ته‌نها له‌دوانییاندا ئاڵام بینیوه. له‌لای چه‌ند خێزانێک بۆ زه‌مکردن به‌سه‌ریاندا ئاماده‌ی کڕینی ئاڵام بۆ پێشنیار کردوون، قبووڵیان نه‌بوو، به‌پێویستیان نه‌ده‌زانی!
گۆڕستانی عه‌ره‌بییه یان....؟
دوای ئه‌وه‌ی له‌لای ئه‌حه‌ی گوڵه‌ی جگه‌رچی نانێکمان خوارد. به‌هاوڕێیه‌تی ڕه‌فیق ئیسماعیل حه‌که‌می تۆپیپێی ئاوه‌ڵزاوام به‌مه‌بستی پاره‌دان به‌کابرای گۆڕچاکه‌ر(قه‌برهه‌ڵبه‌ست) چووین بۆ سه‌رقه‌برانی سه‌یوان گردی ناوه‌ڕاست، دایکم له‌وێ نێژراوه. به‌ر له‌چه‌ند ڕۆژ له‌سه‌رداوای خۆم چه‌ند گۆڕانێکی کردبوو. ئه‌و کاره‌یش له‌وه‌وه هات؛ گه‌ر که‌سێکی بێگانه سه‌ردانی گۆرستانه‌کانی کوردستان بکات، به‌هۆی ئه‌و نووسینانه‌وه‌ی له‌سه‌ر گۆڕه‌کان نووسراوه، وا ده‌زانێت له‌وڵاتێکی عه‌ره‌بی دایه! هه‌ست به‌جیاوازییه‌که‌ی ئه‌وتۆ ناکات! به‌ڕێنووسی عه‌ره‌بی هه‌رچوارلای گڵکۆکان به‌ئایه‌تی قورئانی نوسراوه! وێڕای بۆیه‌کردنه‌وه‌ی، دێره عه‌ره‌بییه‌کانم پێکردن به‌کوردی.
منداڵی گم بوو!
ئه‌وه‌ی نه‌م بینی مناڵ بوو! لێم ببوورن ئه‌و ده‌ربڕینه نالۆجیکی و نائینسافی نییه. به‌ڵکوو ڕاستییه. ئه‌زانن چۆن؟ له‌ژماره‌ی زیاتر 15 خانه‌واده که هه‌ر یه‌که‌یان به‌لایه‌نی که‌مه‌وه 2 مناڵیان هه‌بوو. یه‌ک مناڵم نه‌بینی له‌ته‌مه‌نی 4 ساڵییه‌وه تا 15 ساڵی، مناڵانه هه‌ڵسووکه‌وت بکات و مناڵانه بپه‌یڤێت و ...هتد. ئای که کاره‌ساته هه‌ر هه‌موو گه‌وره بوون و پیر بوون! کۆمیدیا له‌وه‌دا بوو، چه‌ند له‌گه‌وره‌کان شانازیان به‌و نامۆبوونه‌ی خودی مناڵه‌کانیانه‌وه ده‌کرد، له‌نێو کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه‌کاندا باسیان ده‌کرد!
وێڵی که
له کۆڕی شیعرخویندنه‌وه‌ی ئه‌حمه‌دی مه‌لادا، ڕۆژنامه‌نووسی هه‌فته‌نامه‌ی ڕێبازی ئازادیم بینی. به‌ر له‌چه‌ند ڕۆژ له‌چایخانه‌ی شه‌عب به‌سه‌رنووسه‌ره‌که‌ی گه‌یشتم، داوای چاوپێکه‌وتنی لێکردم. دوای وێنه‌گرتن، کاتێکمان دانا بۆ جێبه‌جێکردنی کاره‌که.
هه‌ر چایخانه‌ی شه‌عب بوو، محه‌مه‌د نوری تۆفیقی ڕۆژنامه‌ی کوردستانی نوێم بینی. ئه‌وه‌ی پێڕاگه‌یاندم که بچم سه‌ردانی ڕۆژنامه‌که‌یان بکه‌م تا له‌وێ چاوپێکه‌وتنێکم له‌گه‌ڵدا بکه‌ن. چه‌ند ناشیرینه! له‌هه‌موو ده‌ستڕۆیشتووترن، دنیایه‌ک ڕۆژنامه‌نووسیان له‌لایه، که‌چی ده‌بێت ئێمه بچین بۆ لایان، نه‌ک ئه‌وان بێن بۆ لای ئێمه، هه‌ر بۆیه ئیهمالم کردن و نه‌چووم.
050804 بۆ ڕاییکردنی کاره‌که‌ی هاوسه‌رم سه‌ردانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانیم کرد. له‌وێ نی‌نا ڕه‌حمانی (شێخ عه‌بدول)ی نوسه‌ر و هاوکاری گۆڤاری ئه‌ده‌بی کرێکاریم وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌رێکی ده‌ستڕۆیشتوو بینی. کاره‌که‌یان په‌سه‌ند نه‌کرد. حاکم قادر، دوای ڕاوێژ دامه‌زراندنه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی په‌سه‌ند کرد. به‌ڵام به‌بیانووی ئه‌وه‌ی میلاک نییه، به‌رپرسی زاتییه که به‌ئایین کریستیانه، ڕازی نه‌بوو، ئه‌مری سه‌رۆکی جێبه‌جێ بکات! هاوڕێ کۆنه‌کانی هاوسه‌رم، چرپاندبوویان؛ دیارییه‌کی بۆ به‌ره ماڵه‌وه، جێبه‌جێی ده‌کات!
ئه‌منه سووره‌که
مه‌به‌ستی بینینی پێشانگای شێوه‌کار سه‌ردانی بینایه‌ی ئه‌منه‌سووره‌که‌مان کرد، پێشانگاکه ته‌واو ببوو وتمان مادام هاتووین بۆ نه‌چینه ناوه‌وه تا بزانیین چی تێدایه. بۆ ڕێبه‌دێی کارمه‌ندێکی گه‌نج پێشمان که‌وت ؛ یادگاری 182000 ئه‌نفالکراو 5000گوندی وێران‌کراو جوان و جێی سه‌رنج بوو. که ده‌چیته ناوه‌و شوێنه‌که تاریکه دیواره‌کانی به پارچه ئاوێنه ورد نه‌خشێنراوه، ئاسمانه‌که‌ی به گڵۆپی وردی ڕه‌نگ زه‌رد ڕازاێنراوه‌ته‌وه.
شوێنیکیش بۆ وێنه‌ی فۆتۆگرافی سه‌رده‌مه جیاوازه‌کان ته‌رخان کرابوو. له‌وێنه‌کاندا ده‌گه‌ڕام به‌دوای ناسینه‌وه‌ی ته‌رمی عه‌لی برامدا که وه‌ختی خۆی له‌عه‌ره‌بانه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ پۆلێ پێشمه‌رگه دی شه‌هید بوون، مه‌یته‌که‌یمان تا ئێستا ده‌ستنه‌که‌وتۆته‌وه. ئه‌و وێنانه به‌شێکی له‌ناو فه‌رمناگه‌ی ئه‌منه‌سووره‌که‌دا له‌ڕاپه‌ڕین ده‌ست که‌وتۆته‌وه.
ئه‌و شوێنانه‌شمان بینی که خه‌ڵکیان تیا زیندانی کردووه بوو؛ زیندانی تاک و کۆ، ئامرازه‌کانی ته‌عزیب و هه‌ڵواسین، کاره‌بالێدان. تووشی حاله‌تێکی ده‌روونی خراپ و ترسناک بووم، تا ماوه‌یه‌ک که هاتیشینه ده‌ره‌وه به‌رینه‌دام.
یادگاری منداڵی
050805 چووم بۆ گه‌ره‌کی جووله‌کان وێنه‌گرتنی ئه‌و بینایه‌ی که له‌سه‌ره‌تای حه‌فتاکانی چه‌رخی ڕابردوودا قۆناغی ناوه‌ندیم تییادا خوێندومه ئه‌ویش ناوه‌ندی کۆماری یان جمهورییه.
له‌وێوه سه‌رکه‌وتم بۆ گه‌ره‌کی خانووه بێتاپۆکانی مه‌لا که‌مالی پارێزه‌ر. وێنه‌ی ئه‌و خانووه‌م گرت که میردمناڵیم تیا گوزه‌راندوه یان ئه‌و نانه‌واخانه‌یه‌ی کاری شه‌لاعیم تیا کردووه، خاوه‌نه‌که‌ی به‌عه‌به کوپه به‌نێوبانگ بوو، شه‌ریکێکی هه‌بوو به‌ناوی عه‌له ڕه‌شه‌وه باوکی ئاسۆی ئێستای لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی یه‌کێتییه.
ئه‌و چایخانه‌یه‌ی له‌ناوه‌ڕاستی و کۆتایی شه‌سته‌کاندا له‌سه‌رشه‌قامی کۆن هه‌مان بوو. هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا بوو بۆ یه‌که‌مجار له‌ماڵێکدا سه‌یری ته‌له‌فیزیۆنم کرد که تازه هاتبووه سله‌یمانییه‌وه. ئه‌و ماڵه‌ی که ته‌له‌فیزیۆنیان هه‌بوو کوڕێکیان هه‌بوو هاوڕێم بوو ناوی ئازاد .... بوو. ئێستا مامۆستای مۆسیقایه و چه‌ند جار دانیشتین و پێکه‌وه‌وه زۆر له‌بیره‌وه‌رییه‌کانی مناڵیمان ده‌مه‌زه‌رد کرده‌وه.
ئه‌و شوێنه‌ی باوکم دووکانی تێیدا هه‌بوو. له‌سه‌ره‌تای ڕاسته‌بازاره‌که‌وه ئێستا ناسراوه به(نه‌ورۆز)، ئه‌م بازاره ده‌روازه‌که‌ی له‌به‌ری خواره‌وه جاده‌ی چوارباخه. رێک به‌رانبه‌ر به ئاشه‌که‌ی (.....)، له‌ده‌ستی ڕاسته‌وه فولکه‌ی خانه‌قا، له‌ده‌ستی چه‌په‌وه سه‌ره‌تای جاده‌ی سه‌رشه‌قام و نه‌قلیاتی قه‌ره‌داخه. بۆ سه‌ره‌وه درێژ ده‌بێته‌وه، له‌حه‌وزه‌وشکه‌که کۆتایی ده‌هات. ئێستایش هه‌روایه.
فه‌رهاد فه‌ره‌ج **
وه‌ک وه‌فایه‌ک سه‌ردانی ماڵی باوکی هاوڕێی جوانه‌مه‌رگ (فه‌رهاد فه‌ره‌ج) کرد، به‌داخه‌وه دایکیم نه‌بینی، چووبووه بازاڕ. زۆر چاوه‌ڕوانم کرد نه‌هاته‌وه. به‌یانی زوو له‌سه‌ر قه‌برانی دایکم ده‌هاتمه‌وه، ئه‌وم بینی. ئێستا داخی ئه‌وه‌م لێدێت هه‌ر ئه‌وکات نه‌مکرد ڕایبوه‌ستێنم قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بکه‌م. وامده‌زانی له‌ماڵ ده‌بێ و ده‌یبیم . بۆ ماوه‌ی 45 خوله‌ک له‌لای باوکی دانیشتم، ئه‌و هه‌ر نه‌هاته‌وه.
باوکی فه‌رهاد گریا چه‌ند جار گریا، گریانه‌کانی له‌وه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد، باسی یادگاره‌کانی ئه‌وی بۆ کردم. ئه‌و وتی: به‌ر له کوشتنی مه‌عره‌زێکی ته‌خته‌ی کڕێ بوو زۆر دڵی پێخۆش بوو، به‌ڵام سوودی لێ نه‌بینی. ئێواره‌یه‌ی ڕووداوه‌که له‌ماڵی باوکی ببوو، پاره‌ی پێنه‌بووه، له‌گه‌ڵ وه‌ستایه‌کی بیناسازی ڕێککه‌وتووه بۆ به‌یانی له‌گه‌ڵیدا بچێت بۆ کار و کرێکاری.
بڕیار بووه هه‌ر ئه‌و ئێواره‌یه وه‌ڵامی بداته‌وه، کاتێ له‌ناوماڵومنداڵی بووه، منداڵی دراوسێکه‌یان هاتووه وتوویه‌تی: که‌سێک له‌ده‌ره‌وه بانگت ده‌کات. ئه‌و وایزانیوه وه‌ستاکه‌یه، بۆیه زۆر سادانه، بێ ترس و بێ چه‌ک به‌دڵخۆشییه‌وه به‌ره‌وپیری بکوژه‌کانی چووه. ئه‌وانیش زۆر نامه‌ردانه به‌ده‌مانچه‌ی بێده‌نگ سێ فیشه‌کیان ناوه به ده‌موچاو و دانه‌یه‌ک بۆ گورچیله‌ی.
دواتر خێرا فریا نه‌که‌وتوون بگه‌یه‌نرێته خه‌سته‌خانه، ئه‌وه‌یش بۆته هۆی خوێن له‌به‌رڕۆیشتنی زۆر و مردنی له‌خه‌سته‌خانه. له‌سه‌ره‌مه‌رگدا به‌برایه‌که‌ی (برایم) وتووه: ئاگات له‌مناڵه‌کانم بێت.
باوکی وتی: زۆرم پێووت کوڕم واز بێنه، وه‌ره‌وه بۆ گه‌ره‌کی خۆمان (قه‌ره‌جاوا - خه‌باتی ئێستا)، به‌قسه‌ی نه‌کردم و هه‌ر نه‌هات، تا له‌کۆتاییدا به‌یه‌کجاری و به‌مردوویی بۆ هه‌تاهه‌تا هاته‌وه.
به‌شێ له‌خه‌تاکه‌ی دایه پاڵ هاوسه‌ره‌که‌ی فه‌رهاد؛ کاتێ له‌تورکیا بوو، هێنده جوابی بۆ نارد: وه‌ره‌وه وه‌ره‌وه ... گه‌ر نه‌هاتایه‌وه بۆ وای لێبه‌سه‌ر ده‌هات؟ ئه‌و دڵی خۆش بوو کاتی باسی ئه‌وه‌ی کرد؛ ئه‌و سێ که‌سه‌ی ئه‌ویان کوشتوه، کوژراونه‌ته‌وه. که‌سێکی ناوزڕاو دڕ و تیرۆریستی سه‌ر به‌گروپی (مه‌لاکرێکار) به‌ناوی (نامۆ)وه که خزمی نزیکی (حاکم قادر)ی سه‌رۆکی شاره‌وانییه، له‌پاش چه‌ند ساڵ، له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌کدا له‌یه‌کێ له‌گه‌ره‌که‌کانی شاری سله‌یمانی، له‌ڕێکه‌وتی 030827 به‌ده‌ستی هێزه‌کانی ئاسایش ده‌کوژرێنه‌وه. ئه‌وڕووداوه‌یش ئه‌وه‌بوو که (حه‌مه حسین که‌ریم)ی جێگری به‌رێوه‌به‌ری ئاسایش تیاکوژرا.
گڵکۆی سوور
باوکی وتی: ئه‌و ڕووداوه ڕوویدا، زۆر خه‌ڵک زه‌نگیان بۆمان لێدا مژدانه‌ی ئه‌وه‌یان پێداین، که شووکر بکوژی کوڕه‌که‌ت کوژرانه‌وه.
دواتر ویستم له‌گردی (سه‌یوان) سه‌ردانی گۆره‌که‌ی بکه‌م، زۆر بۆی گه‌ڕام نه‌مدۆزییه‌وه، خه‌تا له‌خۆمه‌وه بوو باش نه‌چوومه بنج و بناوانی و به‌ووردی لێم نه‌پرسی له‌کام گردی سه‌یوانه، وتی: به ڕه‌نگی سووریدا ده‌یدۆزیته‌وه. زۆر گۆری سوورم سه‌یرکرد هیچیان ئه‌و ده‌رنه‌چوون .
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر، برا بچووکه‌یم بینی، ئه‌ویش ئه‌وه‌ی پێووتم: بکوژانی فه‌رهادی برام کوژراونه‌ته‌وه و به‌هه‌قی خۆیان گه‌یشتن.
ڕۆژی 050709 به‌هۆی براده‌رێکه‌وه ژنه‌که‌ی فه‌رهادم بینی، له‌سوویده‌وه بۆ سه‌ردان هاتبوونه‌وه. له‌و پێکگه‌یشتنه خێزانییه‌دا بۆ برین نه‌کولانه‌وه‌ی خۆی و مناڵه‌کانی هیچ جۆره پرسیارێکیم له‌باره‌ی فه‌رهاده‌وه لێی نه‌کرد.
خۆپیشاندان، ته‌قه‌ی ئاسمانی!
050807 ئێواره‌که‌ی سه‌ردانێکی وه‌ستا حه‌سه‌نم له‌ئاسایش کرد، خۆشحاڵی به‌هاتنه‌وه‌م ده‌ربری، تێبینم کرد ئاڵای کوردستانی دانه‌ناوه، هانی ئه‌وه‌مدا، دانه‌یه‌کی گه‌وره له‌لای خۆیه‌وه دابنێت. هه‌واڵی چاره‌نووسی ئه‌و که‌سانه‌م لێپرسی وه‌ختی خۆی (1996)به‌نیاز بوون من و یه‌کدووکه‌سی سه‌ر به‌کۆمۆنیستی کرێکاری تیڕۆر بکه‌ن. دواتر گیران و دران به‌دادگا و حوکمدران. چی ده‌که‌ن چی ناکه‌ن و له‌کوێن؟ نه‌یده‌زانی.
له‌باره‌ی تیرۆرکردنی فه‌رهاد فه‌ره‌جه‌وه پرسیارم کرد. ئه‌و قسانه‌ی باوکی فه‌رهادی پشت ڕاستکرده‌وه، نامۆ ناوێک له‌گه‌ڵ دووکه‌سی تردا، که بکوژی فه‌رهاد بوون،کوژران. نامۆیان به‌ده‌ستی گرتووه و کوشتووه. باسی یه‌کێکیانی کرد، له‌کاتی ته‌قه و گه‌مارۆدانیاندا خه‌ریکی نوێژ بووه.
شاره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ماوه‌یه‌ک بوو خۆپیشاندانی به‌خۆیه‌وه ده‌دی. کوردانی ڕۆژهه‌ڵات بۆ پشتیوانی له‌و بزووتنه‌وه خۆپیشاندانێکیان ساز کرد. پیاوانی ئاسایش و پۆلیس ڕێیان لێگرتن و بۆ بڵاوه‌پێکردنیان ته‌قه‌یان به‌سه‌ریاند کرد. ئه‌و باسه‌م هێنایه ئاراوه، ئه‌و هه‌روه‌ها تۆفیق عه‌لی کۆنه گۆرانیبێژیش به‌بیانووی ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی یاساییان نه‌بووه، چه‌ند که‌سێکیان بۆمبی ده‌ستیان پێبووه، بۆیه ڕێیان لێگیراوه.
چاوپێکه‌وتنی ڕۆژنامه‌یی
050806 له‌به‌رده‌م ئوتێل ئاشتیدا بووم، ده‌چووم بۆ سازدانی چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ یوسف خه‌لیلی ڕۆژنامه‌نووس له‌هه‌فته‌نامه‌ی ڕێبازی ئازادی.(ئه‌و چاوپێکه‌وتنه له ژماره 53ی ئه‌ده‌ب و هونه‌ری هه‌فته‌نامه‌ی ڕیبازی ئازادی ڕۆژی 05.12.27 دا بڵاوکرایه‌وه ده‌قی چاوپێکه‌وتن) ته‌قه‌ی ئاسمانیم بیست، ئه‌و کات نه‌مزانی ئه‌و ته‌قانه به‌سه‌ر خۆپیشانده‌راندا ده‌کرێت. له‌گه‌ڵ تۆفیق عه‌لی و وه‌ستا حه‌سه‌ن و ته‌نانه‌ت ڕۆژنامه‌نووسێکی براده‌ر له‌ڕۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ و ستران عه‌بدوڵایشدا پێشنیاری پێکهێنانی گروپی ئه‌نتی خۆپیشاندانم بۆ کردن، ئه‌وه‌ی له‌م ماوه‌کورته‌دا ڕوویانداوه دوو جار پۆلیسی چه‌کدار په‌نایان بۆ ته‌قه‌کردن بردووه، دیاره‌ده‌یه‌کی زۆر ناشارستانییه.
پۆلیسی ئه‌نتی مزاهه‌ره
ئێستا بیانوی که‌می دارایی نه‌ماوه. هه‌روه‌ها زوومی کامێرای ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه ئاماده و له‌بۆسه‌دان. ئه‌و وتی: به‌ته‌مای پێکهێنانی گروپێکی له‌و جۆره‌ین، به‌ڵام به‌هۆی ره‌بتبوونمان به‌به‌غداده‌وه، کارێکی وا، باش ناچێته پێشه‌وه، نا‌توانیین وه‌ک حکومه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ کار بکه‌ین! فشاری ئێرانمان زۆر له‌سه‌ره، ئه‌مه‌ریکییه‌کان پێیان وتین؛ له‌سه‌ر سنووری ئه‌م ده‌ڤه‌ری زیاتر له 80 تیرۆریستیان مۆڵ داوه، تا بۆ کاری تێکده‌رانه بیانکه‌ن به‌م دیودا! له‌نێو خه‌ڵکیشدا ده‌نگۆیه‌ک هه‌بوو؛ گوایه ئه‌و ته‌قه‌کردنه جۆرێک بووه له‌چاوبه‌ست و ته‌کتیک.
ئاڵای کوردستان یاساغه!
050810 له‌سنووری کوردستان تورکیا، جه‌ندرمه یه‌که یه‌که جانتاکانیان پێکردینه‌وه. له‌یه‌کێکیاندا دوو ئاڵای کوردستانیان به‌دی کرد، ده‌ستی دایه و بردی، وشک بووم، موفاجه‌ئه بوو، باش بوو بێ‌سزا ڕزگارمان بوو، هه‌رئه‌وه‌نده‌ی وت: ئه‌وه چییه؟ نازانن یاساغه؟ شه‌و له‌نێو شتومه‌که‌کاندا زۆری
بۆ گه‌ڕام، نه‌مدۆزییه‌وه. تومه‌س خانمی هاوسه‌رم و خوشکه‌کانی له‌ڕێککردنی شته‌کاندا، ده‌سکارییان کردووه، ناشیانه له‌به‌رچاو دایانناوه. باری ده‌روونیم وا تێکچوو تا نه‌گه‌یشتینه سلۆپی، نه‌هاتمه‌وه سه‌رخۆ و هێور نه‌بوومه‌وه.
هه‌ر له‌م بازگه نه‌عله‌تییه ته‌مووزی 1996 چه‌ند ڤیدیۆ کاسێتی کار و چالاکییه‌کانیان لێگرتم، که وه‌ک به‌ڵگه و دیکۆمێنت پێم بوو، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕێکخراوی (ی‌و ئێن ئێچ سی ئار) بڕوام پێبکه‌ن. وێڕای ئه‌و ڕووتکردنه‌وه‌یه، توانیم مافی په‌ناهه‌نده‌یی بسێنم. هه‌ر له‌و په‌ڕینه‌وه‌یه‌دا، له‌ده‌ڤه‌ری بادینان شارۆچکه‌ی زاخۆ له‌ترسی بازگه‌ی (پارتی) خانمی هاوسه‌رم، بێ‌پرس بابه‌تێکی چه‌ند ڵاپه‌ره‌یی فه‌وتاندبوو، له‌سه‌ر ڕووداوی 31ی ئاب نووسیبووم.
--------
ئه‌وه دوو نموونه‌یه که هێنده‌ی ئاگام لێبێت و ئه‌وه‌ی له‌ڕوونکردنه‌وه‌که‌دا ئاماژه‌ی پێکراوه قسه‌وباسی به‌دوای خۆیداهێناوه.
خاڵی یه‌که‌م(*) که‌سی ناوهێنراو له‌مایلێکدا ناڕه‌زایه‌تی بۆ ناردووم (ده‌قی نامه‌که)و دواتر به‌میسنگه‌ر قسه‌مان کرد. وه‌ڵامم بۆ ئه‌و نامه‌یه به‌م جۆره بوو: ( وه‌ڵام و پرسیار؟
ئه‌م به‌یانییه بۆ من ناخۆش بوو، یه‌کێ له‌مایله‌کانم کرده‌وه، نامه‌یه‌کی دۆست و هاوڕێیه‌کی ئازیزم بۆ هاتبوو. مێژویه‌کی دورودرێژ به‌خۆشی و ناخۆشییه‌کانیه‌وه پێکمانه‌وه ده‌به‌ستێت.
له‌ئێستادا واهه‌ست ئه‌که‌م به‌جیاوازی بیروباوه‌ڕمانه‌وه له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌رگیز دڵمان له‌یه‌ک نه‌یه‌شابێت.
به‌ڵام مه‌خابن به‌هۆی په‌ره‌گرافیکه‌وه که له‌گه‌شتنامه‌یه‌کدا به‌م شێوه‌یه (...ئه‌ویش وتی: به‌هۆی نووسه‌رانه‌وه ده‌توانین پارچه‌یه‌ک زه‌ویت بۆ دابینبکه‌ین، به‌مه‌رجی هاتنه‌وه، وه‌ک سه‌ردار فه‌تاح نا، که‌وه‌ریگرت ڕۆیشته‌وه!.... )نووسیوومه، بێمه‌به‌ست ڕووی ئه‌وی گرتۆته‌وه، زۆر نیگه‌ران و قه‌لس بووه.
قسه‌قسه ده‌هێنێت، ئایا به‌ڕێزی ئه‌و کاره‌ی نه‌کردووه؟ تا چه‌ند ئه‌و ده‌ربڕینه‌ی ئاوات حه‌سه‌ن ڕاسته و له‌شوێنی خۆیدایه؟ ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌که چۆنه؟چییه؟
گه‌ر ئه‌و ده‌ربرێنه هه‌ستبریندارکه‌ره، زۆر زۆر داوای لێبووردن ده‌که‌م، به‌ڵام ته‌نها په‌یڤ گواستنه‌وه‌یه، وه‌ک ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێ : (ئه‌ركی ئێمه ڕاگه‌یاندنه). ع.شوان06.03.23 فینلاند )
شایه‌نی باسه ئه‌م خاڵه‌یان (**) له‌یادی ساڵانه‌دا له‌یه‌کێ له‌ژووره‌کانی پالتۆ بۆ به‌ڕاست پیشان نه‌دانی قسه‌کانم باوکی جوانه‌مه‌رگه‌یان له‌سه‌ر ته‌له‌فوون هێنا بووه ئاخافتن، گوایه ئه‌و شتی وای نه‌وتووه!
بۆیه‌که‌م جار و دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی له‌باشووری کوردستان، له‌ماڵپه‌ڕی کوردستانپۆست http://www.kurdistanpost.com/default.asp?menu=article&aid=822 دا بڵاوکرایه‌وه. 06.04.02